دەسەڵاتی (وەهم) و (وەهم)ی دەسەڵات
Monday, 31/03/2014, 12:00
1983 بینراوە
وەهم لە غیابی عەقڵدا،وەک مشکە، لە غیابی پشیلەدا.
لەم وڵاتەدا،بۆشایی مەعریفە ،بەوەهم پڕدەکرێتەوە.ئەمەدەسەڵاتی وەهمە!دەسەڵاتیش ،لەم وەهمەدا دەژی،کە وەهم دەرمانی گشت دەردەکانە و وەڵامی هە موپرسەکانیش لای وەهم هەن،ئەمەش وەهمی دەسەڵاتە .لە کاتێک دا بۆشایی مەعریفی وەهم دروست دەکات ،گەورەترین وەهم ،ئەوەیە کە پێت وابێت ئەم بۆشاییە بەوەهم پڕدەکرێتەوە.لەکاتێکدا دژی یەکترن،نەک تەواو کەر.
کۆمەڵگەی داخراو ،یان خێڵەکی ،خاکێکی بەپیتە بۆ چاندنی تۆوی وەهم.واتا کۆمەڵگایەک عەقڵی خۆی داوەتە دەستی حزب یان ڕۆشنبیر وهتد.ئەم کۆمەڵگایە دەزانێت کەنەخۆشە بەڵام لەوەهمی ئەوەدادەژی ،کە حزب دەرزییەکی بۆبکات و چاک بێتەوە و بچێتەوە سەر کاری خۆی،کەبریتییە لە:وەهمی بەختەوەری و تێری و ئازادی هتد.
وەهم لە غیابی عەقڵدا،وەک مشکە، لە غیابی پشێلەدا.بە ئارەزوی خۆی تەراتێن دەکات و مرۆی ڕۆبۆتی دروست دەکات .ئەگەر خۆرئاوا ،وەهمی لەسەر عەرشی دەسەڵات هێنایەخوار،ئەوا،لە خۆر هەڵات ،بەپێچەوانەوە.وە ئەگەر خۆرئاوا مەرگی پێغەمبەرایەتی ڕاگەیاند،ئەوا لەخۆرهەڵات وەهم بوو بە،پێغەمبەرو فچلی خۆی دا بەسەر عەقڵ و وێرانی کرد.لەناوچە کە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی وەهم ئایندەیەکی گەشی هەیەو،ئایندەی گەشیش وەهمە ،وەهمێک کە هەزاران ساڵە تیایدا دەژین .ڕەنگە ئەم ناوچەیە سەرەتاو کۆتای وەهم بێت و کۆتایی وەهم، کۆتایی شارستانییەتی هەزاران ساڵەی بارگاوی بە وە هم بێت.
لەکوێ سنوری عەقڵ کۆتایی دێت،لەوێ وەهم دەست پێدەکات.بەڵام وەهم بێ سنورە،لەکاتێکا عەقڵ سنورێکی هەیە کەلێی دەر چوو دەبێت بەوەهم و دەمرێت.
میدیا ئەو پردەیە ،کە وەهم بەسەریدا دەپەڕێتەوە بۆکۆمەڵگا،وەهمی میدیاش وەهمێکی سیاسییە،بارگاوییە ،جەماوەرێکی بارگاویشی هەیە و خودی جەماوەریش وەهمە هەرکات یەکێک ڕزگاری بوو ،لەم وەهمە،ڕیزی جەماوەر جێ دێڵێت بەرەو وەهمێکی دیکە.واتا جەماوەر لە بازنەی وەهم دا دەسوڕێتەوە هەزاران ساڵە.
ئەگەر وەهم تاکە ئامراز بێت ،کە دەسەڵاتی کوردی بینای دیموکراسی پێ‌بکات،ئەوادیموکراسی تاکە ئامرازە دەسەڵات لەم وەهمە ڕزگار بکات و دەسەڵات بداتەوە بە عەقڵ ،عەقڵیش لەسەر وێرانەکانی وەهم ژیانێکی تر خەونێکی تر بینا دەکات و ئامانجەکەیشی دێتە دی،چونکە عەقڵ سنوری خۆی دەزانێ و سنوری هەیە ،بەپێچەوانەی وەهم.
ڕێک بیست و سێ ساڵە وەهم دەسەڵاتی هەیە ،لەم ماوەیەدا وەهم هەموو کێشە کانی چارەسەر کردووە ودەسەڵات و دەوڵەتی دروست کردووە.بۆ وەهم ئاسانە دەوڵەت چێکردن بەبێ دڵیش!کە ئابورییە،چونکە وەهمی ئابوریش دروست دەکات وەهمی ئابوریش وای کردووە کە وڵاتانی پێشکەوتو ی هێناوە بۆ وەگەڕ خستنی سەرمایەکانیان! لەڕاستی دا ئەمەش وەهمی دەسەڵاتە .
مرۆف بەدانیشتن لەشاردا نابێت بەشارستانی و،لە وەهم ڕزگاری نابێت،دەسەڵاتیش بەنەوت فرۆشتن نابێ وەهمی دەسەڵاتڕانی بکات ،لەنێوان بازرگانی و دەوڵەت داریدا شتێک هەیە ،کەدەسەڵات داری بەڕێوە بردنە ،نەک بازرگانی.ئێمە لەوەهمی شارستانییەت دا دەژین ،لەغیابی دەوڵەت دا وەهمی شارستانییەت و دەسەڵاتمان بۆ دروست بووە.
دەسەڵاتی کوردی نە عەقڵی دەوڵەت داری هەیە،نەبازرگانی ،ئەو تا ئێستاش قاچاخچییەکە و ناتوانێت پێچەوانە کەمان پێ بسەلمێنێت.
لەبەر بچوکی دنیای کۆمەڵگەی داخراو، مەودایەک نییە،لەنێوان ئێستا‌و داهاتوو،ئێستا‌و ئامانجێک،ئێستا‌و دەوڵەتی کوردی ،چونکە وەهم دنیای کۆمەڵگەی داخراو دەکاتە گوندێکی بچووک،گوندێکی بچوک دەکاتە دنیایەک ،کە دەبوو خودا ڕۆژی بەرێ دروستی کردبا چونکە ئێمە میللە تێکی بەشەرەف ،قارەمان ،تێکۆشەر ین!
نازانم ،ڕەنگە وەهم بێت،یان پێناسەی ئەم سیانە شەڕەف ،تێکۆشەر،قارەمان پێویستیان بەسەر لەبەر پێناسەکردنەوە هەبێت ،ئەگەرنا میللەتێکی وا بۆ وایە؟!
لەخۆر هەڵات وەهم بۆتە نوێنەری ئێمەو خودا،دانیشتوین خودا ستەمکار لەناو بەرێت،لەکاتێکا وەهم ستەم کاری دروست کردووە!وەهمی شٶڕش ،ڕۆحی شٶڕشگێری کوشتوەو پێویستە لەدەرەوەی وەهمدا پێناسەی شۆڕشبکەینەوە.
وەهم قوفڵێکی گەورەیە لە کۆمەڵگا دراوەو حزب پاسەوانیەتی!بەڵام کلیلی لای حزب نییە،حزب خۆشی ناتونێ بیکاتەوە ،ئەگەر کۆمەڵگا ئیرادەی کرانەوەی هەبێت ،لەکۆمەڵگەی داخراوەوە بۆکراوە و،لەوەهم ڕزگاری ببێت ،پاسەوانەکانی دەکوژێت .کوشتنی پاسەوانەکانی هەمڕزگار بونە لەوەهمی دەسەڵات هەم ڕزگار بونە لە دەسەڵاتی وەهم.