کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رەفعەت هەڵەبجەیی


پارتی لە کوردستان سیاسەتی ترساندن و برساندن و گەوجاندن و خەساندن پیا دە دەکات

Saturday, 08/03/2014, 12:00

2091 بینراوە







ئەو لایەنەی کە بۆتە هۆی تێکچونی بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە کێشە ناوخۆیەکانی ناو یەکێتیشەوە پارتی و بنەماڵەی بارزانی یە. نە پارتی و نە خودی مەسعود بارزانی بڕوای بە دیموکراسی و پێکەوە ژیان نیە کاتێکیش کە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات ئەوەندە بڕوای پێ هەیە کە خۆی واتە پارتی براوەی یەکەم بێت ئەگینا پلەی دووەمیشی قەبوڵ نیە ، تەنها پەنا بردن بۆ هەڵبژاردنەکان مانای دیموکراسی نیە بەڵکو قەبوڵ کردنی دەرەنجامەکانی و ڕێزگرتن لە دەنگی جەماوەربڕوابون بە ئیستحقاقی هەڵبژاردن لە پێك هێنانی حکومەتدا جەوهەری دیموکراسی یە..
یەکەم ڕۆژی نەورۆز شەش مانگ تێ دەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی پارداو تاکوئێستاش پارتی و یەکێتی دەسی دەستی بە ئیرادەو دەنگی جەماوەری کوردستان دەکەن و هێشتا ئاسۆیەك نیە بۆ پێك هێنانی حکومەت و کابینەی نوێ.
پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە بنەڕەتدا بڕوایان بەهیچ جۆرە شەراکەتێك و برابەشێك نیە لەدەسەڵاتدا لەگەڵیاندا بێت ئەوەیشی لە ڕاگەیاندنەکاندا دەیدەن بەگوێ ی جەماوەردا تەنها چەواشەکاریەو بەس، ئەگینا لە واقیعدا لە دەستیان بەسەر تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووەوهیچ کەس و لایەنێك سەرە گوریسێکی بەدەست نیە خۆیان نەبێت.

سیاسەتی ترساندن.

پارتی بە پەنا بردن بۆ خیانەت و هێزی دەرەکی لەکاتی شە ڕی ناوخۆدا ئەو ترسەی لەناخی هەموو تاکێکی کورددا دروست کردووە کە ئەگەر بێت و کۆمەڵگا یاخود لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دژی ئیرادەو خواستەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بوەستنەوە ئامادەن دەیان جاری تر ٣١ی ئاب و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دوبارەو دەبارە بکەنەوە بە مانایەکی تر پارتی خاڵی لاوازی جەماوەرو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی بە سودی خۆی قۆستۆتەوە . ئەمەش بەو واتایە دێت کەوا پارتی هەتاهەتایە دەسەڵاتداری یەکەمەو هیچ پێویست بە هەڵبژاردن و دروست کردنی کابینەی حکومەتی کارتۆنی ناکات ئەگەر تاکی کورد دەنگ بداتە لایەنە کوردیەکانی دەرەوەی پارتی و ئەوانیش ببنە جاشی پارتی و بە پارەی دزراوی میللەت بێ دەنگی کردبن وکۆیلەی کردبن و ورتەیان لێوە نەیەت هەروەکو ئەم حاڵەتەی ئێستا تێ ی کەوتووین کەواتە بۆچی جەماوەر چەواشە بکرێت و دەنگەکەی بەدەستی دوو و ناڕاستەوخۆ بچێتە خزمەتی پارتی بنەماڵەوە واتە ئەگەرتاکی کورد هەر کۆیلە بێت و جاشایەتی بکات بۆچی بەدەستی دوو بیکات .
بە بۆچونی من هەتا جەماوەرو لایەنە کوردیەکانی هەرێمی کوردستان ئەو ترسەیان لە پارتی هەبێت حاڵمان لەمەی ئێستا باشتر نابێت و هەردەم دەبێت ئێمە کۆیلەی بنەماەڵی بارزانی بین و ئەوانیش کۆیلەی تۆرکیاو ئێران و حکومەندی ناوەند بن، واتە ئێمە دەبینە کۆیلەی کۆیلەکان.

سیاسەتی برساندن.

ئەگەر ئابوریت بەدەست بوو ئەوە بێ شك دەسەڵاتیشت بەدەستە بەتایبەتی لە ووڵاتە ئیسلامیەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەداخەوە ئەوە واقعێکی تاڵەو تێ ی کەوتووین وبەچاوی خۆمان دەیبینین. پارتی دوای دەست بەسەرا گرتنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان وەکو بەرکەوتەی پەنجا بە پەنجا لەگەڵ هاوپەیمانە شکستخواردووەکەی ئیتر بارزانی زیاتر وەکو میرنشینێك دەسەڵاتی بەکار هێناوە نەوەك وەکو سەرۆکێك واتە ئەو بەشە بۆدجەیەی کە بەری کەوتووە لەگەڵ ئەو هەموو گومرگ و داهات و پارەی نەوتی دزراو فرۆشراو جگە لە خواردن و کەمێك لەخزمەتگوزاری هەرهەمووی خستۆتە قاسەی بنەماڵەوە . (پارەی دزراوی نەوت بۆ کاتی دەنگدان). پارتی بەڕێگای و پیلان و سیانریۆی جۆراو جۆر جەماوەری کوردستان برسی دەکات بەتایبەتی ئەو چینەی کە لەژێر هێڵی هەژاریەوەیە. ڕۆژێك موچەیان دەبڕێت و ڕۆژێك ئەو دەرە ماڵانە نادات کە حکومەتی ناوەندی بە تەواوی موچەخۆرانی عێراقی دەدات ڕۆژێك موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران دوا دەخات ڕۆژێك موچە لەژێر ناوی جۆراو جۆر بۆ تاکە گەمژەکانی کورد دەبڕێتەوە لەوانە ئەیلولانە پیاو ماقڵانەو خاتونانە و دیواخانانەو سەرۆك عەشیرەتانەوگەمژانەو هتد.. هەریەکەو لەم موچانە بڕەکەی جیاوازەو تەنها بۆ کڕینی وەلای ئەو تاکانەی کورد بۆ بنەماڵەی بارزانی سەرۆك عەشیرەتانە بەرزترین بڕی موچەیە کە خۆی لە دەفتەرە دۆلار دەدات و نزمترین موچەیش گەمژانەیە کە لە پەنجا هەزار زیتر تێ ناپەڕێت

سیاسەتی گەوجاندن.

پارتی ئەم سیاسەتانەی کەلە سەرەوە باسمان کرد بەشێوەیەکی زۆر سیستماتیکی لەهەرێمی کوردستان پیادەی دەکات.
پارتی جگە لەوەی بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە بەدەیان ڕاوێژکاری ئیسرائیلی و ڕۆژ ئاوایی لەبواری جۆراو جۆردا لەخۆی کۆکردۆتەوە لەهەمان کاتدا بەهۆی ٢٣ ساڵ ئەزمونی حکومڕانی لەم هەرێمەدا سایکۆلۆژیەتی خەڵکی ئەم هەرێمەی خوێندۆتەوە .
بەداخەوە میللەتی کورد یەکێکە لەدواکەوتووترین میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ئەم ووتەیەم ناحەقی کردن نیە بە خەڵکی کوردستان بەڵکوڕاستیەك و واقعێکی تاڵەو دەبێت دانی پێدا بنێین.
هیچ میللەتێك هەیە سەرۆکێکی نەخوێندەوارو خێڵەکی و خیانەتکاری هەبێت و بێ دەنگی هەڵبژێرێت.
پارتی بنەماڵە تەنها بە دزینی سەروەت و سامانی ئەم هەرێمە ودەست بەسەراگرتنی تەواوی جەمگەکانی دەسەڵات ڕازی نابێت بەڵکو دەبێت خەڵکەکەیشی بگەوجێنێ و هەرچی ئەو دەیڵێت بڵێن ڕاست دەکەی خاوەن شکۆ . پارتی بە بە پارەی نەوتی دزراو بە ئەندازەی دەوڵەتی ئێران دەزگایی میدیایی و ڕاگەیاندنی دروست کردووە لەوانە بەدەیان کەناڵی ڕادیۆ تەلەفزیۆن هەرهەمویشی کاریان چەواشەکردنی جەماوەری کوردستان و ناوچەکەیە.
پارتی بنەماڵە لەجیاتی ئەوەی وەلای بۆ میللەتەکەی خۆی بێت و خزمەتیان بکات کەچی بۆتە کۆیلەی ئەتاتورکەکان و فەتحوڵڵە گولنەکان و هەرچی پارەی دزراوی بنەماڵە هەیە لە بانکەکانی تورکیادا سەرمایە گوزاری پێ دەکرێ و میللەتی کوردستانیش بێ موچە کات بەڕێ دەکات. ئەوەتا کوردستان خستۆتە ژێر ئینتدابی تورکیاوەو هەرچی سیاستەی دوژمنانە و داگیر کەرانەی ئودوگان هەیە بەسەر جەماوەری کوردستاندا دەیسەپێنێت. دەیان قەیرانی لەگەڵ حکومەتی ناوەنددا دروست کردووە کەهەر هەمووی سەرچاوەکەی خۆیەتی دەیەوێت لە %١٧ ی بەشە بۆدجەی نەوتی عێراق وەربگرێ تو لەم لایشەوە لەگەڵ تورکیای هاو پەیمانی بەجیا نەت دەربهێنن و بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراقی بیفرۆشن و پارەکەی لە بانکەکانی تورکیادا هەڵبگیرێت کە ئەمەش سەرتاپا پێچەوانە دەستوری عێراقیە کە خۆیان دەنگیان بۆ داوە.
یان یاسای بۆدجە کە مالیکی ناردویەتیە پەرلەمان و چاوەڕێ ئەوەیە دەنگی لەسەر بدرێت کەچی پارتی یەکێتی حیزبەکانی تریشی گۆج کردووەو نایەڵێت دەنگی لەسەر بدرێت تەنها بۆ ئەوەی مالیکی واز لە مەسەلەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن تورکیاو پارتیەوە بهێنێت، یاخود مەسەلە پێشمەرگە بەهەمان شێوە، زیاتر لە دوو سەد هەزار میللیشیایان بەناوی پێشمەرگەوە دروست کردووە و دەیانەوێت ژمارەی ڕاستەقینە نەدەنەو حکومەتی ناوەندی و عەشایرانە موچەکە وەربگرن. بەدەیان سیاناریۆی چەواشەکاریانە دروست کردووەو دەیانەوێت جەماوەری کوردستان بگەوجێنێنن و پێ یان بڵێن کەوا مالیتکی دیکتاتۆرەو دەیەوێت مافەکانی ئەوان پێ شێڵ بکات کەچی بنەماڵەی بارزانی ئەوە شەش مانگی ڕەبەقە گاڵتە بەدەنگ و ئیرادەی جەماوەری کوردستان دەکات و نایەوێت حکومەت دروست ببێت .
قبوڵ کردنی ئەم هەموو سوکایەتی پێکردنەی بنەماڵەی بارزانی بە میللەتی کوردو سەلب کردنی ئیرادەیان دەست گرتن بەسەر موقەدەرات و سەروەتی گەلی کورسدتان مایەی شەرمەزاری یە بەڵام گەوجاندنی گەمژەکردنیان واتە چەواشەکردنیان بەوەی کەوا دوژمنی وەهمیان بۆ دروست دەکات و خۆیشی بە فریشتەو پارێزەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانیانی دەزانێت ئەوە لەڕاستیدا گاڵتە کردنە بە عەقڵی تاکی کورد و گەوجاندنی تاکی کوردە.

سیاسەتی خەساندن .

خەساندن یەکێکە لەو سیاسەتانەی کە پارتی بنەماڵە لە یەکەم ڕۆژی حوکم ڕانیەوە پەیڕەوی دەکات. خەساندن مانای چیە ؟
خەساندن یانی بێ دەنگ کردنی لایەنێك یان کەسێك لەئاست هەر تاوانێك و کارێکی دزێودا کە لایەنێکی سەردەست ئەنجامی بدات بەرامبەر بە پاداشتێك ئیتر پاداشتەکە پارە بێت یاخود پلەو پایەو کورسی بێت. پارتی دەستێکی باڵای هەیە لە خەساندنی تاك و هەروەها حیزبە کوردیەکانیشدا. ئێستا بەژمارەو بەناو دەیان بەرپرسی لایەنە کوردیەکانی وەکو تاک و دەیان حیزبی کوردیشی وەکو وەلای سیاسی خەساندون. پارتی دەیان دوکانی حیزبی دروست کردوون تەنها بۆ ئەوەی مانگانە چەند میلیۆنێکیان بداتێ بۆ ئەوەی لەکاتی کۆڕو کۆبونەوە حیزبیەکاندا و لە هەڵوێستە نیشتمانیەکاندا وەکو خەسێنراوێك سەیری مەسعود بارزانی بکەن و دەنگی بۆ بدەن و بڵێن خاوەن شکۆ لەسر هەقە بۆ نمونە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی و دژایەتی کردنی پەیەدە ناوو دەنگی ئەو حیزبۆکانە بۆ ڕاگەیاندنەکان لەگەڵ حیزبە گەورەکان فەرقی نیە .
ئەم شەش مانگ چاوەڕوانیە بۆ پێك هێنانی حکومەت هیچ پاساوێك هەڵناگرێت جگە لەوەی بڵێین حیزب و لایەنە کوردیەکان بە پارەو نەسریەی چەور خەسێنراون و بێ دەنگ کراون ئەگەر بێت بزوتنەوەی گۆڕان لەمە زیاتر چاوەڕوانی بکات ئەوە بە دڵنیایی یەوە ڕۆژانە بەدەیان دەنگدەری خۆی لەدەست دەدات و پارتیش هەر بۆ ئەوەیە دەیەوێت حکومەت دوا بخات بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق واتە بۆ هاوینی داهاتوو.

ئەی کەواتە بەدیل چی یە واتە خاڵی لاوازی پارتی چی یە؟
پارتی جگە لەوەی کە حیزبێکی زۆر لاوازە لەڕووی مێژوویی یەوە کە خاوەنی ڕابوردوویەکی پڕ شەرمەزاریە لەهەمان کاتدا حیزبێکی زۆر ترسنۆکە لە کاتێکدا کە ڕووبەڕی بوەستیتەوە.ناوەڕاستی نەوەدەکان و لەکاتی شەڕی ناوخۆدا بودەڵەیی و ترسنۆکی پارتی لەتەواوی کوردستان و ناوچەکە دەنگی دایەوە کەچی نازانم ئەم حیزبە کوردیانە بۆچی ئەوەندە لاوازو شەرمنن لەئاست حیزبێکی خێڵەکی و خیانەتکاردا.
پارتی چۆن واز لە ملهوڕی دەهێنێت؟
پارتی لە کوردستان تەنها حیزبێك کە بەبەربەستی بزانێت لەبەردەم ئامانج و پیلانەکانیدا بزوتنەوەی گۆڕانە ، بەڵام بەداخەوە ئێستا پارتی کار بۆ دەستەمۆکردنی ئەویش دەکات ئەم دواخستنەی حکومەتیش تەنها بۆ خەساندنی بزوتنەوەی گۆڕانەو هیچی تر.
پارتی یەکێتی هاوپەیمانی بەچۆکدا هێناو ناوسکی خوارد یەکگرتوو وکۆمەڵیشی لە ڕابوردوودا تاقی کردۆتەوە و هیچ ترسێکی لێ یان نیە ئەگەر بێت و گۆڕانیش دەست مۆ بکات و بە پارەو ئیمتیازاتی نەوت بێ دەنگی بکات ئیتر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لەبەردەم دوو بژاردەداین، یان هەرهەموو خەڵکی کوردستان خۆی هەستێت و ڕاپەڕینێك ئەنجام بدات دژی هەرهەموو دەسەڵاتی کوردی بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە یان هەرهەمووی ڕاستەوخۆ ببێتە جاشی پارتی و دەنگی بۆ بدات ، واتە ئەگەر هات و تاکی کورد بە جاشایەتی قایل بوو چاکتر وایە جاشی دەستی یەک بێ نەوەک جاشی دەستەدوو.
ئەلتەرناتیڤی من بۆ دانانی سنورێك بۆ ملهوڕیەکانی پارتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەیە.
١/ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بایکۆتی هەموو دانیشتنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بکەن تا ئەو کاتەی ئەنجومەنێک لەسەر ئاستی هەرێم دروست بکرێت نوێنەرەکانی هەرهەموو سەرۆك حیزبەکانی کورستان بن.
٢/ هەر بریارێك پەیوەندی بە بەرژەوەندی نەتەویی یەوە بوو بە زۆرینە دەنگی لەسەر بدرێت نەوەك تەنها خودی سەرۆك.
٣/ تەواوی سەروەت و سامانی کوردستان بهێنرێتە ژێر دەسەڵاتی ئەو ئەنجومەنەوەو بەئاگاداری ئەوان بچێتە پەرلەمان .
٤/ پەیوەندیە دەرەکیەکان وپەیوەندی کورد لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا تەنها لە ڕێگەی ئەو ئەنجومەنەوە ڕێك بخرێن .
٥/لەماوەی دوو هەفتەدا حکومەت پێك بهێنرێت و ئەولایەنەش کە ڕێك ناکەوێت خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار بکرێت.
٦/ ئەم ئەنجومەنە لەجیاتی سەرۆکی هەرێم بێت تا ئەو ڕۆژەی کە جاڕی سەربەخۆی دەدرێ ئەو کاتە ئێمەش وەکو میللەتانی دونیا دەتوانین سەرۆك بۆ ووڵاتی خۆمان هەڵبژێرین.
لەماوەی ٢٣ ساڵی حکومڕانی هەردوو حیزبی بنەماڵەدا دەرکەوت کەوا هەرحیزبێك دەستی گرت بەسەر دەسەڵاتدا ئیتر دیکتاتۆر دەردەچێت و هەرچی بیەوێ لەکاری خیانەت و زوڵم و ستەم بەسەر میللەتی ڕەش وڕوتدا ئەنجامی دەدات.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)