کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌گه‌ر گۆڕانمان پێ نه‌كرێت، ناهێڵین ئێوه‌ گۆڕان بكه‌ن ...

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1151 بینراوە


نزیكه‌ی 35 ساڵ پێش ئێستا، كاتێك مسته‌فا بارزانی له‌ تارانه‌وه‌ وتی: كاری من تمام شود!؟ له‌ دوای ئه‌و (تمام شود)ه‌ شۆڕشی نوێ له‌دوای ئاشبه‌تاڵ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و هیوایه‌كی به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌خشی، له‌و ساته‌دا ئیدریس بارزانی سه‌رۆكی قیاده‌ موئه‌قه‌ته‌ له‌ دژی ئه‌و شۆڕشه‌ نوێیه‌ وتی: ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌كرێت، شۆڕشمان پێتێكده‌درێ!
ئه‌م دوو ته‌عبیره‌، تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا و پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار بێت، زوڕنا ژه‌نه‌كانی جه‌لالی هه‌میشه‌ وه‌ك دوو تانه‌ی گه‌وره‌ به‌سه‌ر رووی ئه‌ندامانی پارتییه‌وه‌یان ده‌دایه‌وه‌ و به‌ هۆ و بێ هۆ ده‌یاندایه‌وه‌ به‌ چاوی پارتیدا، ئه‌م به‌ ڕوودانه‌وه‌دا له‌ جێگه‌ی خۆیدا بوو، چونكه‌ ئه‌و وته‌یه‌ی ئیدریس بارزانی ئه‌مه‌نده‌ خائینانه‌ بوو به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌رگیز بیرناچێته‌وه‌، به‌ڵام وا مێژوو به‌ شێوه‌یه‌كی تر خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ كادره‌ بێ توانا و زمان ڵاڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئه‌و ته‌عبیره‌ی ئیدریس بارزانی ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ رووی كادرانی لیستی گۆڕاندا و له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ موناقه‌شه‌یه‌كی ساده‌ی نێوان دوو كادردا كونه‌ مشكیان لێ ده‌كرێ به‌ قه‌یسه‌ری! كادره‌ كاسه‌لێسه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌ لالی به‌ كادرانی خۆبه‌خشی لیستی گۆِران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خۆمان گۆِرانمان پێنه‌كرێت، ناهێڵین ئێوه‌ش گۆِران بكه‌!!)
ئه‌م ته‌عبیره‌ ژه‌هراوی و دوژمنكارانه‌یه‌ له‌ ده‌می مه‌لا ێدیقی مه‌سئولی كۆمیته‌ی سه‌روه‌ری له‌ دوای 35 ساڵ ده‌درێته‌وه‌ به‌ رووی یه‌كێك له‌ كادره‌ خۆبه‌خشه‌كانی لیستی گۆِراندا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ ته‌نگه‌تاوی و هیچ پێنه‌بوون خۆی رزگار بكات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌گه‌ر گۆِرانی پێنه‌كرێت ئه‌وا پێی تێكده‌درێت، به‌ زووترین كات ئاسایشی سلێمانی له‌و كادره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ك ئیشی نائیشی خۆیان ئه‌و كادره‌ خۆبه‌خشه‌ی لیستی گۆِران كه‌ ناوی ش. م) بانگ ده‌كه‌نه‌ ئاسایش و تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: تۆ جنێوی ناشیرینت به‌ جه‌نابی مام جه‌لال داوه‌؟! به‌ڵام كادره‌ خۆبه‌خشه‌كه‌ی گۆِران، زۆر به‌ ئاسایی و بێهه‌ڵچوون وه‌ڵامی ئاسایش ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: من كادرێكی خۆبه‌خشی لیستی گۆڕانم هه‌رگیز هێنده‌ خۆم ناهێنمه‌ خواره‌وه‌ جنێو به‌ كه‌س بده‌م! من وتوومه‌، مام جه‌لال بۆ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئازاد كرد! مام جه‌لال بۆ ... مام جه‌لال بۆ ... و یه‌ك دنیا بۆی ترم بۆ ریز كردووه‌!؟ به‌ڵام كادره‌كه‌ی ئێوه‌ چونكه‌ چیكڵدانه‌ی بچووكه‌ و هیچ له‌ كاری سیاسی نازانێ له‌ دوای چه‌ند بۆیه‌كی من ته‌نگه‌تاو بووه‌ و وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمان گۆڕانمان پێنه‌كرێت، ناهێڵین ئێوه‌ گۆڕان بكه‌ن!

خه‌ڵكینه‌ ویژدانی ئێوه‌ ده‌كه‌مه‌ حه‌كه‌م: قیاده‌ی موئه‌قه‌ته‌ی 1975 یه‌كسان نییه‌ به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی (بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال) 2009 ؟؟!!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)