ریسواییه‌کی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردستان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی کورد له به‌ریتانیا..
Monday, 19/10/2009, 12:00
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا ، که کچی سامی عبدالرحمانه ، به ناوی به‌یان ، بێ شه‌رمانه ئه‌وه‌نده داکۆکی له کۆمپانیا ساخته‌کانی به‌ریتانیا ده‌کات بۆ ئه‌وه ببنه شه‌ریکی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، هه‌رگیز وه‌ک نوینه‌ری خه‌ڵکی کوردستان گوایه ده‌بێت داکۆکیی له مافی کوردان له‌و وڵاته بکات ، ناکات ، به‌ڵکو زیاتر حکومه‌تی به‌ریتانیا دلنیا ده‌کاته‌وه که کوردستان ئه‌وه‌نده ئاسایشه که ده‌بێ کۆمپانیاکان بچن و ببن به شه‌ریکی ببنه‌ماڵه و هه‌رچی ئه‌و کوردانه‌شن که له به‌ریتانیان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه.. راسته وه‌ک راگه‌یاندن ئه‌و ژنه که ره‌نگه عاره‌بێک زیاتر به ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کورده‌وه زیاتر بێت ، له گه‌ڵ رۆژنامه لۆکاڵییه‌کان ده‌ڵێت: ئێمه ده‌ستمان نییه له ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان ، به‌لام ژێر به ژێر له گه‌ل گه‌وره دز و مافیا هۆشیار زێباری گه‌یشتوونه‌ته ئیتفاق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه. ئه‌وخه‌ڵکه‌ش هه‌موو ئیمکاناتی ماددی له ده‌می خۆی و خانه‌واده‌که‌ی گرتۆته‌وه تا توانیویه‌تی پاره‌ی قاچاخچییه‌کان دابین بکات بگاته به‌ریتانیا.
له دوایین هه‌واڵدا ، که ئیوه‌ش ده‌توانن له خواره‌وه کلیک له سه‌ر لینکه‌که‌ی بکه‌ن ، حکومه‌تی عێراقی رازی نه‌بووه ئه‌و 41 کورده‌ی که له به‌ریتانیا نێردراونه‌ته‌وه عێراق وه‌ربگرێته‌وه ، ئه‌ویش به پاساوی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه کارێکی ئینسانی نییه و ئیمه‌ش(واته حکومه‌تی عێراقی) هیچ ئیتفاقێکمان له گه‌ل حکومه‌تی به‌ریتانیا نییه ، بۆیه زۆر شێلگیرانه و ئازایانه ئه‌و 41 په‌نابه‌ره له ئه‌سڵی 50 په‌نابه‌ر ، که به‌م دواییه ناردبوویه‌وه ، گه‌ڕاندییه‌وه بۆ به‌ریتانیا . ده‌بێ بووترێت 9 په‌نابه‌ره‌که‌ی دیکه به ویستی خۆیان هاتبوونه خواره‌وه له فڕگه‌ی به‌غدا. ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌سه‌ڵاتی مافیا جیا له حکومه‌تی عێراقی ئیتفاق له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌مووی دیپۆرتی عێراق بکرینه‌وه ، که ئه‌مه‌ش چه‌په‌لترین ئیتفاقه له دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیی ده‌دا.
http://www.babil.info/thesis.php?mid=22110&name=axbar
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست