په‌یامێك بۆ به‌ڕێز كاردۆ ئه‌مین
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
خوێندکارێك
سه‌رپه‌رشتیارى گشتى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى كوردستان
دوای بینینی نامه‌که‌تان ویستم به ئیمه‌ڵه‌که‌تان جوابتان بده‌مه‌وه به‌ڵام نه‌م توانی ئه‌ویش به‌و مانایه‌ی که به‌ڕێزتان ده‌توانن ئیمه‌ڵ بنێرن به‌ڵام که‌س ناتوانێت بۆتان بنێرین منیش له‌گه‌ڵ کتێب سوتانن نیـم به‌ڵام کتێبێك بێ به‌هابێت با له‌ناو کتێبخانه‌که‌تدا نه‌بێت چونکه له به‌های ئه‌وانی تریش که‌م ده‌کاته‌وه
دوای ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆتان منیش وه‌کو یه‌کێێک له‌وانه‌ی که به هه‌مو دڵ‌و ده‌رونو هه‌ستم فه‌رهاد پیرباڵم خۆش ده‌ویست ده‌م وت که که‌سێکی ڕۆشنبیره به‌ڵام فه‌رهادێك به‌شێکی میلله‌ته‌که‌م به که‌ر ناوزه‌نگ بکا من ناڵێم بی سوتێنن فڕیی ده‌ن .من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تۆسقالێك شه‌ره‌فی کوردایه‌تی هه‌بوایه تۆزقاڵێك مه‌رد بوایه ده‌نگی خۆی نه ده‌فرۆشت وه به به‌شێکی میلله‌ته‌که‌شی نه‌ده‌وت که‌ر من ده‌ڵێم هه‌قه شه‌ره‌فی ڕۆشنبیری لێ بسه‌نرێته‌وه چونکه گه‌ر که‌سێك قسه فرۆش بێت قه‌ڵه‌م فرۆشیشه خۆزگه ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێوه‌شم نه‌ده‌بینی چونکه من قسه‌کانی فه‌رهاد وای لێکردبوم ڕقم له ده‌سه‌ڵات بێت بۆ چه‌ند ساڵه. به‌ڵام ئێستا ئه‌و بانگه‌شه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات که به منی ده‌گۆت گو به مێژویان سه‌رکرده پاڵه‌وانه‌کانی دوێنی پشیله گه‌نده‌ڵه‌کانی ئیمڕۆ بۆ ئه‌مانه قسه‌ی بابم بوون... دنیایه‌کی نه‌خۆشه فه‌رهاد پیرباڵ وا بیه‌وێت خه‌ڵك ڕۆشنبیر بکات خۆ ئێستاش قسه زله‌کانی له ناو یوتوبدا هه‌ن بڕۆن سه‌یری بکه‌ن گروپی بێ سنووووووری به‌ڕێز گه‌نج گه‌وج نیه رۆشنبیرێ نامه‌سول وا ده‌که‌ن گه‌نج بێ به‌هابکه‌ن وه کاتێك گه‌نجی خوێن گه‌رمیش ده‌زانێت یاری به هه‌ستی کراوه
ڕه‌فتار ده‌کات جاری وایه ڕه‌فتاره‌کان به دلێ چوار ده‌ور نین به‌ڵام له‌لای خۆی مه‌قبوله
******************************
په‌یامیَك له (K B J G) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌كتیَب ده‌سوتیَنن...
به‌رِیَز رِاى گشتى:-
به‌رِیَزان نوسه‌ران و رِۆژنامه‌نوسان و هۆگرانى كتیَب ئیَمه له‌كاتیَكدا به‌رله‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ندین لیست و كه‌سانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه داواى ئه‌وه‌مان لیَكرا لایه‌نگریان بكه‌ین و داوا له‌ئه‌ندامانمان بكه‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى فلاَن لیسته ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام رِیَگه‌مان به‌خۆمان نه‌دا داواى له‌مشیَوه‌یه له‌ئه‌ندامانى خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ى هه‌رشتیَك بیَت لاى خۆمانه و پیَویست ناكات ئاشكراى بكه‌ین به‌ڵام به‌رِیَزان ئه‌م بیروبۆچونه‌شمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان وامان لیَناكات دژى ئه‌وه نه‌بین كه‌به‌هۆى پشتگیریكردنى له‌لیستیَك خه‌ڵكانیَك رِیَگه به‌خۆیان بده‌ن كتیَبه‌كانى به‌رِیَز فه‌رهاد پیرباڵ بسوتیَنن.
به‌رِیَزان:
به‌برِواى ئیَمه وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى كوردستان سوتاندنى كتیَب له‌ژیَر هه‌ر په‌رده‌و پاساویَكدا بیَت كاریَكى ناشارستانیه و به‌لاى ئیَمه‌وه قابیلى قبوڵكردن نیه، چونكه سوتاندنى كتیَب سه‌رده‌مى داگیركردنى به‌غدامان بیرده‌هیَنیَته‌وه، كه‌له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه كاتیَك به‌غداییان داگیركرد ئه‌وه‌نده‌یان كتیَب خسته رِووبارى دیجله‌وه بوون به‌پرد و خه‌ڵكى به‌سه‌ریاندا ده‌په‌رِینه‌وه و ئه‌وه‌نده‌شیان خه‌ڵك كوشت تا رِه‌نگى ئاوى دیجله‌یان سوركرد بۆیه جاریَكى تر ئیَمه رِه‌خنه له‌سوتاندنى كتیَب ده‌گرین جانوسه‌ره‌كانى هه‌ركه‌س و لایه‌نیَك بیَت بۆ ئیَمه گرنگ نیه.
پیَویسته هیچ كه‌سیَكیش به‌هه‌ڵه نه‌چیَت ئیَمه پشتیوانى له‌بیروبۆچونى فه‌رهاد پیرباڵ ناكه‌ین به‌ڵكو ته‌نیا رِه‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرین كه‌كتیَبیان سوتاندووه‌و به‌توندی ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و ئه‌م كار بووه هۆی له‌كه‌دار كردنی گه‌نجان و لاوانی كوردستان له‌چاو جیهان كه‌دژی روناكبیر‌و كاری رۆشنبیرین.
كاردۆ ئه‌مین
سه‌رپه‌رشتیارى گشتى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى كوردستان
--
Grup Rojnamensan Bsnur Kurdistan
گروپی رِۆژنامه‌نوسانى بیَ سنورى كوردستان
Kurdistan Borderless Journalsits Group
مجموعه سحفي بلاحدود كردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست