کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسه‌تی ئه‌مریکا و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وده‌رفه‌ت بۆ ده‌وله‌تی کورد.....

Monday, 23/05/2011, 12:00


پێنجشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19 مایو 2011 سه‌رۆک ئۆباما سه‌رۆکی وولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یامی مێژوویی خۆی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاند.له‌دوای کۆتایی هێنان به‌ فیلمی بن لادن و نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی کشانه‌وه‌ی له‌شکره‌کانی له‌ ئیراق و ئه‌فگانستان.
دیاره‌ پلانه‌ داڕێژراوه‌که‌ی وولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ وولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕست که‌ سه‌ره‌تاکه‌ی به‌ فیلمی بن لادن و‌ ڕووداوی 11 سیپتامبر و داگیرکردنی ئیراق و ئه‌فگانستان ده‌ستی پێکرد . ئه‌مریکا سه‌رکرده‌و و قه‌له‌مڕۆی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی کرد له‌ پله‌ی یه‌که‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئه‌مریکا به و ئه‌رکه‌ هه‌لستا هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تا زۆر له‌ وولاتانی پێشه‌ سازی جیهان له‌گه‌لی ڕیکنه‌بوون له‌ دابه‌شکردی به‌رژه‌وه‌ندی له‌دوایی له‌ سه‌ر جۆرێک ڕێککه‌تن پیکهاتن. ئه‌مڕۆ به‌دیهات ئه‌و ڕاوه‌ ریویه‌ بۆ که‌وله‌که‌یه‌. به‌لام ئه‌و هه‌نگاوه‌ لای زۆر له‌ خه‌لکانی ساده‌ به‌شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و ئیسلامی توندڕه‌و ناسراوه‌. هه‌رجه‌نده‌ ئه‌مه‌ ڕاستی یه‌که‌ی هه‌موو نیه‌. به‌لکۆ پرۆژه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی وولاتانی پیشه‌سازیه‌ به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌یه‌ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و قیرانه‌ ئابووریانه‌ی ئه‌مریکا و ئوروپایه‌ که‌ ناوه‌ ناوه‌ پالاماری سیسته‌می ده‌سه‌لاتداریان ده‌دات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌و وولاتانه‌ی ته‌نگاو ناوه‌‌ به‌ نه‌خشه‌و پیلانێکی نوێژه‌نکردن و جه‌م وجۆر کردنی ئابووری و ئیداری وولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕست و ئه‌فریقا که‌ ده‌مێکه‌ خه‌لکانیان ره‌هه‌ندێکی دۆژمنانه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا هه‌لچنیوه‌ له‌به‌ر پشتیوانیان له‌و ڕژێمه‌ دیکتاتورانه‌ی که‌ هه‌ریه‌که‌ زیادتر له‌ چه‌ند ده‌هه‌یه‌که‌ ده‌سه‌لاتیان قورخ کردووه‌ ‌ وجڤاتی ئه‌و ناوه‌ یان زیاتر له‌ په‌نجا ساله‌ پێشوه‌چوونیانان به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌ و میلله‌تانی خۆیان بێبه‌ش کردووه‌ له‌ زانست و پێشکه‌وتن که‌ ئه‌مه‌ش زۆر کوسپی دروست کردووه‌ و ده‌کات بۆ بازاڕی وولاتانی پیشه‌سازی ئه‌مریکا و ئوروپا وه‌ک:
1. لاواز کردنی بازاڕی که‌ل وپه‌لی پێشه‌سازی بۆ وولاتانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌ر نزمی ئاستی ژیان وگرێی سیستمی کۆمه‌لایه‌تی له‌و وولاتانه‌.
2. دواکه‌وتن و داکشانی که‌رتی کشت و کال له‌ وولاتانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست . بایه‌خ نه‌دانی ڕژێمه‌ دیکتاتوره‌کان به‌م که‌رته‌ له‌به‌ر هه‌بوونی نه‌وت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ مانه‌وه‌ی دیکتاتوره‌کان وخۆ نه‌خستنه‌ ژێر باری هێزی پیشه‌سازی و کشت وکالی خۆجێیی تا بتوانن زۆرتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌. داکشانی سه‌رچاوه‌ی کشت وکال ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه‌ له‌ به‌هایی خوارده‌مه‌نی وله‌گه‌ل پێشکه‌وتنی باری ژیان و گه‌شه‌ کردنی ئاماری دانیشتوانی جیهان مه‌ترسی ده‌خاته‌‌ ‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی هاولاتیانی ئه‌مریکا و ئوروپا‌.
گوتاره که‌ی ئۆباما هه‌مان نه‌وازی گوتاری ویلسون سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکا ی هه‌بوو‌ که‌ له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو‌ بۆ تێکشکاندنی ئیمپراتوری عوسمانی و ئاوالا کردنی ده‌رگای سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕووی وولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی له‌خۆ گرته‌وه‌. ئه‌و گوتاره‌ی ئۆباما نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌ که‌له‌سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌م هه‌رێمانه‌ داچه‌سپا. ئه‌مڕۆ ئیدی وولاتانی پیشه‌سازی رۆژئاوا ‌ ته‌ماشا دیکتاتوره‌کان به‌چاوی موتوری په‌ککه‌وتوو ده‌که‌ن که‌ له‌ جیهانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ناتوانن ئه‌و خزمه‌ته‌ بگه ێنن که‌ ڕۆژاوا سوودی لێوه‌ربگرێت بۆیه‌ پێویستی به‌ ئاوژوو کردنی سیستمی ئه‌و دیکتاتورانه‌یه‌ که‌ زۆر پاشکه‌وتوون له‌ کاروانی ژیانی مرۆڤایه‌تی تا سیاسه‌تێکی نه‌رم شوێنی ‌ئه‌و موتوره‌ په‌ککه‌وتووانه‌ بگرنه‌وه‌ و هه‌نگاویان له‌گه‌ل پێشوه‌چوونی جیهانی پیشه‌سازی یه‌ک بگرێته‌وه‌ ‌. ئه‌مریکا وئوروپا ده‌مێکه‌ سه‌رقالی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن بۆ خۆ رزگارکردن له‌و قه‌یرانه‌ ئابووری یه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌. له‌ ئه‌مریکای باشوور ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌ستپیکرا به‌ لابردنی ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتوره‌کان‌ ئیستاش خه‌ریکه‌ له‌ ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا هه‌مان سیاسه‌ته‌ پیاده‌ ده‌کرێت.
کورکی گوتاره‌که‌ی ئۆبامه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ ئیتر ده‌سه‌لاتی دیکتاتور و داخراو په‌سه‌ند ناکرێن که‌ ده‌سه‌لات بۆ بنه‌ماله‌یه‌ک یا ده‌سته‌یه‌کی بچوک قورخ بکرێن و زۆرینه‌ش په‌راوێز بکرێن که‌ ده‌بێته‌ ناهاوسه‌نگی له‌ به‌رهه‌م هێنان و به‌کارهێنانی سه‌رمایه‌ له‌ جیهان. ئۆباما ئه‌وه‌ی له‌ دوو ووشه‌ی سیحری جێگیر کرد ئه‌ویش ئه‌مریکا و ڕۆژاوا پشتیوانی له‌ چه‌سپاندنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری له‌ جیهان ده‌کات‌. ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی رۆژاوا هه‌ویرێکه‌ زۆر ئاو ده‌بات و کاریگه‌ری هه‌ر لێره‌ ناوه‌ستێ به‌لکو هه‌ولێکێ ڕێخۆشکه‌ره‌ له‌ پێشگری کردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی چه‌کی جیهانی و پێشبرکی کردن له‌ چین و وولاتانی پیشه‌سازی ڕۆژهه‌لات که‌ ڕۆژاوا زۆر له‌ هه‌لکشانی ئابووریان ده‌ترسێت ‌ ئه‌مریکا له‌م هه‌نگاوه‌ پشتیوانی له‌ گه‌لانی وولاتانی ئه‌فریقا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دژی ده‌سه‌لاتداره‌ ته‌کڕه‌وه‌ دیکتاتوره‌کان ده‌کات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ به‌شیوه‌ی خۆپیشاندان بێت و نه‌ک به‌شیوه‌ی چه‌ک و توندوتیژی بێت واته‌ خۆپیشاندانی نه‌رم و به‌رده‌وام. و هه‌رده‌سه‌لاتیکیش به‌توندوتیژی وه‌لامی ئه‌و جۆره‌ خۆپیشاندانه‌ بداته‌وه‌ ئه‌مریکا پشتی خۆی لێده‌کات و له‌وانه‌یه‌ له‌دژیشی ڕاوه‌ستێ..
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا و رۆژاوا دوو چۆله‌که‌ به‌یه‌ک به‌رد ده‌کوژیت یه‌که‌میان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی ئه‌و وولاتانه‌ به‌ره‌و سیاسه‌تی ئه‌مریکا و رۆژاوا که‌ تێنوو و بێبه‌ش کراوون له‌ ئازادی و دادپه‌روه‌ری که‌ ئه‌وه‌ش به‌دوای خۆیدا ده‌ستی سیاسه‌تی رۆژاوا ئاوه‌له‌ ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی هه‌رهه‌ولێکی سیاسی ئابووری و له‌وانه‌ هێورکردنی باری ئاسایشی سه‌ر ئیسرائیل وکردنه‌وه‌ی قاپی بازرگانی وولاتانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئیسرائیل ئه‌گه‌ر به‌هاکه‌شی بگاته‌ ‌دامه‌زراندنی وولاتێکی بێ پووش وپه‌ڕی فه‌له‌ستینی . دووه‌میان ئاواژوو کردنی باری کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری خه‌لکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و ژیانێکی سه‌رده‌مانه‌ که‌ خۆی له‌خۆیدا بووژاندنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ بازاڕی وولاتانی پیشه‌سازی له و ده‌ڤه‌ره‌دا.
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژوویه‌ی ڕه‌خساوه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ده‌ست ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتوره‌کانیان ڕزگاربکه‌ن جا چ خاوه‌ن وولات و ناسنامه‌ بن یان بێ ناسنامه‌ بن به‌مه‌رجێک له‌و گه‌مه‌ سیاسی یه‌ی ئه‌مریکا تێبگه‌ن . له‌و نێوه‌دا ئاریشه‌ی چه‌ند میلله‌تێک هه‌لپسراو ماوه‌ له‌ نێوان مه‌رزی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆره‌کان له‌وانه‌ش چاره‌نووسی فه‌له‌ستینه‌کان و باشووری سودان وپۆلیساریۆ و دۆزی کورده.. باشوری سودان دوای ریفراندۆمکه‌و ئه‌مسال سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند. فه‌له‌ستینه‌کانیش وورده‌ وورده‌ دوای گۆڕینی چه‌ند دیکتاتوریکی عه‌ره‌بی و‌گۆڕینی ره‌هه‌ندی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تی ئیسرائیل ئه‌وکاته‌ وه‌ک ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ دێته‌ ڕاگه‌یاندن. هه‌روه‌ها پۆلیساریۆ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی لیبیا و چه‌ند گۆڕانکاریه‌ک له‌ مه‌راکش و جه‌زایر زه‌مینه‌ بۆ دیاری چاره‌نووسی ئه‌وانیش ده‌ره‌خسێت.
پێڤاژۆی کورد ئه‌گه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو سه‌یر بکرێت واته‌ کوردی هه‌رجوار پارچه‌ له‌ژیر سێبه‌ری دروشمێکی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش و یه‌کده‌نگ پێکبهێنرێت و بکرێته‌ گره‌و ئه‌وه بۆ رۆژاوایه‌کان ئاسانتره لێی تێبگه‌ن و پشتیوانی لێبکه‌ن و ببێته‌ هه‌وێن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌تێکی کوردی له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست . به‌لام ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به‌ جیا جیا بێته‌ سه‌یر کردن ئه‌وه‌ کوردی سوریا ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ گۆڕانکاری ناو سوریا و کوردی ئیراق له‌گه‌ل ده‌سه‌تادارانی به‌غدا وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ناوی هه‌رێمی کارتۆنی فیدرالی کوردستان و کوردی باکوور له‌گه‌ل گۆڕانکاری ناو تورکیا له‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌ی که‌نه‌دا "کیبیک" ته‌واو بێت و کوردی ڕۆژهه‌لات له‌گه‌ل گۆڕینی ڕژێمی ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ دوا کاروانی گۆڕانکاری ناوچه‌که یه‌‌.
کوردی کوردستانی باشوور ئه‌مڕۆکه‌ ووشیاربوونێکی به‌خۆه‌ دیوه‌ دوای ئه‌زموونێکی بێست ساله‌ له‌ ده‌سه‌لاتداری مافیا ئاسا به‌ناوی هه‌رێمی کوردستان که‌ نه‌یتانیوه‌ له‌ به‌ر پیشه‌ی دزین و گه‌نده‌لی وده‌سه‌لاتی حیزبایه‌تی هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و ده‌وله‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگۆزاریه‌کان دابمه‌زرێنێت و ده‌سه‌لات بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌لک. ئه‌وه‌ش واله‌ ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کردووه‌ که‌ بکه‌وێته‌ شوێن دیکتاتوره‌کانی وولاتانی دراوسێ و به‌لاسایی ئه‌وان له‌گه‌ل هاوولاتیان ره‌فتار بکات وبۆ کپ کردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی بکه‌وێته‌ په‌لاماردانی خه‌لک له‌رێگای ‌توندو تیژی وگرتن و تۆقاندن. ده‌نگ کپ کردنیش به‌م شێوه‌یه‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی جڤاتی کوردی له‌ دژی ده‌سه‌لات قۆلتر ده‌کات وبێعه‌داله‌تێش په‌ره‌ ده‌ستێنێت ئه‌وانه‌ش ده‌بنه‌ بومبای ته‌وقیتکراو له‌ناخ هه‌ستی جه‌ماوه‌ر وده‌بنه‌ هانده‌رێک بۆ به‌رهه‌لستکاری وته‌قینه‌وه‌ دژی ده‌سه‌لات و‌له‌ کات وساتی گۆنجاودا که‌ فه‌له‌ک ده‌چه‌رخێت ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش سه‌راوژیرده‌کات و حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆش پێک ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری
حکومه‌تی سێکوچکه‌ی ئیراق بکه‌ین به‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی ساده‌ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ خنکاوه‌ له‌ده‌ست گه‌نده‌لی و بی پرینسیپی که‌ به‌ دینامۆی هێزی سیخوری وولاتانی دراوسێ و هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکا له‌ شاره‌کانی ئیراق وپاره‌ی دزراوی نه‌وتی ئه‌وخه‌لکه‌ هه‌لده‌سووڕێت و خۆی ڕاگرتووه‌. وده‌مێک کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له‌ناو شاره‌کان ڕووبدات ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ لای هیزی سیخۆری وولاتانی دراوسێ لارده‌بێته‌وه‌. وهه‌ردوو ناوه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێریش ده‌خاته‌ یه‌ک سه‌نگه‌ر ئه‌وسه‌رده‌مه‌ ڕاپه‌ڕینێکی جڤاتی کوردی دژی ده‌سه‌لاتی مافیا و تایکون به‌ هاوسه‌نگی و هاوده‌م له‌گه‌ل بارودۆخی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وهه‌روه‌ها له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی جڤات له‌ سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌وله‌تێکی کوردی و داپچڕان له‌ ئیراقی سێکوچکه‌ ده‌بێته‌ مسۆگه‌ر هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ وولاتانی دراوسێش ناتوانن له‌دژی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ کوردی یه‌ ڕاوه‌ستن و ئه‌گه‌ر دژایه‌تی یه‌کیش بکه‌ن خۆڕاگر نابێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ده‌سه‌لاتی مافیا.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە