کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوار پارچەى كوردستان بەیەكەوە جەژنیان كرد

Saturday, 25/09/2010, 12:00


لە سێ ڕۆژەى هاوبەشى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزى موسوڵماناندا بنەماڵەكانى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسوورو ئەحمەدو عەلیە سوورە دۆڵەگۆمى شەهیدانى كوردو كوردستان و كۆمەڵە بەیەكەوە جەژنى خۆیان كردو كوردانى ئازادى خوازیش پۆل پۆل هاتنە لایان بۆ جەژنە پیرۆزە لێ كردن لێیان و بە بۆنەى ماڵئاوایى كردن لە ژیانداى دایكە ئامینە محەمەد عەلى دایكى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسوور بەڵام رێگە نەدرا بەسەرانى چەتەگەرێتى بێن ماڵى شەهیدان پیس و گڵاو بكەن كە 19 ساڵە وەك هێزى داگیركەرى كوردستان پەلاماریان داون و جارێكى تر وورەى دلێرانە و بوێرانەو نەبەزینیان وەك بەرگى رەوشت و نامووس و پاكى كوردانەیان بەبەرجەستەیاندا كردەوەو شاسوارجەلال شەهید ئارامى رێبەریان وەك هەڵۆیەكى سەربەرزى لەسەر سەریان دانایەوەو ڕووڕەشى بۆ سەرانى چەتەگەرێتى و سیخوڕو جاشى داگیركەران مایەوەو دروشمى نەگۆڕیان كوردستان یان نەمان و نابینە داردەستى بێگانەو گورزى دەستى ڕەنجدەرانى كوردستانیان گوتەوە و ترسى بنەماڵەكانى سەربەرزى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسوور لە سەرانى چەتەگەرێتى وەك تەم و مژى پەژارە ڕەویەوەو بەڵێنى مردن و ژینیان بەیەكەوە لەگەڵ بنەماڵەكانى شەهیدان ئەحمەد بچكۆل و عەلیە سوورە دایەوە. دایە شێتە ئەستى دایكى شەهیدان عەلى و ئەحمەد هەرچاوى گێڕان بۆ دایكە ئامینەى دایكى جوتە شەهیدى هاوڕێ و برادەرى سەردەمى گەنجێتى و پیریان بەڵام بەدى نەكرد و زانى دایكە ئامینە جێى هێشتووە بە یەكجارى ڕۆیشتوە بۆلاى چوار شەهیدو باوكەكانیان و تازە ئیتر ناگەڕێتەوە و دایە شێتە ووردە ووردە پیرى و كەنەفتى و هەلاهەلابوونى جەستەو گیانى بەرەو حەوت نەمرەكان دەیبات و وەكو دایكە ئامینە فریشتەكانى خوداوەندى پڕ لە ڕێزو میهرەبانى پێشوازى لێ دەكەن و بەرەو بەهەشتى خوداى چەوساوان و ستەملێكراوان دەیبەن دایە شێتە واتا نازناوى بەرزى و ڕێزو خۆشەویستى بنەماڵەكانى شەهیدانە وە هاوسەنگەرانى كۆمەڵەى نەدۆڕاوو نەگۆڕاویش بەڵێنى هاوكارى و پشتیوانیان بۆیان نوێ كردنەوە ئیتر لەبەرانبەر شێران و بەچكەكانیاندا دەبێ ڕێوى و گەلە گورگى دەم و دەست بە خوێن هەڵبێن و لەلانەى شێران و پڵنگان و هەڵۆبازان نزیك نەبنەوەو ملى خۆیان بشكێنن و لانەى شێرەكان و هاوڕێ كانیان جێ بهێڵن بەڵێ تەموو مژى پەژارە ڕەوییەوەو هەتیوان بووژانەوە بێوەژنان گەشانەوەو كاروانیان بەرەو سەرگۆڕى شەهیدان كەوتەوە ڕێگاو رەنجدەرى ڕەنجدەرانى كوردستان سەرقافڵەى كاروانەكەیەو هەڵگرى هەموو ئێش و بركو ژانەكانەو لەبەرانبەر كوردو كوردستان خۆرانیشدا چۆن هەرگیز نەشكاوە هەرناشكێت ڕەنجدەرى كوردو كوردستان پەرستى واتا دلێرى و بوێرى و گورجو گۆڵى و توندو تۆڵى وورەو خۆڕاگرى و نەبەزینە دایك و باوكان و خوشك و برایانى سەر بەرزى كورد هاواریان كرد ئێوە لە ئێمەن و تەرەكەمەنەنین چونكە رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزتان بە ئێمەو كوردو كوردستانەكەمان بەخشیوە داگیركەران و سیخوڕو گەلەجاشە چەتەگەرەكان تەرەكەمەنەن و بێگانەى خوێن تاڵن و ئاودەنگى قەلن و بێزراوى گەلن و دەبێ بڕەتێندرێن لەناو نیشتیماندا ئەگەر هێزى كوردو كوردستان پەرستان هاودەنگ و هاورەنگ بن و رێزو خۆشەویستى باوەڕو متمانە بە یەكترى ببەخشن لەبەرانبەریاندا دێوەزمەى رەشى نەفرەت لێكراو قالۆرە شكاون و هەربە شنە بایەكیش دەشكێن و هەرگیز هەڵناستنەوە بنەماڵەكانى چوار شێرى كوردو كوردستان و كۆمەڵە پیرۆزبایى جەژن لە هەموو ئازادى خوازانى جیهان دەكەن و هاوار دەكەن و دەڵێن دەبێ قەڵاى ملهوڕانى ستەمكارى هێزى چەتەگەرێتى بشكێت و ئاسوودەیى لە كوردوستانەوە بڵاوبێتەوە بەناو جیهانداو ئازادى و یەكسانى پەیامى هەموومانەو ستەم و چەوسانەوە دەبێ كۆتایى پێ بێت .

ڕێبوارێکم
من کوردم و پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم
له‌ دایک بووی باوه‌شی میهره‌بانم
ڕۆڵه‌یه‌کی ناو گه‌رمێن و کوێستانم
ڕێبوارێکم پێشڕه‌وی ڕه‌نجده‌رانم
کردمه‌ ڕه‌مز و دروشم وڵات پارێزی
کوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن و مه‌ته‌رێزی
پشت ئه‌ستورم به‌ میله‌ت و به‌هێزی
ڕێبوارێکم پێشڕه‌وی ڕه‌نجده‌رانم
وه‌فا دارو به‌ هه‌ڵوێست و دڵسۆزم
ئاگری کوره‌ی ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزم
لاده‌ر نابم له‌ ڕێبازی پیرۆزم
ڕێبوارێکم پێشڕه‌وی ڕه‌نجده‌رانم
دوژمنانی جۆراو جۆری وڵاتم
بێ وره‌ بوون له‌ ئاست کوره‌ی خه‌باتم
ئه‌وان به‌زین منیش به‌ره‌و پێش هاتم
ڕێبوارێکم پێشڕه‌وی ڕه‌نجده‌رانم
1995 ڕانیه‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە