سێکس له گه‌ڵ ئێسقانی مرۆڤدا ده‌کات
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
ئه‌و ژنه‌ی ٣٧ ساڵه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵ له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید ئێسک و پروسکی ٦ که‌سی مردوو له لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه دۆزرایه‌وه، ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٠/١١ له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به دوو ساڵ زیندانی حوکم درا، هۆکاری زیندانه‌که‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه ئێسک و پروسکی مرۆڤ له ماڵه‌که‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو له به‌ر بێڕێزییه‌یه به‌رمابه‌ر مافی مردوو، واتا سێکس کردنه له گه‌ڵ ئێسقانی مردوه‌کاندا بێ ئاره‌زوی خۆیان، ئه‌مه‌ش ناگونجێت له گه‌ڵ یاساکانی سوید و مافی ڕێزلێنان له مردووه‌کان، به گوێره‌ی یاسای سوید هه‌ر که‌سێک بی ڕێزی به مردوو بکات له هه‌ر شوێنێک بێت ئه‌وا به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ئاره‌زوی کڕینی ئێسک و پروسکی مرۆڤ گفتوگۆیه‌کی زۆری له نێو ڕۆژنامه و شه‌قامی سویدا دروست کرد، به پێی به‌شێک له ڕۆناکبیران و رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و وڵاته مافی هه‌موو تاکێکه ئێسک و پروسکی مرۆڤ بکڕێت به مه‌رجێک تاوان یاخود بێ ڕێزیان پێ نه‌کات، شایه‌نی باسه ئه‌م ژنه ٣٧ ساڵه زۆربه‌ی ئێسک و پروسکه‌کانی له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کینیا کڕیوه، پێشتریش یه‌ک جار فه‌قه‌راتی مردویه‌کی به بڕی ٢٠٠٠ کرۆن که نزیکه‌ی ٢٥٠ دۆلاری ئه‌مریکی ده‌کات به که‌سێکی تر له شاری ئوپساڵا فرۆشتووه.
ئانا کچێکی دراوسێیه‌تی، ده‌گێڕێته‌وهو ده‌ڵیت ئه‌م ژنه ٣٧ ساڵه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا پێش یه‌ک ساڵ ئێسک و پروسکی مردووی بۆ یه‌که‌مین جار نیشان داوه، جارێکیش له کلوبه‌کانی ئه‌و شاره داوای له ئان کردوه سێکسی له گه‌ڵدا بکات به مه‌رجێک خۆی ڕۆڵی مردوو ببینێت، واتا خۆی بکات به مردوو، ئاناش زۆر ترساوه‌و ڕه‌فزی کردووه.
هه‌موو ئاره‌زویه‌کی ئه‌م ژنه ٣٧ ساڵه سێکس کردن بووه له گه‌ڵ مردوه‌کاندا.
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئێسک و پروسک و هه‌واڵی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی میترۆیه له سوید
http://www.metro.se/goteborg/bakom-hemlig-dorr-fanns-fler-skelettdelar/EVHlkt!zysA7dwtfXE/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست