ململانىَ و دزییەكانى قوتابیانى پارتى پەرەئەسەنێ ! بەشى چوارەم

Monday, 17/10/2011, 12:00


ئەمجاریش دووپاتى ئەكەمەوە مەبەستم لەم نوسین و بڵاوكردنەوەیە سوكایەتى كردن نیە بۆ هیچ كەس لایەنێك، بەتایبەت بۆ فس فس پاڵەوانەكانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان( یەكێتى مشەخۆر و گەندەڵ و دز و داوێنپیسان) ئەوەندەى مەبەستمە فەسادییەكانى كەسە گەندەڵ و مشەخۆرەكانى ئەم ڕێكخراوە بنوسمەوە و بەدیكۆمێنتیان بكەم و نەوەى ئێستا و داهاتوویان لىَ ئاگادار بكەمەوە.
گەر سەیرێكى مێژووى ئەم ڕێكخراوە بكەین لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە بە خیانەتكار و مافیا و پیاوكوژێكى وەك جلال تاڵابانى دەست پىَ ئەكاو لە عرفان زرارى ئەوەستێت، كەوێنەى نیە لە داوین پیسى و دزى و گەندەڵى و تەكەتولبازى .
عرفان تەنها لە پێناو بەهێزكردنى كوتلەكەى خۆى و پیاوەكانى مانگانە چەندین ملیۆن دینار دەكاتە هاوكارى تەنها بۆ ماستاوچیەكانى خۆى، ئەندامێكى سكرتاریەت تەحەداى ئەوە ئەكات بەدەر لە چەلاوخۆرەكانى عرفان كادرێكى تر سودمەندبووبێت لەم داهات و بوجە خەیاڵییەى قوتابیان كە لە حكومەتى هەرێمى وەرئەگرن، دەم ڕووت و چەلاوخۆرەكانى كوتلەكەى عرفان هەموویان بەچى ژنیان هێنا؟ مەگەر لەسەر حسابى ئەو 450 چوار سەدو پەنجا ملیۆن دینارەى میزانیەى سكرتاریەت نەبوو؟ جوغزى بەحركە و سەلام سورچى و كەریم كاوە و دیلمان سلاح و هێمن چاوزەقى چۆمان و هیوا محمد و یوسف محمد و چۆمانە گێل و كوان قەساب و كاژاو گێژوڵڵا و دەیان كادرى تر لە لق و لیژنە ناوچەكانى تر.... هتد، ئەمانە هەموویان بڕى چەندین ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە، بە وەسڵ و بەڵگە لاى خوا بیپارێزىَ "ئەیادى ئەحمەى موراد"ى بەرپرسى حسابات هەیە و بەشێكیان لاى ئێمەیە، بۆیە دەبێت لەمەو دوا بەووردى ئیش لەسەر ئەو بوجە زەبەلاحەى قوتابیان بكرێت و چیتر ڕێگا نەدرێت ئەم بوجەیە بە ژوورە تاریكەكان گوزەربكات، بۆیە ئەبێت لەمەودوا نوقتە بخەینە سەر خاڵ.
لە دوونیا و قیامەتا لە مرۆڤى دوو ڕوو خەبیس تر نیە، جرپۆكى وەك زریان مولو، كە چاوى خەڵكێكى فەقیرحاڵى بەستووە " لەگەڵ گورگ گۆشت ئەخوا و لەگەڵ پەز شین ئەكات" لە لایەك نوێژ ئەكا و لەو لاكەى تر كارى فەسادى و قۆڵبڕى و بەرژەوەندیخوازى و ئیش و كارى پارە كۆكردنەوەیە بە ناوى ئەندامى سكرتاریەت، وەك سواڵكەر لەبەر بەرپرسانى حزبى حكومى ئەپارێتەوە بۆ مەبلەغە پارەیەك، ئەم زریان جرپۆیە كە خاوەنى دینارێك نەبوو، هەر كە بووە ئەندامى سكرتاریەت ژنى مارەكرد و ناو ماڵى كامل لەسەر حسابى قوتابیان، ئێستاش لە ڕاقیترین گەڕەكى هەولێر خانووى كڕیوە، لەبەر پابەندیمان بەكارى ڕۆژنامەنوسى وێنەى كۆشكەكەى بڵاوناكەینەوە، ئەگەر وەڵامدانەوەى هەبوو بۆ نوسینەكەمان وێنەى كۆشكەكەى لە كوردستان پۆستى بوێر بۆ ڕاستى و درووستى نوسینەكەمان بڵاو ئەكەینەوە، ئێمە ئەپرسین ئەندام سكرتاریەتێك كە موچەكەى 1500000 ملیۆن و نیوێكە، چۆن توانى ژن بهێنىَ و ناو ماڵى تەواو دابنىَ و كۆشكێك بكڕێت ؟ كە خواى گەورە لىَ ى ئەپرسێت " من این لك هدَا" لەكوێت هێنا ملا جرپۆ؟ ئەم زریانەى كە ئەلف و بىَ ى ڕێكخراوەیى نازانىَ، بەڵام ئەندامە زۆڵەكانى قوتابیان تەنها بۆ مەزە و ڕابواردن دەنگیان پێدا، ئێستاش گەر ڕۆژىَ پىَ ى ڕا نەبوێرن بەیەك چركە تڕۆى ئەكەن و ئاودیوى مزگەوتى سپى ئەكەن، ئەمەیە بەرپرسى تەنزیم بۆیە حاڵى تەنزیمى ئەم ڕێكخراوە جوانە، دەك ڕووى زروف و زەمانە ڕەش بێت بازە حیزەكە ئەنیشىَ بە بان شانى هەموو نا پیاوێكا. سوك و چروكترین كادرى ئەم ڕێكخراوە" ملا جرپۆیە" كەسەرجەم بڕیارەكانى لە ژێر كاریگەرى و فەرمانى (عرفان زرارى و بژار توبڵى)یە، ئەم ملا جرپۆیە كە لە دێرزەمانەوە جاشى لاوەند عوسمان دزەیى بوو ئیستاش بۆتە نۆكەرى بژار توبڵی و لە ئیساوە تەكەتولبازى بۆ ئەكات و لاوەندچیەتى ئەكات و بڕیارەكانى بەشى ڕێكخستن هەموو لەبەرژەوەندى بژار توبڵى و كوتلەكەى بەكار ئەهێنىَ، كاتێكیش خالیدى نورى عوسمان یەك ملیۆن دینارى پىَ بدات ئامادەیى هەیە خیانەت لە حاجى مەولوى باوكیشى بكات. مچە كوێرى براشى كردووە بەبەرپرسى دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى نوسراو و كۆمپیوتەرى سكرتاریەت و مەوزوعەكەش كار و كاسبى و كۆكردنەوەى پارەیە.
خالدى نورى العسمان ناسراو بە خالد الشنگالى كە زۆربەى ئەندام سكرتاریەت و بەرپرسى لقەكان وەك سواڵكەر لەبەردەم دەرگاكەى كەوتونەتەوە بۆ ملیۆن دینارىَ، ئا ئەمەیە حاڵى ئەم سكرتاریەت و قیادەیە بۆیە حاڵى ڕێكخراوەكە جوانە، ساڵحى بەرپرسى لقى شێخان كە مرۆڤێكى سپڵەیە و دوو ڕووى وا لە گۆى زەویدا وێنەى نیە، تەنانەت وەفاى بۆ باوكى خۆیشى نیە، تەنانەت ئامادەیە بە دوو سەد و پەنجا دینار خیانەت لە براكەى خۆیشى بكات. سلام سورچى بەرپرسى لقى هولێر و یوسف هەریرى بەرپرسى لقى سەفین و ساڵح ڕێوى لقى ڕاپەرین و حسن لوسكەى گەرمیان و نەبەزى رفعتى چەمچەماڵ و شڤانى ئاكرىَ و جوتیارى زاخۆ و محمدى موسڵ و شەریفى ئامێدى و هۆشیارى سۆران و ملا غفور ناسراو بە ملا تەیعان، كار و دەوامیان لە ماڵى خالد نورى و ژوورەكەیەتى، وەك بڵىَ ى حیمایەى شەخسى خالد بن، هەموویان بۆ چەند ملیۆن دینارىَ خۆیان فرۆشتووە، مانگانە وەك سواڵكردن موچەیەكى تایبەتیان لاى خالد هەیە. كەسیش سەرى لێیان دەرناچىَ، وەختىَ ئەچنە ژوورەكەى عرفان وەك سەردەمى بەعس تەحیەى بۆ ئەكەن، لاى دانا سەرگەورە خراپتر چونكە ئەویش كاندیدى كۆنگرەى 14، لە ژوورەكەى بژار توبڵیش دەست بۆ (.....) یەكترى ئەبەن، چونكە كۆنە كاسبى بژار و توبڵە، بەڵام پێویستە مرۆڤ لە هەموو شوێنێكا بە ویژدان بێت باش و خراپ لێك جیا بكاتەوە، ملا غفوریش لەبەر پارە كۆكردنەوە ئاگاى لە محموى بىَ زەوا نیە ! دیار زرارى كاندیدەكەى عرفان زرارى كە بىَ مستەواترین كاندیدە، دیار كە هەر خوا بۆخۆى ئەزانىَ چۆن بۆتە مامۆستا، بەڵام هەموو كەس ئەزانىَ ئاستى معریفى و سەقافى ئەم كوڕە چەندە، خوا داویەتى گۆچانىَ بخەیتە دەستى و بیكەیتە گاوانى گوندى زراریان، وەختىَ لە كۆنگرەى 13 بووە ئەندامى سكرتاریەت، ڕاستەوخۆ دەستە جەمعى فاتیحایەكمان بۆ ڕوحى پاكى قوتابیان خوێند، چونكە ئەم كوڕە تەنها شكڵێكى زلى وەك عرفانى هەیە، بەڵام كەللە سەر و عەقڵیان خاڵیە.
فەسڵكردنى چەندین كادر لەبەر ئەوەى فەرمانبەرن لە دام و دەزگاكانى حكومەتن و دوو موچەیان هەیە، كەچى ئەندامانى سكرتاریەت زۆربەیان دوو وەزیفە و دوو مووچەیان هەیە، كەچى پیاو نیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكا، دیار زرارى پیشەى مامۆستاییە و موچە وەرئەگرىَ، بژار توبڵى فەرمانبەرە لە گومرگى هەولێر بندیوارە بە موچەى تەواو لاى براكەى. زریان مەولو ناسراو بە ملا جرپۆ فەرمانبەرەى بندیوارە بە موچەى تەواو، عەیشان على فەرمانبەرى بندیوار، سەگڤان مرعى فەرمانبەرى بندیوار، ملا غفور ناسراو بە ملا تەیعان بە پیشەى ئیمام و خەتیب لەسەر وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى بە موچەى تەواو بندیوار، ئەمەش مەلا سەردەم ! محمد ساڵەیى فەرمانبەرى بندیوار بە موچەى تەواو، فاتحى مولوى زادە پێشمەرگە ( پێشمەرگەى بن تەڵاشان ................... جاشان )، سەنگەر جەمال ناسراو بە سەنگەرە قوتە فەرمانبەرى بندیوار، ئەیادى ئەحمەى موراد فەرمانبەرە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بە موچەى تەواوى دەبڵ بندیوارە، عوسمان عوبێد فەرمانبەرى بندیوارە بە موچەى تەواو، شاهۆ خالد فەرمانبەرى بندیوارە بە موچەى تەواو، ئەسعەد سرێشمەیى فەرمانبەرى بندیوار، كاروان میرانى فەرمانبەرى بندیوار، هەڵگورد كۆیى فەرمانبەرى بندیوار، وریا كۆیى فەرمابنەرى بندیوار، ئەیمەنى شێخ محمد فەرمانبەر، كارزان عوبێد فەرمانبەرى بن دیوار، داستانە مل زەڕافە فەرمانبەرى بن دیوار، جەوادە كوێر فەرمانبەرى بن دیوار.
گۆڕینى بەرپرسى بەشەكانى سكرتاریەت، ئەم سكرتاریەتەى كەلەمێژووى قوتابیاندا قیادەى وا بىَ جورئەتمان نەبینیووە، ماوەیەك لەمەوپێش بڕیارى گۆڕینى بەشەكان درا، بەڵام بڕیارەكە سەرى نەگرت، چونكە سەگڤانى بەرپرسى دارایى لە كوتلەى عرفانە و مانگانە ژێر بەژێر چەندین ملیۆن دینار لوش ئەكەن، بۆیە كاتىَ ملا جرپۆ لە ڕێكخستنەوە گواسترایەوە بۆ دارایى، تەواوى بەرژەوەندییە داراییەكانى عرفان و سەگڤان كەوتنە خەتەر، وە ترسیان لەوە هەبوو دارایى بخاتە بەرژەوەندى بژار توبڵى و كوتلەكەى، بۆیە ئەم گۆڕانكاریانە سەرى نەگرت. ئێستاش عرفان ئەیەوىَ لەبەرژەوەندى خۆى و كوتلەكەى هەندىَ لە ئەندام و كادرى بەشەكانى سكرتاریەت ئاڵوگۆڕ پىَ بكات، كە دواتر ووردتر لەسەر ئەم باتە و نهێنییەكانى تر قسەى زیاتر ئەكەین.........

چاوەڕوانى بەشى پێنجەم بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە