بەرخۆدانی کۆبانی و بەرخۆدانی میراتگرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد
Saturday, 18/10/2014, 12:00
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژ،ک،) بە فیتی سۆڤیەتی پێشوو لەسەر قازانجی سیاسەتی ئابوری وسیاسی ناچە ودونیا کرایە/ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان/ بە بێ ئەوەی پرس بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ! زەختی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی تاران بۆ سەرروسەکان وبۆسەر / پێشوا قازی موحەممەد/ هەڵویستێکی ناخواستەی مێژوویی دروست کرد کە رێبازی ،ژ،ک،کە بۆ سەربەخۆیی کورد تێدەکۆشا بدرێتە دەست ستڕاتژیەکی شکستخواردوو وخودموختاری خواز کە نزیکەی ٦٨ ساڵی رەبەقە یەخەی گرتووین وبەرمان نادا،لەو ماوەیەدا دەیان شەڕی مەزن وبچوک دەیان ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لە ناوچەکەدا پێک هاتوون کە چی ئەو حیزبە وێنەی خڕنۆکی بیابان هەر بەدەوری خۆیدا دوسووڕێتەوە لەسەر خاڵی سفر دەگاتەو تەنیشت هەمان خاڵ!
قۆناغی سیاسی وچالاکی ئەو حیزبە هەتا سەردەم دەکرێ بکرێتە دوو قۆناغ. یەکەمیان خەبات لەسەردەمی دەسەڵاتی بنە ماڵەی پەهلەویدا دوای دەسەڵاتی قاجارەکان.بەداخەوە لەو سەردەمەشدا دوای بەستنی کۆنگرەی٢ هەروەها٣ وچوار داییم قەیران لەسەرقەیاران بە بێ چارەسەری ماوەتەوەو پەنگاوی خواردۆتەوە.بەو واتایە ئەرکی پاراستن وبەرخۆدان جێگای داوەتە شەڕی دەروون حیزبی ورێگای لێکترازان کراوەتە پەیڕەوو بەرنامەی کۆنگرەکانیان. نەیار لەبیر کراوەو خۆبەزلزانی جێگای گرتۆتەوە.بۆیە مامڵەی سیاسی وئابوری نێوان شای ئێران و ئامریکا بوو بە هۆی ئەوەی کە مەلامستەفاسەرهەڵدێرو شۆڕشگێڕی کورد،،سلێمان موعینی،، هاوڕێیانی رادەستی شا بکاتەوەو. ئەوکارە ناپەسەندانەی بنە ماڵەی بارزانی لە کۆتاییدا سەر خۆیانی خواردتا لە پەیمانی ،،ئەلجەزایەردا،، شۆرشی کورد تووشی نەهامەتیەکی مێژوویی بوو کە ئێستێش ئاسەواری هەر دیارە.
هەر کەس رۆڵی بارزانی وتاڵەبانی لە لاوازکردنی پرسی چارەسەری کێشەی کورد لە رۆژهەڵات لە ئاست حیزبەکانی وێ دەزانێ.ئەو جووتە خاوەنی رێبازێکی کرووزانەوەو مل کەجکردنن، من لەسەر ئەو باوەڕەم ئەگەر حەتوویەکی دیکە لە تاران دەسەڵاتێکی دیکە بێتە سەرکار پێش حیزبەکانی رۆژهەڵات خۆیان دەگەیننە تاران تا بەردەوام ئەو سیاسەتەی خۆیان درێژە پێبدەن.سەرگەورەی حیزبەکانی رۆژهەڵات ئەگەر پێیان وایە دەتوانن بۆ داهاتوو لە تاران رۆڵیان هەبێ لە هەڵەدان. تا پاشماوەکانی بارزانی وتاڵەبانی بونیان هەبێ ئاش هەمان ئاشەو کاسەش هەمان کاسە.
لایەنی گرینگی ئەو چەند ساڵەی حیزبی دێمۆکڕات (دێمۆکڕاتی بە قەستی) بۆ خۆیانن.کێشەی سەرەکی کێشەی ناوخۆی حیزبە.ئەو رێبازە لەسەر دەستی تاقمێک فەقێو کۆنە مەلاو کەم خوێندەوار دروست بووە.رادەی هەرە زۆری بەرپرسانی ئەو حیزبە ناگەنە پلەی دیپڵۆم! یان لە ژێر ٩ کلاس خوێندەواریدان تەواو کردووە. دەزانین کە چەند شت لە کاری سیاسیدا گرینگن.خوێندنی باڵا، خۆپەروەردەکردن،زمان، بەڕێوەبردن و،،،،،،،،دەیان بابەتەی دیکە. لە ناوەدا چەند کەسی ئاکادیمی وەک مەڕحومی قاسملو یا مەڕحومی شەڕەفکەندی توانیبویان لەریزی زانکۆ بگەنە ئاستێکی بەرز، کەچی بەداخەوە دیتمان چۆن ئاواهاسان خۆیان بەدەستەوەدا وشەهید بون.
لەوانەش بترازێ رۆژانە لە راگەیاندنی ئەو حیزبەدا گوێمان لێ دەبێ کە بە پێشمەرگەو شەهید هەڵدەڵێن. هەروەها پێشەوا وەک مامۆستای خۆیان پێناسە دەکەن. نە بەرپرسایەتی شەهید رەچاو دەکەن، نە جوابی وەسیەتی پێشەوا دەدەنەوە! کە پێیان دەڵێ:" چاو چنۆک مەبن یەکێتی خۆتان بپارێزن ".بەر خۆدانی بێ وێنەی شەڕوانانی،یە،پ،گ،لە کۆبانی بۆتە سەردێڕی مێدیاو چاپەمەنی هەموو جیهان ئەوەی کە لە کۆبانی روودەداورەی بەرزی دەنگی پێشەوایە کە لە چوار چرای مهاباد لە نێوەشەوداترسی شەوەزەنگی شکاندو گوتی:ئێوە پێشەوایەک لە دار دەدەن، بەڵام هەزاران پێشەوالەدایک دەبن.لەراستیدا بەرخۆدانی کۆبانی ئەو پەیامەی ئەڕۆی بە گوێچکەی دونیا گەیشتووە. لەوەتی حیزبی دێمۆکڕات (بە هەموو لایەکییەوە) هەیە فەرەوێژی وەک ،،خالید عەزیزی،، نەبووە. ئەو کابرایە لە گوتنی قسەی زل هیچ رکەبەرێکی نییە.داڵ بە داڵ بەدوای مێدیایەکی بیانیدا دەگڕێ تا درۆ رادەستی خەڵك بکا. با چیدی خۆیان بە هەڵویستی بوێرانەی خەڵکی رۆژهەڵات گرێ نەدەن. ئەوان ئازایانە پشتگیری خۆیان بۆ کۆبانی دەربڕی،ئێوە بە هێنانە ئارای رۆژهەڵات مێحوەری دەخوازن چەند کەسێک لە هەندەران لە خۆتان کۆ بکەنەوە وبێموڕاڵی خۆتان داپۆشن.سەردەمی ئەو سیاسەتە بەسەر چووە چون ١٤ ساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕیوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست