کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاری که‌رکووکی دیل له‌ دوای هه‌ڵبژاردن یه‌که‌م ده‌ست درێژی سێکسی کرایه‌ سه‌رله‌ باتی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن!!!

Thursday, 25/03/2010, 12:00


خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی که‌رکووک ببوورن،خوێنه‌ری به‌ڕێز ببورن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێننه‌وه‌ ببورن،به‌ راستی له‌ به‌ر ئه‌ه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ ته‌واویی به‌ سه‌رمه‌وه‌ زاڵه‌ له‌ ئاست ئه‌م کاره‌ساته‌ په‌نجه‌کانم ده‌له‌رزن ئه‌و ووشانه‌ی ده‌مه‌وێت له‌ دڵ و مێشکمه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ی که‌م ورووماڵی ئه‌م کاره‌ساته‌ی پێبکه‌م، هه‌ر یه‌که‌و به‌ جۆرێک له‌ په‌له‌کردندایه‌و ئازاری هۆشم ده‌ده‌ن،لیره‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌م ئه‌مه‌ بۆچی ئه‌مه‌ داهێنانه‌ ئه‌مه‌ کوردایه‌تی یه‌ ئه‌مه‌ سه‌لماندنی ده‌سته‌مۆکردنی ده‌نگی سرووشت ودانیشتوانی کوردستانه‌ ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ ئه‌مه بۆ ده‌بێت، بۆ نه‌بوو جارێک هه‌واڵێکی شاد ببیستین له‌ مه‌ڕ ئه‌م کوردستانه‌ داماوو کاوله‌ی ژێر ده‌سڵاتی حیزبه‌کان ؟ئه‌مه‌ له‌ سه‌رده‌مێکدایه‌ که‌ وا خه‌ریکه‌ نه‌ته‌وه‌کان له‌ سه‌ر زه‌وی بێزارده‌بن وبۆ داهاتووی خۆیان سه‌رگه‌رمی دابه‌شکردنی زه‌وی و زارن له‌و ئه‌ستێره‌یه‌دا که‌ رۆژانه‌ هه‌واڵی سه یر سه‌یر له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خوار ره‌وانه‌ ده‌که‌ن، که‌ چی له‌ کوردستان تازه‌ به‌ تازه‌ حیزبایه‌تی به‌ره‌و پێش ده‌روات وبه‌ زۆڵه‌ زنه‌ی خیانه‌ت و گه‌ل فرۆشی زگی ئاوس ده‌بێت،که‌چی وا ئه‌م جاره‌ش هه‌واڵی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تێکی هه‌ژاری نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ شاره‌ نه‌وتییه‌که‌ی کوردستاندا له‌ لایه‌ن پیاوانی حیزبه‌وه‌ ئاگر به‌ مێشکمانه‌وه‌ ده‌نێت وئۆقره‌مان لێ ده‌برێت،ببورن من هۆشم له‌ ده‌ست داوه‌ له‌ دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌ تاوانی به‌رابه‌ر کراوه‌ به‌ هه‌موو پێوانه‌یه‌کی مرۆیی مرۆڤه‌و شایسته‌ی ئه‌و تاوانه‌ نی یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌نگ و هه‌ر ئاین و هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هه‌ر زمانێک بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ پێ ی هاتنی له‌ هه‌واله‌که‌دا له‌ که‌س و کاری بنه‌ماله‌یه‌کی ئه‌نفاله‌و ته‌نها تاوان که‌ هه‌یبووه‌ مێرده‌که‌ی ده‌نگی به‌ لایه‌نی ئۆپۆسیزێۆن داوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌نی ویژدانێکی مرۆیی بێت به‌راوردێک بکات له‌ نێوان ئه‌م تاوانه‌ ئه‌م تاونه‌ نه‌ تاوانی 31 ئابه‌و نه‌ تاوانی ده‌ست کێش کردنی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌و نه‌ تاوانی وه‌ک به‌ڵێنه‌ به‌ سه‌ر نه‌چووه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سڵاته‌و نه‌ به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه‌ موزاییده‌ یه‌و نه‌ مرۆڤی هه‌ژاروو نه‌ داری کوردستانی ده‌سته‌مۆی حیزبایه‌تی کردووه ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ که‌ به‌رابه‌ر به‌و زاته‌ کراوه‌ ده‌بێ هه‌موومان له‌ ئاستیدا بێ ده‌نگ نه‌بین،ئه‌گه‌ر وا بروات له‌ باتی هه‌نگاو نان بۆ به‌ ده‌وڵه‌ت بوون هه‌رچه‌نده‌ نابێت له‌ ساییه‌ی ده‌سڵاتی فیودالیدا هه‌نگاو به‌ره‌و له‌ ده‌ست دانی هه‌موو پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نێین که‌ تا ئێستا ده‌ستی نه‌یارانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌ ،من سه‌ر به‌ هیچ تاقم و لایه‌ن و حیزبێک نیم به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌ شه‌وو رۆژ جاودێری ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کان ده‌که‌م به‌و ئومێده‌ی که‌ ڕێژه‌ی کورد له‌ ئه‌نجام دا ڕێژه‌یه‌کی باش بێت به‌ ڵام به‌ چه‌ن جارێک له‌ ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کاندا که‌ ده‌م بینا لیستێکی به‌ ناو لیستی العراقیه‌ له‌و شاره‌ی که‌ له‌ لایه‌ن لیده‌ره‌کانی ده‌سڵاته‌وه‌ به‌ قودس و به‌ دڵی کوردستان ده‌یان شوبهاند پێش کوردانی داوه‌ته‌وه‌ هه‌ر جاره‌و کۆستێکم ده‌که‌وت نه‌م زانی کۆست له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بی که‌ ئه‌ویش شه‌وی رابردوو هه‌واڵی ده‌ست درێژیکردنه‌ سه‌رئافره‌تێک ،ئافره‌تێکی پاشماوه‌ی بنه‌ ماڵه‌ ئه‌نفالم خوێنده‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا، لایه‌ن جه‌ندرمه‌کانی حیزبه‌وه‌ له‌ شاره‌ نه‌وتییه‌که‌ی که‌رکووک، که‌ ساڵانێکه‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌سڵات دارانی خۆماڵی و ماده‌ سواوه‌که‌ی 140 ن به‌و هیوایه‌ی به‌شه‌ به‌ ناو ئازاده‌که‌ی باشوور باوه‌شیان بۆ بکاته‌وه‌ تا ببنه‌ به‌شێکی راسته‌قینیه‌ له‌و کوردستانه‌ی که‌ سه‌رتاپای برینی ساریژ نه‌کراوی شه‌ڕی نێۆ خۆو په‌نجا به‌ په‌نجای پێوه‌ دیاره،لێره‌دا وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رکی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وژنان و مافی مرۆڤه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر کۆردێکی به‌ شه‌ره‌ف وخاوه‌ن ویژدان چی له‌ نێو خۆو چی له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌م تاوانه‌ قیزۆونه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن،ئه‌مه‌ ده‌ست درێژییه‌ بۆ سه‌ر هه‌موومان نه‌ک ته‌نها خانه‌واده‌یه‌کی هه‌ژاروو بێ دیفاعی وه‌ک ئه‌و خانه‌واده‌ هه‌ژاره‌ی شاری که‌رکووک،داواکارم له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ خۆیان به‌ نووسه‌روو ماف په‌روه‌ر ده‌زانن هه‌ر یه‌که‌و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌م رووداوه‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرن وبێ یه‌ک و دوو تانه‌ی خۆیان له‌ هه‌موو میدیا کاندا بخنه‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان تا چیتر نه‌توانرێت به‌ ڕۆژی رووناک پیرۆزیی نه‌ته‌وه‌ییمان که‌ ره‌وشته‌ جارێکی تر به‌ده‌ستی ده‌سڵاتی خۆماڵی ئه‌نفال بکرێت و وحه‌جاج ئاسا ده‌ست درێژی سێکسیمان بکه‌نه‌ سه‌ر.

داوی لێبوردن له‌ هه‌موو شاری که‌رکووک و هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌م ،تف و نه‌عله‌ت له‌و که‌س و لایه‌ن و خۆفرۆشانه‌ی که‌ به چاوی خیانه‌ته‌وه‌ ده‌رواننه‌ کوردستان و دانیشتوانه‌که‌ی و له‌ڕێگه‌ی ده‌سلاته‌ له‌رزۆک وبۆگه‌نه‌کانیانه‌وه‌ کاره‌ساتی له‌و جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی تاوانه‌که‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ کلیک بکه‌ .

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=25487&cat=1

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە