کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار: له‌ ڕاپه‌ڕیندا تونس پێشه‌نگ بوو، میسر كاریگه‌رتر‌بوو لیبیاشی‌ ته‌نییه‌وه‌، ئێستاش سلێمانی‌ گرتووه‌ته‌وه

Monday, 14/03/2011, 12:00


مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، رێنمایی ده‌داته‌ تاڵه‌بانی‌ كه‌ ته‌نها پشت به‌ شۆڕش نه‌به‌ستێت‌و پێیده‌ڵێت كاسترۆ شۆڕشگێر بوو له‌ مێژوودا، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ شه‌ره‌فی‌ دیموكراسی‌ له‌ مێژوودا بۆ خۆی‌ تۆمار بكات. كاتێك وازی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هێنا، گه‌لێكی‌ برسی‌‌و بێبه‌ش له‌ مافه‌ ئازادیه‌كانی‌ ته‌سلیمی‌ براكه‌ی‌ كرد.
له‌سه‌روتاری ژماره‌ 315ی‌ رۆژنامه‌ی‌ چاودێردا، مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌ باتێك به‌ ناونیشانی‌ "چاره‌سه‌ری‌ دیموكراسیانه‌ یان تاوانی‌ قه‌زافیانه‌؟" ده‌نووسێت‌و تێیدا داوا له‌ تاَڵه‌بانی‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ له‌ مێژوودا بمێنێته‌وه‌ چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ بگرێته‌ به‌ر.
ئه‌م وتانه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار پاش ئه‌و دێت كه‌ ره‌خنه‌ له‌ تاڵبانی‌ گیرا، كه‌ به‌ هاتنه‌وه‌ی‌ توندوتیژیه‌كان له‌ سلێمانی‌ زیادیان كرد.
مه‌لا به‌خیتار ده‌نووسێت "وا بۆ دوو مانگ ده‌چێت، هه‌ندێك له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌، سه‌ره‌نجامی‌ قوڵبونی‌ قه‌یرانه‌كانیان‌و شكستی‌ بونیادنانی‌ سیسته‌مێكی‌ دیموكراسی‌ گه‌ل په‌سه‌ند، له‌ هه‌لومه‌رجی‌ جیهانیی‌ ئێستادا، راپه‌ڕینی‌ به‌رده‌وامیان ته‌قیه‌وه‌. تونس پێشه‌نگ بوو، میسر كاریگه‌رتر هاته‌ مه‌یدان. یه‌مه‌نیشی‌ گرته‌وه‌. لیبیاشی‌ ته‌نیه‌وه‌. به‌حره‌ین كه‌ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، شیعه‌كان‌و خه‌ڵكی‌ تریش، وروژاندیان. باشوری‌ سودانیش، به‌ ئاواتی‌ له‌مێژینه‌یان گه‌یشتن. ئه‌م دۆخه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، به‌غداو هه‌ندێك شاری‌ عێراقیشی‌ گرتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا پارێزگای‌ سلێمانیش..". 
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت "به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم، وه‌كو ئه‌ندامێكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، پێمخۆشه‌ حزبه‌كه‌م، له‌م روداوانه‌دا، به‌ بیروباوه‌ڕو به‌ پشوی‌ دیموكراسی‌، له‌ سنوری‌ لۆژیك‌و ئۆباڵه‌ مێژووییه‌كاندا، باشتر زاخاو بدرێت. هه‌رگیز پێمخۆش نیه‌، ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌م، له‌ناو ئه‌م روداوه‌و ئه‌م پرۆسه‌ دیموكراسیه‌دا، نه‌چێته‌پێشه‌وه‌، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت بچێته‌ دواوه‌".
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ نووسینكه‌یدا مه‌لا به‌ختیار رێنمای ده‌داته‌ تاڵه‌بانی‌ و پێیده‌ڵێت "پێمخۆشه‌، نه‌وه‌كانی‌ ئاینده‌، ناوی‌ مام جه‌لال، وه‌كو بونیادنه‌رێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ دیموكراسی‌ له‌ كوردستان‌و عێراقدا، بخوێننه‌وه‌. كاسترۆ شۆڕشگێر بوو له‌ مێژوودا، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ شه‌ره‌فی‌ دیموكراسی‌ له‌ مێژوودا بۆ خۆی‌ تۆمار بكات. كاتێك وازی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هێنا، گه‌لێكی‌ برسی‌‌و بێبه‌ش له‌ مافه‌ ئازادیه‌كانی‌ ته‌سلیمی‌ براكه‌ی‌ كرد. واتا: له‌ گیانه‌ڵڵاشدا، رێگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازادی‌ نه‌دا. كیم ئێڵ‌ سۆنگ، له‌ به‌رانگاری‌ ئه‌مریكاو رزگاركردنی‌ وڵاته‌كه‌یدا، شۆڕشگێڕ بوو، به‌ڵام خۆی‌ وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ سه‌پاندو دوای‌ خۆیشی‌، كوڕه‌كه‌ی‌ سه‌پانده‌وه‌. 
قه‌زافی‌ لافی‌ زۆری‌ لێده‌داو گاڵه‌و گاڵته‌ی‌ به‌ سه‌رۆكه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ خۆیشی‌ ده‌كرد، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی‌ دیموكراسیدا، لوتی‌ دای‌ له‌ به‌ردی‌ ره‌قه‌نی‌ دیموكراسی‌". 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە