کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باندێكی سەر بە پاراستن لە سلێمانی سه‌ياره‌كه‌ی (ستار خواره‌حم)ی پارێزه‌ريان سووتاندووه‌

Saturday, 24/09/2011, 12:00


.كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سليمانی 
زياتر له‌ ساڵێكه‌ بانديكی ئيرهابچی سه‌ياره‌كه‌ی پاڕێزه‌ر (ستار خواره‌حم) يان سوتاند، دوای ئه‌وه‌ی بۆ شه‌وه‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌يه‌كی كه‌ی ئين ئين دا، قسه‌ی له‌سه‌ر يه‌كيتی و تاله‌بانی كردبوو!
به‌ هه‌موو پێوه‌ركان ده‌بوو ئه‌و بانده‌ سه‌ربه‌ ده‌زگای زانياری يه‌كيتی بووبن، به‌لام چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌و بانده‌ ئاشكرابوون كه‌ سه‌ر به‌ پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌ شاری سليمانی ئه‌و كاره‌ قێزيونه‌يان ئه‌نجامداوه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی سليمانی دوای ئه‌و ماوه‌يه‌ ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرابووه‌، كه‌ بانده‌كه‌ سه‌ربه‌ پاراستنی لقی ٤ ئه‌و كاره‌ ئيرهابيه‌يان ئه‌نجامداوه‌.
به‌رله‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر يه‌كيك له‌ بكه‌ره‌كانی ئه‌و تاوانه‌ له‌ نادی خواردنه‌وه‌ی سيوه‌ی سه‌رچنار، كه‌ ناوی سالاری برازای ئازادی مچه‌ حاجی خه‌لكی سليمانی له‌كاتی خواردنه‌وه‌دا، بە مەستی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌وشه‌وه‌ی پاريزه‌ر ستار خواره‌حم قسه‌ی له‌سه‌ر يه‌كيتی و تاله‌بانی كردبوو، پێش ئه‌وه‌ش چه‌ندين جار هيرشی كردبووه‌ سه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی و پارتی ، له‌لايه‌ن پاراستنی لقی ٤وه‌ ئاگادار كراينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سيروانی به‌كری سابيرو ميران بله‌ی ره‌شه‌ به‌حری، كه‌ له‌ شه‌قامی نالی په‌لاماری نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران يان دابوو، به‌ هه‌مان شيوه‌، منيش واته‌ (سالار) به‌ هاوكاری ڕێگه‌ خۆشكه‌ر مه‌حمود حه‌لاق ناسراوه‌ به‌ خوله‌ كه‌مپوت ، كه‌ خوله‌كه‌مپوت له‌ و شوقه‌يی كه‌ پاريزه‌ر ستار خواره‌حمی لي بووه‌، ئه‌ويش هه‌م دوكانه‌كه‌ی هه‌م ماله‌كه‌ی له‌و بينايه‌ بووه‌، توانرا بۆ شه‌وه‌كه‌ی سه‌ياره‌كه‌ی ستار بسوتێنین، دوایی بە پێکەنینەوە و بە دەم پێک هەڵدانەوە درێژە بە قسەکانی دا و دەڵێت: بۆ به‌يانيه‌كه‌ی له‌لايه‌ن پاراستنی سليمانیيه‌وه‌ يه‌كی ٥٠٠ دۆلارمان وه‌رگرت له‌ ڕێگه‌ی سيروانی به‌كری سابيره‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسی ئه‌و كاره‌ بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە