کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستێکی تری خیانه‌ت وجاشایه‌تی پارتی

Thursday, 01/11/2012, 12:00







پاشئه‌وه‌ی جاشه‌کانی تورک له‌ گه‌ڕه‌گی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب شکه‌ستێکی گه‌وره‌یان تووشبوو، ژن و پیاو گه‌وره‌و بچووک به‌ره‌نگاریانبوونه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای چه‌ند کوژراوێک وگرتنی چه‌ند دیلێک، ده‌وڵه‌تی تورک ئوقره‌ وئارامی بڕاوه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پیلان داده‌ڕێژێت دژی کوردی ڕاپه‌ڕیو وئازادیخواز.
یه‌کێک له‌و هه‌نگاو وپیلانه‌ی تورک داخستنی سنووره‌ له‌ ڕووی کوردی ڕۆژئاوا.
تاکو ئێره‌ کاره‌که‌ زۆر ئاساییه‌.تورکه‌ ودوژمنه‌، ئه‌و خۆی به‌ئاشکرا وبێشه‌رم ده‌ڵێت من دوژمنی کوردم.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه‌ و جێی داخ وپه‌ژاره‌یه‌ هاوهه‌ڵوێستی مه‌سعود به‌رزانی وسه‌رکردایه‌تی پارتییه‌ بۆ  حکومه‌تی تورک وخزمه‌تکردنیانه‌ وبێجگه‌ له‌ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌کوردستانی ڕۆژئاوا وچه‌کهه‌ڵگرتن دژی  به‌ره‌ی میله‌تی چه‌وساوه‌ وخه‌باتکه‌ر ودروستکردنی دووبه‌ره‌کی، پارتیش هاوشێوه‌ی تورک له‌سه‌ر داوای تورک سنووری له‌ به‌ر ئه‌و برایانه‌مان داخستییه‌ به‌ مه‌به‌ستی لاوازکردن ووره‌به‌ردانیان.
 من نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ خیانه‌ت و جاشایه‌تی نه‌بێت چییه‌؟ ئایا خیانه‌ت له‌مه‌ گه‌وره‌تر هه‌یه‌. له‌وانه‌یه‌ له‌ئاینده‌ش به‌خه‌بات وله‌به‌رژه‌وه‌ندی مله‌تی له‌قه‌ڵه‌م بدات هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ندێکیان،نه‌ک هه‌موویان،۳۱ی ئاب وهێنانی سوپاکه‌ی سه‌ددام بۆ هه‌ولێر  به‌ زیره‌کی وسه‌ربه‌رزی ده‌زانن وشانازی پێوه‌ بکه‌ن.
ئه‌مه‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ گه‌لی کوردستان له‌م هه‌رێمه ‌ساوایه‌مان هاوارده‌که‌ن گله‌یی ده‌که‌ن ڕه‌خنه‌ده‌گرن باسی  نایه‌کسانی وناعه‌داله‌تی وداوای سسته‌مێکی په‌رله‌مانی وده‌ستوورێک ده‌که‌ن به‌ڵام به‌رزانی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی گێلده‌کات وگوێی ناداتێ به‌ڵام که‌ به‌رپرسێکی تورک له‌ئه‌نقه‌ره‌ قسه‌یه‌ک داوایه‌ک ده‌کا یه‌کسه‌ر له‌ هه‌ولێر به‌ده‌نگیانه‌وه‌ ده‌چن. داودئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی مه‌سعودبه‌رزانی  باش نامه‌که‌مان تێگه‌یشت. تۆ بڵێی مه‌سعود تورکی له‌ کوردی باشتر تێبگات؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە