کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە ژیر سایەی پارتی و نەوزاد هادی هەولێر ئاوەدانکراوە یان وێرانكراوه‌!؟

Tuesday, 08/04/2014, 12:00

2629 بینراوە


کۆمەلگای کوردی بەگشتی ,مەگەر ژمارەیەکی یەکجار کەمی لێ دەرچێ ، ئەگەرنا بەدیکۆر و روکەش هەندي قسەی بریقەدار ، روداوەکان هەڵدەسەنگینێ ، ئەمەش لوتکەی کورتبینی دەگەیەنێ ! ؟ . باشترین نمونە ئەو ئەهرام و شەقامانەی هەولێرە بەپێشکەوتنی گەورە دەبینرێ ، لەکاتێکدا بەشێک لەو بالەخانە و شەقامانە کوشتن و وێرانکردنی سیمای هەولێرە چونکە هەولێر دەبوایە وەک ئەسینا و روما و ئەستەنبۆل بەشوێنە مێژویەکانی بمایە نەوەک بەو دیکۆر و رازاندنەوەی شارەکەی لەسەر سیماکەی بکرابایە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی !؟ یان سادە بونی بەرپرسێک و هەندێ قسەی بریقەدار و سەردانی هەندي شوێن دەیکاتە پیوەری جوانی نەوەک لەپشت ئەمانە چ سیاسەتێک پیادە دەکات !؟. .
دەشزانم ئەمرۆ خەلکێک ئەو هەلمەتو نوسینانەی پێ لەخزمەت گۆرانە ، یان وەک نەوزاد هادی چەند جار باسی کردوە وادەزانێ من گەمەی سیاسی بالەکانی پارتیە ئیمەش دژی دەیکەین ، لەکاتێکدا رەخنەی ئیمە لەسیستەمە نەوەک ئەشخاس ، چونکە دلنیام هەموو دەم و جاوەکانی پارتی خاوەنی یەک سیاسەت و بێمورالی و کۆیلەیی بنەمالەی بارزانین
بەلام مافی خۆمانە لەگەرمەی هەلبژاردن باسی بکەین ، چونکە لەهەلبژاردن گوێگری سیاسی و روداوەکان زۆرن و دەبێت راستیەکان باس بکرێ ، جگە لەوەی هەندي بەرپرس تاوانیش دەکات بەلام بەوێنەی جوان خۆی نمایش دەکات بەداخەوە کۆمەلگاش زۆر جار تەزکیەی دەکات ؟ هاوکات ئەرکی ئیمەیە ئەو دەنگانەی پارتی ویەکیتی بدەین کەلەناو خەلک نمایشکارێکی سەرکەوتو بونە ،چونکە ئەوانە خەلک بۆ دەسەلات کۆدەکەنەوە و فریویان دەدەن
زۆر باس لەوەدەکرێ نەوزاد هادی خزمەتێکی زۆری هەولێری کردوە !! بەلام ئیمەش مافمانە ئەو پرسیارانە بورژێنین کە تازە بونەتە مێژوو و تاپۆ بەسەریەوە مەحالە تازە بەهیج هێز و پارە بەخشین و راگەیاندنێکەوە لێی دەربچێ !؟ رەنگبێت بلێن ئەو ناتوانێ ڕێگا لەوتاوانانە بگرێ ئەوا پاراستن دەیکات ، بەلام ئەمە بۆ مەجلیسی کوردی دەخوات ، سبەی لەمێژودا فلسەکی سوتاو ناکات ، ئەو پاریزگارە ئەركیکی ئەخلاقی لەسەرە لە پاراستنی خاک و مرۆڤی شارەکە . بانەیکات و ئەو بەرپرسیارەتیە هەلنەگرێ

١/ لەسەردەم ئەودا نزیک بە ١٠ سال واتا تا سالی ٢٠٠٨ بوار بەهیچ خۆپیشاندانێک نەدراوە خەلکی هەولیر بیکات ، وەلەسالی ٢٠٠٥ چەند گەنچێک هەولیان دا لەناو شاری هەولێر خۆپیشاندان دژ بەگەندەلی وەک شارەکانی تر بکەن بۆ چاوترساندن خەلک بە ٢٠ ئاسایش لەبەردەم بازاری سیروان لەگەنجێکیان دا کەسەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەی دەکرد ناوی فریاد بوو .
٢/ لەژێر سایەی ئەو پارێزگارە سەردەشت عوسمان بەرۆژی روناک تیرۆرکرا و کرایە تیرۆریست ؟، دەیان گەنج بەرەو زیندانەکانی هەولێر و مەسیف و ئاکرێ بردرا کەهەرچی تاوان و سوکایەتی و ئەشکەنجەیە بەرامبەریان ئەنجام درا
٣/ لەژیر سایەی ئەو پاڕیزگارەدا لە١٧ شوبات بەدواوە ، ئیرهابی بەعس ئاسا دەستی پێکردەوە ، زانکۆ داخرا ، هەولێر دابرا لەشارەکانی تر ، بواری هەناسەدانی خۆپیشاندان نەدرا ، بەکورتی ئەو هەولیر بۆوە ، شوێنی تۆقان و ترس ،
٤/ چەندین شوینەواری میژویی لەژیر سایەی ئەودا تالان و تێکدرا وەک گۆرستانی بالیسان ، قەلای عەوێنە ، ئەشکەوتی بەستونە لەسوران ، گەرەکە کەلتوریەکان لەهەولێر .....
لەکاتێکدا ئەو تێکدانە تیکدانەی ئەبەدیە واتا وەک مرۆڤیش نیە دروست بکریتەوە
٥/ خزمەتگوزاری بۆخەلک ، هەموو خەلک دەزانێ و دەبینین چەندین گەرەک لەو پەری هەژاری دەژی ، چەندین گەرەکی تریش لەو پەری های لایفی لەبواری خزمەتگزاری
دواتر ئەوەی من بزانم لەسەردەمی بەعس دوو خەستەخانەی گەورەی حکومی بۆنزیک بە ملیۆنێک خەلک هەبوو ئیستا هەولیر دوبەرامبەر ئەو ژمارەیە مرۆڤەیە ، هەردوو نەخۆشخانەکە بێ نوژەن کردنەوەی هەیە ، من لیرەدا باس لەنەخۆشخانەی حکومی دەکەم نەوەک پریفاتەکان کەبۆخەلک نیە
٦/ نەوزاد هادی ئەگەر راست دەکات بابوار بدات دەرگای لاپەرەی تاپۆ کردنەکانی ئەم چەند سالەی حوکمی پارتی بکاتەوە ، بزانن چەندە زەوی هەولێر لەژیر سایەی ئەو و پارتیدا داگیرو تالان کراوە ..... بروابکەن ئەو گوتەیەم لەبەرپرسێک گوێ لێبوو گوتی باخجەیەکی حکومی بەرامبەر خەستەخانەی شۆرش (خانزاد) لەسەر مالی عەبدولمهەیمەن تاپۆ کراوە لەکاتێکدا حکومیە واتا شوێنە حکومیەکانیش تاپۆکراوە بەو نەوزاد هادیەیان گوتبوو گوتبوی هیچم لەدەست نایە تازە تاپۆکراوە لەسەریان ؟
٧/ هەموو هەولێکمان دا پەیکەرێکی دژ بەشەر ، ئاژەل دۆستی ، وەفاداری هەولیریەکان بۆ لەقلەقەکەی هەولێر دروست بکەین رێگای لێگرتین بەمەش بوە بکوژی دوەمی لەق لەقەکەی هەولێر کەبۆئەبەد وەک بکوژی یەکەم لەسەریان تاپۆکرا
٨/دەیان گەنجی هەولیر لەمحەتەی هەولێر لەزیندانن ، هەیە ١٠ سالە نەدراوەتە دادگا ، هەیە دەست دريژی سکسی لێکراوە .یان وەک نیاز عەزیز ١٢ جار نەبردراوەتە دادگا ...
بۆیە شارێک ئازادی نەبێ ، گەنجی بگیڕی و بکوژرێ ، دەست دریژی سیسکسی بخرێتە سەر زیندانەکانی ، تالانی ئەرز و ئاسمانی شارەکە بکرێ ، سیمای میژویی تێک بدرێ چ شانازی بەو بیاوەو پارتی دەکەن !؟ دلنیام و هەزار جار دلنیام .ئەو تاوانانە تازە بەهیچ هێز و تەزکیەی کەسایەتیەک لەسەر نەوزاد هادی و بەرپرسە هەولێریەکانی تری پارتی ویەکیتی لەمێژودا ناسریتەوە
با ئەمرۆ دەنگ و چەپلەشتان وەک بەعسیەکان بۆ لێبدەن یان سوپایەک لەبەناو ڕٶشنبیر بێ دەنگ و کۆیلە بێ بۆ پارە و دەستکەوت بۆتان . سبەی گرنگە کەلاپەرەکانی مێژوو وەک ئەو سەرۆک جاشانە ناوتان لەمیژودا تۆمارد ەکات و دەبنە لەکە بۆنەوەکانی داهاتوتان لەکۆر و نوسینەکاندا .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)