کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنەوەى گۆرَان و فەیس بووك

Monday, 31/01/2011, 12:00


تاكەكان لە ئاسماندا دەتوانن بە گروپ ئەو نەتەوە بونیاد بنێن كە مافەكانى تاك و كۆمەڵە و گروپەكان ویستیان لەسەرى هەیە ئەگەر چى لەسەر زەوى و ئەوەى كە هەیە پێچەوانەى ئەو ویستە جڤاتیە بێت , ئەمە بۆ سەر ئاستى هەموو نەتەوەكان دەبێت خۆ ئەگەر ڕۆژئاوا مێژویەك بێت ئەم قۆناغەیان بڕى بێت ئەوا دواى ئاشنا بونى خۆرهەڵات بە ئەنتەرنێت و چونە ناو یەكە پەیوەندیەكانى دەنگ و ڕەنگەوە ئەوا ئەمە دەچێتە ناو چوار چێوەى كارلێكردنى شارستانیەتیەكانەوە و بەبێ ویستى دەسەڵاتەكان ئەم نەتەوانە دروست بون بە هەموو دەنگ وڕەنگى جیاواز و دین و ئایدۆلۆژیاى جیاوازەوە بەرە و گەورە بونێكى زیاتر دەڕوا وەك ئەوەى كە تاكێك جگە لە نەتەوەكەى خۆى دەتوانێت بەئاسانى لە گەڵ هەموو تاكێكدا پەیوەندى هەبێت لە نەتەوەكانى تر بۆیە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەبەردەم شۆڕبونەوەى ئەم نەتەوانەى ئاسمانە بۆ سەر زەوى بە بێ ئەوەى دەسەڵات بتوانێت بەرى پێ بگرێ كە خۆى لە گواستنەوە سستمێكى دیموكراسى لیبرالى ڕۆژئاوایدا دەبینێتەوە بە واتایەكى تر هەموو تاكێك نەتەوەكەى خۆى لە ئاسماندا دۆزیوەتەوە هەموویان كۆكن لەسەر ئازادیەكان و مافەكانیان وە ئەو دروشمانەیان بەرز كردوەتەوە كە چى تر حوكمى توتالیتارو دكتاتۆر و خێڵ دەبێ بگۆڕێ و دەستاو دەستى دەسەڵاتەكان بكرێ بۆ باشترینیان كە ئێستە زۆربەى دەسەڵاتەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بەردەم ئەگەرى ڕوخان و شۆڕبونەوەى ئەم نەتەوانەیە بۆسەر زەوى كە نمونەى ئەمە لە تونسدا ڕوى دا كە زۆرێك لە بۆچونەكان بە شۆڕشى فەیس بوكى ناودەنێن كە وردە وردە وڵاتەكانى میسر و ئوردن و یەمەن و لوبنانى گرتوەتەوە , من پێم وایە هەموو ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە كە تاك بێ بەشە لە مافەكانى سەراپاى جەستەى كۆمەڵگایان داگیر كردوە.

لە بەردەم فراوان بونى یەكە كانى chat دا كورد لە بەردەم فراوان بونێكى گەورەدایە بە تایبەت لە facebook دا كە زیاتر 50000 كەس بەشدارە تێدا وە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵكشان دەچێت كە ناڕەزایەتیەكى گەورە هەیە بەرامبەر دەسەڵات لایەنگرى بزوتنەوەى گۆڕان لە سەر ئاستى بەكارهێنەرانى internet زیاتر دەبێت وە ژورەكانى paltalk دەنگە ناڕازیەكان زیاد دەكات و وە ئەگەر كار بكرێت بۆ شین كردنى ناو و شوێنێك هەبێت بۆ بەشدارى ئەوا لە ماوەیەكى كەمدا بەشدار بوانى زیاد دەكەن ئەم جگە لە skype كە ئەمیش ڕێژەى بەشدابوانى كورد لە زیاد بوندایە وە چۆنێتى گواستنەوەى نوسینى سەر wallدیوارەكانى ناو شار ئێستە لە سەر دیوارەكانى ئەم یەكانەى internet ودروست بوە لە پەناى ئەمانەدا tagged بە هەمان شێوە كە مەسجێكى گەورەیە بۆ دەسەڵاتەكانى كە لەسەر زەوى هەیە بە تایبەت هەرێمى كوردستان كە ئەمەش وادەكات خۆێندنەوە زیاتر بێت و پاشخانى ڕۆشنبیرى تاك لە بەرەو پێش چوندا بێت كە دەبینین ڕۆژنامەگەرى ئەلكترونى بەتایبەت سایتەكان تیراژى بینینیان زۆ زیاتر دەبێت وە لایەن گرانى بزوتنەوەى گۆڕان كە زۆریان لە ناو دەسەڵاتدان لە بەر نەبونى ئازادى دێنە وڵاتى خۆیان لە ئاسمان و لەوێ بە ئازادانە ڕاكانى خۆیان دەردەبڕن وە ئێستە جەگە لەم یەكەى ctha كورد توانیویەتى بەشداریەكى باشى هەبێت لە twitter دا كەهەموو ئەمانە وا دەكات ناوەندەكان لە سەر ئاستى جیهان زۆر بە ئاسانى پێكەوە ببەستێتەوە و بە خێراترین كات ئاگادارى ڕوداوەكان بن بەگشتى بونى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەرێمى كوردستاندا بەشدارى پلە یەكى هەیە لە ناو سایتە پڕ خوێنەرەكان ولە facebook و paltalk و skype و tagged و twitter دا بۆ خۆى ماناى ئەوەیە كە دەسەڵات بە گشتى لە بەردەم لێپرسینەوەیەكى گشتى بەشداربوانى ئاسماندایە بۆیە زۆركات یەكێك لە نوسەرە ئازادەكان نوسینێك بڵاو دەكاتەوە لە سایتێك یان لە سەر دیوارى یەكێك لەم یەكانە دەبینین زۆرترین تیراژى بینیى هەیە و زۆرتریت كۆمێنتى بۆ دەنوسرێ بۆیە بەگشتى هەرێمى كوردستان لە بەردەم دابەزینى نەوەیەك و ئەقڵێكدایە جیاواز لەم بیركردنەوانەى كە ئەمڕۆ لە ناوەندەكانى دەسەڵاتدان خۆ ئەگەر بە دیوێكى تردا سەیرى بكەین بزوتنەوەى گۆڕان لە ئاست ڕۆشنبیرەكانیدا دەتوانین بە بزوتنەوەى تۆڕى ئەنتەر نێت و سایت و فەیس بووك ناو بەرین كە دەكرێت لە ئایندەدا چانسى زۆرینە بۆ بزوتنەوەى گۆڕان بێت كە وردە وردە ئەم دەنگانە دادەبەزنە سەر زەوى دەبێتە كردار و كۆبونەوە لە چوارچێوەى ڕێكخراوى مەدەنیدا و پشتگیرى لە دروشمەكانى بزوتنەوەى گۆڕان تا ڕێژەى بەشدار بوانى ئەنتەرنێت زیاد بكات هێندە لایەنگرانى بزوتنەوەى گۆڕان بەرەو زیاد بوون دەچێت ..بۆیە پەیوەندیەكانى شەقام بە هەموو شەقامى دنیاوە روو لە زیاد بونە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا وەك بەختیار عەلى دەڵێ (سنورو جوگرافیا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا تەنها لە وانەكانى سەرەتایدا هەیە دەبێ فێربین خۆرهەڵات وەك یەك یەكەى ئۆرگانى پێكەوە گرێدراو سەیر بكەین) دەكرێ بڵیین پەیوەندى بزوتنەوەى گۆڕان و سایت و یەكەكانى ناو تۆڕى ئەنتەرنێت پەیوەندیەكە لەسەر بنەماى متمانە دروست بووە كە دەبینین زۆرترین خوێنەر و تیراژیان هەیە وە دەكرێت ئەم دەسەڵاتەى كوردى لەم مەسجە تێبگا ئیتر نان بڕین و كوشتن و هەڕەشە كردن و كۆیلە كردنى تاك بۆ حیزب وا دەكات كە هێزى ئاسمان دابەزێتە سەرزەوى و بە وێنەى تونسیان لێ بكات چانسى بزوتنەوەى گۆڕانیش زیاتر ببێت چونكە ئەم بزوتنەوەیە تائێستا كارى مەیدانى لەسەر دروشمەكانى كردوە لە ڕوى پراكتیزییەوە كە دروشمەكانى پێش بزوتنەوەى گۆڕان هیچ متمانەیەكیان نەماوە و خاڵى بونەتەوە لە ماناكانى خۆیان.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە