کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داد و دادگا

Saturday, 25/01/2014, 12:00


لە سەرباڵەخانەی دادگای هەر شارێک هەرووڵاتێک وێنەی کێشانەیەک(تەرازوو) هەیە لەزووربەی زۆری ئەو شار و ووڵاتانەدا کە قەدەر و هێز دادگا نابات بەڕێوە تای تەرازووەکان نەبەلای ڕاست نەبەلای چەپدا لارەسەنگ نیین لە ووڵاتەکانی تریش کە قەدەر و هێز دادگاو ووڵات ئەبەن بەڕێوە ئەوا شەیتان خۆی بە لای ڕاستی کێشانەکەدا هەڵواسیوەو نقوومی ناخی ئەرزی کردوەو و لای چەپیشیان فریشتە بۆ ئاسمانی فڕاندووە
ئای قەڵەم !! ئای حەقیقەت !!
ئەوەی لەدوێنێدا ڕوویدا و هەمیشە لەدادگاکانی ئێمەدا دووبارە ئەبێتەوە جارێکیتر قەڵەم و حەقیقەت بە چەکوشی دەستی کاکی نا دادوەر شکێنران
و داری سێدارەیان لێ درووستکرد.. لەوولاشەوە کاکی نا پارێزەر بە ووتەی شایەتی هیچ نەدیوو وسوێندی درۆ و هەڵخەڵەتاوی پلەو پایەو پارە، پەتی ملی شەهیدەکەتی ئەهۆنی یەوەو چاوم لێبوو بە پەنجە ڕەشەکانی جەستەی شکاوتی بۆ بەردەم لاشەی هێشتا خوێناوی قوربانیەکەتی پاڵ پێوە ئەنا!.. تا جەستەی هێشتا خوێناوی شەهیدەکەتی جارێکیتر پێ لەخاج بدەنەوە ...
چاووم لێت بوو ئەتوویست ڕوویان ڕەش بکەیت کەچۆن ڕۆژانێک بوو ئەم جۆرانە بە تۆ وانەی دادو حەقیقەتیان ئەنووسیەوە ! سوێندیان بۆ پاراستنی دادو ڕاستی بەجەستەو نووکی خامەکەت لەبەر دەم یاسا خوارد کە تەرازووی حەق بەهیچ لایەکدا لار نەکەنەوە ! پەشیمان بووی لەوەی جەستەت بەر پەنجەو دەستی ئەمانە کەوت بوون .. گوێم لێت بوو ئەتگووت ئەڕۆین من وحەقیقەتی هاوڕێم جەستەی گڵاوبووی خۆمان بەدەستی ئێوەوە بەخوێنی پیرۆزی شەهیدەکەمان پاک ئەکەینەوە!

ئەڵمانیا ٢٢/١/٢٠١٤
604d

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە