کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جه‌عفه‌ری وەزیری پێشمه‌رگه به‌به‌ڵگه‌وه‌ و، به‌ ساخته‌ دووكچى خۆى دەكات بە جاف و به‌ مووچه‌خۆر

Sunday, 15/03/2009, 12:00


زۆردەمێكە باس لە لاوازیی و گەندەڵیى دەكرێت لە كوردستان و له‌ ئیدارەى هەرێم، بەڵام ئەمجارەیان لاوازیەكە دابەزى بۆ ئاستى كەسایەتیى و نەفسیەتى كەسەكان، به‌شیوه‌یه‌ک گەیشتە رادەیەكى زۆر سەرسورهێنەر و دابەزینى ئاستى تاكى لێپرسراوى كورد بۆ ژێر سفر، كە دەسەڵاتداران بە پارە و پلە و پێگە و داگیركارى خۆیان تێر ناخۆن بە هەر جورێك و لە ژێر هەرناونیشانێكدا بێت چاویان بریوەتە سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتە، که‌ لە سایەى تاڵەبانى و بارزانی و نه‌بوونی یاسایه‌کدا که‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دز و ده‌ستبڕ و ساخته‌چیی و ناپاکدا بکات، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ کوردستان بۆتە خەزێنەیەكى پر بۆ دزینى زۆرترین سامان و دزى كردن لە پارووى مناڵانى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان تا دەرخواردنى منداڵە نازدارەكانى خۆیانى بدەن.
ئەمجارەیان لەپێنا و پارەدا شێخێكى هەشتا علم شێخێكى خاوەن تەكیە و تەریقەت بۆ مووچه‌خواردن ئامادەبوو، جگەر گۆشە بەنازەكانى خۆی بكات بە (جاف).
شێخ جه‌عفه‌ر وەزیرى پێشمەرگەى حكومەتى هەرەمەكى كوردستان، هەردوو كچەكەى لەسەر میلاكى سوپاى عێراق بە پلەى (نائب زابت) داناوە و ئێستا مانگانە موچەكەیان بۆ دێته‌ ماڵەوە، بۆ راستیی ئەم هەواڵە، بفه‌رموون ئەو دیكۆمێنتە ببینن، كە له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌رچاوی که‌سایه‌تییه‌کی کورد که‌وتووه‌ و بۆ منی ناردووه‌، ئه‌و که‌سه‌ ده‌ڵی کاتێک چاوم به‌وه‌ که‌وت، هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌کرد، شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نه‌فس نزم بێت، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له‌ به‌ر ده‌ستیایه‌تیی و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که‌ کۆکردۆته‌وه‌، که‌چی بیر له‌وه‌ش بکاته‌وه‌ هه‌ردوو کچه‌که‌ی به‌ ناوی (ده‌ریا و هه‌وار) بکات زابت و نائیب زابت و ئه‌و مووچه‌یه‌ وه‌ربگرن، فه‌رموون ته‌ماشای ئه‌و لیسته‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ پلەكانیان و بۆ ئابڕووبردنی شێخ جه‌عفه‌ری ده‌ست و دامێنپاک کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/kichi_weziri_peshmerge.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە