کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدەربەندیخان ئامێرى وەرشەكانى كشتوكاڵ چى لێهات؟

Sunday, 10/06/2012, 12:00




لەسەرەتاى ساڵى 2000 دا ڕێكخراوى (فاو) كەتاوەكو ساڵى 2003 لە كوردستان كارى دەكرد لەبوارى كشتوكاڵى بەتایبەتى لەو كاتەدا كۆمەڵێك ئامێرى وەرشەى كشتوكاڵى هێناوە كوردستان ودابەشى كرد بەسەر شارەكانى (هەولێر وسلێمانى و دهۆك)لەناویاندا شارى دەربەندیخان كە ئەوكاتە مەڵبەندى پارێزگاى كەركوك بوو ئەو ئامێرانە لەوكاتەدا بەدۆلارى ئەمریكى بە 7,946,279 دۆلار مەزەندە دەكرا كە لەوكاتەدا دۆلارى ئەمریكى بەرامبەر بەدینارى عێراقى زۆر بەرز بوو واتە ئەگەر بەنرخى رۆژ بیخەڵمێنین ئەوا چەند قات زیاد دەكات ئەمرۆ, ئەو ئامێرانە پێكهاتبوو لەچۆنێتى دروستكردنى ئامێرى كشتوكاڵى كە ئامێرى زۆر ناوەزاى تێدابوو , لەدواى ئەوەى پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان كرایەوە لشارى دەربەندیخان بەداوایەكى رەسمى لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بۆ وەزارەتى كشتوكاڵ وداتر لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران بریاردرا بەشێكى زۆر لەو ئامێرانە بدرێنە پەیمانگاى تەكنیكى بۆ ئەوەى بتوانن سود لەو وەرشە وەربگرن بەڵامئەو پەیمانگایە نەك سوودى لێ وەرنەگرت بەڵكو لەپێناو سوپاسێكدا بەخشى بەپەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى لەكاتێكدا بەرێوبەرایەتى كشتوكاڵى دەربەندیخان شەرى لەسەر ئەو ئامێرانە كرد بۆ ئەوەى لەشارى دەربەندیخان دەرنەچێت بۆ گەرمیان لەكاتى گواستنەوەى بەرێوبەرایەتیەكاندا, ئەوەى گرنگە لەئێرەدا باسى بكەین ئەوەیە چۆن ؟ بۆچى ؟ كێ؟ لەبەخشینى موڵكى دەربەندیخان بەرپرسە ئایا راگرى پەییمانگا تواناى ئەوەى نەبوو سوود لەو ئامێرانە وەربگرێت ؟ ئایا نەیدەتوانى كەسانى شارەزا وپسپۆر بهێنێت بۆ دەربەندیخان بۆئەوەى سود لە ئامێرەكان وەربگیرێت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە