کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان به‌ره‌و كوێ؟

Friday, 14/02/2014, 12:00

1858 بینراوە




له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی له‌ باشووری كوردستاندا نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێكانی له‌ گۆڕان وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی به‌ره‌و سه‌ری ره‌ش شۆڕ ده‌بنه‌وه‌. چوونی ئه‌وان بۆ سه‌ری ره‌ش و بۆ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه‌ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ رێبازی سه‌رده‌می ئۆپۆزیسیۆن بوونی گۆڕان جیاوازه‌. نه‌وشیروان له‌ رابردوودا ره‌خنه‌ی له‌ شێوازی كاركردنی تاڵه‌بانی له‌ گه‌ڵ ماڵی بارزانی گرتوه‌، كه‌چی خۆی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و هه‌موو هات و هه‌رایه‌ خه‌ریكه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ ده‌ڕوا.
گۆڕان و سه‌رخستنی به‌ره‌ی گۆڕانخوازان به‌ گۆڕینی شێوازی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگای گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ، نه‌ك گۆڕینی ده‌م و چاوی ئه‌كته‌ره‌كان. به‌ دامه‌زراوه‌كردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، حكومه‌ت و پارله‌مان و هتد. به‌و رێبازه‌ ناكرێ، كه‌ تاڵه‌بانی له‌ رابردوودا و ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان خه‌ریكه‌ راهێنانی له‌ سه‌ر ده‌كا. پارتی له‌ ماندوو كردنی هێز و تاكه‌كاندا تاقیكاری خۆی هه‌یه‌ و رێبازی ئه‌وان به‌ دامه‌زراوه‌ كردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم نییه‌، به‌ڵكو به‌ دامه‌زراوه‌ كردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌. مێژووی رابردووی پارتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی له‌و باره‌وه‌ پڕن له‌ به‌ڵگه‌ی زیندوو، كه‌ باس له‌ ستراتیژی و ئامانجی ئه‌و پارته‌ ده‌كه‌ن.
به‌ گوێره‌ی هه‌موو عورف و یاسایه‌ك نه‌وشیروان و گۆڕان گونجاو بو،كه‌ پشت له‌ باوه‌ڕ و ئامانجی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌كه‌ن. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان پێداون و له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا دژ به‌ خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌ كه‌س و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشاون. ئۆپۆزیسیۆن له‌و روانگه‌ی سه‌رخستنی گۆڕان و خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕ ئه‌ركی گه‌وره‌تری له‌ سه‌ر شانه‌ و خۆدزینه‌وه‌ له‌ درووشم و به‌ڵێنه‌كان به‌ ئاسانی له‌ بیره‌وه‌ری تاك و خه‌ڵكدا ناسڕێنه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوون ته‌نیا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ هاوكێشه‌ی باشوور كوردستاندا بووه‌ و ده‌بێ، تاكتیك و ستراتیژیه‌كی هه‌ڵه‌ و ناسه‌ركه‌وتوو له‌ ئاو دێته‌ده‌ر. له‌ دۆخێكی وه‌ك كوردستاندا بێگومان مانه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا به‌نرختر و پڕبایه‌ختره‌ هه‌تا راكردن به‌ دوای كێكی ده‌سه‌ڵات و به‌شداربوون له‌ حكومه‌تێكدا كه‌ خۆشیان ده‌زانن كۆیله‌ی پارته‌ سیاسییه‌كانه‌. ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ڵبژاردایه‌وه‌، ئه‌و كات پێویستی نه‌ده‌كرد نه‌وشیروان و هاورێكانی به‌ په‌له‌پڕووزه‌ بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی رێگای سه‌ری ره‌ش بگرن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پارتی و مه‌سعود بارزانی بوون، كه‌ بۆ لای نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌چوون.
له‌و دۆخه‌دا ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره‌ بكرێ، كه‌ نه‌وشیروان و گۆڕان به‌ره‌و كام دوارۆژ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و چه‌نده‌ و چۆن وه‌ڵامی ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه‌. با چاوه‌ڕوان بین و بزانین به‌ كرده‌وه‌ گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌ی چۆن له‌و تاقیكارییه‌ ده‌رده‌چن. مێژوو دیارده‌كان تۆمار ده‌كا و خۆشاردنه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان هه‌ڵه‌كان داناپۆشێ.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)