مه‌سعود بارزانی به په‌له بانگهێشتی ئه‌فغانستان کراوه..
Friday, 31/07/2009, 12:00
له رۆژانی داهاتوودا له ئه‌فغانستان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌کرێت. حامید که‌ره‌زای سه‌رۆک کۆمار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ ، ناچار به په‌له بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی کردووه.. که‌رزایی بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژاردن مه‌سعودی بانگ هێشت نه‌کردووه ، بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و شه‌فاف و بێ ته‌زویر بانگ هێشتی نه‌کردووه ، به‌ڵکو بۆ کردنه‌وه‌ی خولێکی به‌هێزکردنی ته‌زویرکردن بۆ ئه‌فغانییه هه‌واداره‌کانی که‌رازایی بانگهێشتیکردووه ، به‌و پێیه مه‌سعود ژماره‌ی گینیسی له ته‌زویرکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ده‌ست هێناوه، باشترین به‌ڵگه‌ش ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوو که ته‌نها له هه‌ولێر و دهۆک له ماوه‌یه‌کی قیاسی ته‌نها به دووسه‌عات توانی 300 هه‌زار ده‌نگ ته‌زویر بکات ،مه‌سعودی گه‌ره ته‌زویرچی ووتبووی: زۆرباش بوو پێڕاگه‌یشتم ئه‌گه‌رنا هه‌ولێر و دهۆکیش وه‌ک سلێمانی ئاو ئاو ده‌چوو.
ده‌بێ بووترێت ..حامید که‌رزایی که جه‌داره‌ت و زانایی ئه‌و زه‌لامه‌ی بیستبۆوه له بواری ساخته و ته‌زویر ، بۆیه له بانگهێشتێکی فه‌رمیدا داوه‌تی مه‌سعودی کردووه ... هاکه زانرا مه‌سعود به‌خۆی سه‌رۆی درۆرێژ خۆیان گه‌یاند کابوول له فڕگه‌ی کابول پێشوازی لێ‌کرا وه‌ک گه‌وره ساخته‌چییه‌کی دنیاێی،که دوای پێشوازییه‌که‌ی یه‌کسه‌ره به ئه‌رکه‌کانی خۆیان هه‌ڵده‌سن..له ئێستاوه پیرۆزبایی له سه‌رۆک که‌رزایی ده‌که‌ین که هه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه مادامه‌کی رێنیشانده‌ره‌که‌ی بۆ ته‌زویرکردن مه‌سعودی کوڕی مه‌لامسته‌فایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست