گۆڕان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دژوار‌دا
Saturday, 23/11/2013, 12:00
هێزه سیاسییه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا به بڕیار و كردار خۆیان پێناسه‌ده‌كه‌ن، نه‌ك به درووشم و راگه‌یاندن. ئه‌گه‌ر كردار‌و هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه‌كان له گه‌ڵ درووشم و بانگه‌وازه‌كانیاندا ناته‌با بن، ئه‌وان متمانه‌ی ده‌نگده‌ر،لایه‌نگر و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه‌كانیان ده‌دۆڕێنن. له ره‌وتی خه‌باتی پارله‌مانیدا هێزه‌سیاسییه‌كان زیاتر و زۆرتر ده‌كه‌ونه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه و له مه‌ودایه‌كی نه‌زۆر دووردا, لایه‌نه شاراوه و وته نه‌گوتراوه‌كان زیاتر ئاشكرا ده‌بن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی مانگی ٩ی رابردوو، له به‌رده‌م بژارده‌ی دژواردایه، مانه‌وه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن یان به‌شداربوون له كابینه‌ی حكومه‌تدا. ئۆپۆزیسیۆن بوون له كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی و بۆ حكومه‌تێكی ژێرده‌سته‌ی پارته سیاسییه‌كان قۆناخێكی ئاسان و بژارده‌یه‌كی شیرین نیه. په‌ڕینه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوون و پشتكردن له بنه‌ما و درووشمه‌كان و چوونه كابینه‌ش بژارده‌یه‌كی پڕ ئازاره، چوونكه ئاشی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاته دواكه‌وتوه‌كان خوا ده‌یگێڕێ! به‌و واتایه، تێكه‌ڵبوون به‌و كاروانه كۆی بزوتنه‌وه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌ی ئامانجیان سه‌ركه‌وتن و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شێكی كه‌م له درووشمه‌كانیانه، گونجاوه كه ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر چاو بگرن:
- پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان و نه‌كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵات و هێژێمۆنی ئێران و وڵاتانی دیكه.
- نه‌چوون بۆ سه‌ری ره‌ش و گۆڕینی شێوازی سیاسه‌ت كردن له كوردستان. چوونی نه‌وشیروان بۆ سه‌ری ڕه‌ش و دانیشتن له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێ و ده‌رمانی پرسی گۆڕانیش نیه.
- گۆڕان پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و بابه‌ته‌دا پێویسته له هه‌ڵه‌ی پارته كوردییه‌كانی دیكه خۆی دوور بگرێ و رێز له بیروڕای جیاواز بگرێ.
- هه‌ڕڕاجنه‌كردنی ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان و هه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوتا به‌رامبه‌ر به كۆی پرسی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
- دووپاتنه‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی وجه‌لال تاڵه‌بانی له مه‌ڕ تاكتیكی بوون به‌رامبه‌ر به پارتی بارزانی.
- په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و لۆژیكی به‌رامبه‌ر به كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وان خۆیان زیاتر به لایه‌ك ماندوو ده‌كه‌ن و خۆیان له ئازار و خه‌می لایه‌كی دیكه شاردۆته‌وه.
- هاوكاریكردنی یه‌كێتی بۆ خۆرێكخستنه‌وه و دووباره خۆگرتنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخێكی دژوار‌دا به لای پارتیدا ناكه‌وێ.
- له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌دا و ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی گۆڕان له‌و كابینه‌یه‌دا سه‌نگه‌ری دوێنی ئۆپۆزیسیۆن بوون و درووشمه‌كان له‌بیرنه‌كرێن.
- ده‌كرێ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه، جۆره راپرسییه‌كی نێوخۆیی ئه‌نجام بدرێ و ده‌نگ و بیروڕای زیاتر ببیسترێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست