کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی كاروباری مین لە زانكۆی سۆران شرۆڤە دەكرێت

Wednesday, 05/12/2012, 12:00



بە بۆنەی پانزەمین ساڵیادی پەیماننامەی ئۆتاوا بۆ قەدەغەكردنی مینی دژەكەسی و چوارەمین ساڵیادی پەیماننامەی ئۆسلۆ بۆ قەدەغەكردنی بۆمبی هێشوویی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 5 ی كانونی یەكەمی 2012 دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوكاری زانكۆی سۆران سیمیناریكی بە ناوونیشانی "پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی كاروباری مین و گرنگیان بۆ هەرێمی كوردستان" بۆ بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای مین رێكخست. سیمینارەكە لە كۆلیژی ئاداب بەرێوەچوو، تیایدا ژمارەیەكی بەرچاوو لە مامۆستایان و قوتابیان ئامادەبوون. لە چوارچێوەی تەوەرەكانی باسەكەدا سەرۆكی دەزگای مین تیشكی خستە سەر ماددەكانی هەردوو پەیماننامەكەو هەروەها ئاستی پابەندبوونی حكومەتی عێراقی و خكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبووان روون كردەوە. سەرەرای ئەمانە باسی ئەو پلانەشی كرد كە سوپای عێراقی دایان نابوو بۆ پاككردنەوەی ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بە تایبەتی لە ناوچەی مەرزەكانی پەروێزخان و خانەقین, دواتر سیراج بارزانی باسی كێشەی مین و تەقەمەنی لە كوردستان و چالاكییەكانی دەزگای كرد. لە كۆتاییدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان زانكۆی سۆران و دەزگای مین كرا.


راگەیاندنی دەزگای گشتی كاروباری مین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە