کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به سه‌رپه‌رشتی نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستن باره‌كاگانی یه‌كگرتوو له‌ بادینان سوتینراو تالانكرا و چه‌ندین تاوانی دیكه‌ ئه‌نجامدر

Sunday, 06/02/2011, 12:00


گه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌ندی حزبیكی موشه‌خۆرو ئینتیهازی و دووڕوو، ترسنۆك نه‌بوایه‌ بیرم له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌یریه‌ تاله‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌، له‌م سایته‌ خۆڕاگره‌، هۆكاری هه‌لبژاردنی ئه‌م سایتی كوردستانپۆستی بوێرو راستگۆ و بێلایه‌ن، بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و داستانه‌ی كه‌ نه‌زهه‌ت حاڵی به‌رپرسی پاراستنی سه‌ڵاحه‌دین كه‌ به‌رامبه‌ر سه‌ركردا‌یتی یه‌كگرتوو له‌ بادینان كردی،چونكه‌ رۆژانه‌ مه‌سعود سه‌رۆكی پارتی چه‌ندین جار داوای چاپكردنی گشت بابه‌ته‌كانی ئه‌م سایته‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌سه‌ر بنه‌ماله‌و كه‌سایه‌تی خۆی بلاو ده‌كرینه‌وه‌!
له‌ بیرتانه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی ٢٠٠٥ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رایه‌تی عێراق و ده‌نگدان به‌ ده‌ستوری عیراقی یه‌كگرتوو، گشت حزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌تنه‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی خۆیان!
پیش ٢ مانگ به‌رله‌ ده‌ست پێكردنی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات نه‌زهه‌ت حاڵی زۆر ڕیسوا كرابوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌غداد به‌ هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی عه‌ره‌ب بۆ به‌ ده‌ست هینانی غه‌نیمه‌ی تألانكردن، خانه‌واده‌یه‌كی ١٢ كه‌سیان له‌ حی الجه‌میله‌ ی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا تیرۆركرد، تا ٣ سه‌یاره‌كه‌یان به‌رن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و خیزانه‌ داوایان كردبوو هه‌موو ماڵه‌كه‌ به‌رن به‌س نه‌یانكۆژن، ئه‌و بانده‌ی یاوه‌ری ته‌زهه‌ت حالی بوو، شیعه‌بوون، له‌ حزبی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرش كه‌ ئه‌و كات محه‌مه‌د باقر الحه‌كیم رابه‌ریان بوو، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوون، مه‌سعود و مه‌سرۆری تالانچی به‌غدا، بۆ رازیكردنی شێخ غازی یاوه‌ر ماوه‌یه‌ك نه‌زهه‌ت حالی یان ڕیسواكرد!
بنه‌ماڵه‌ ی خیانه‌تكاری ٣١ی ئاب و تاوانچیه‌كه‌ی حی الجه‌میله‌، نه‌زهه‌ت حالی یان راهینا بۆ ئه‌وه‌ی بهیننه‌وه‌ ساحه‌كه‌، مه‌رجیكیان بۆ دانا، كه‌ ده‌بی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٠٥ له‌ بادینان ئه‌ندامه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ته‌مبی بكه‌ی كه‌ نه‌ویرن به‌‌ ئاشكرا بره‌و به‌كاری ڕێكخستنی خۆیان بكه‌ن!
هه‌روه‌كو باسمانكرد، نه‌زهه‌ت پیش ٢ مانگ گه‌یشته‌ دهۆك و ٥ باندی ته‌خریب و ئیرهاب و تیرۆری دامه‌زراند،٢ نیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا ترس بخه‌نه‌ ناو ئه‌ندامانی یه‌كگرتووه‌وه‌و، ٣ دیكه‌‌یشیان بۆگورز وه‌شاندنی مه‌لبه‌ندی یه‌كگرتوو له‌ دهۆك !
ئه‌وه‌بوو یه‌كگرتوو بزاوتیكی زیاتری به‌خۆوه‌ بینی و، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی یان توره‌كردوو، له‌كاتژمیر ١٢ نیوه‌ڕۆ به‌بروسكه‌ی مه‌كته‌بی پاراستنی گشتی و ڕه‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی ئه‌ندامانی ناوچه‌كانی دهۆكیان كۆكرده‌وه‌ به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌و، په‌لاماری باره‌گای مه‌لبه‌ندی یه‌كگرتوو و كه‌نالی یه‌كگرتوو ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی بادینانیان داو، چه‌ند كه‌سێكیان لێكوشتن و زیاتر له‌ ٢٣ كه‌سیان بۆ ماوی ١٢ هه‌ڵواسیو ڕیشی ٢٣ كه‌سیان سوتاندو، باره‌گاكانیان سوتاندو تأڵانكردو، دوایش پارێزگاری دهۆك به‌یانامه‌ی بلاو كرده‌وه‌ له‌گه‌ل لقی یه‌ك كه‌ گوایه‌ جه‌ماوه‌ری بادینان ئیسلامیه‌كانیان قبۆل نه‌بووه‌!
به‌ڵام من ئه‌وكات نزیكتربووم له‌ خودی مه‌سعوده‌وه‌ و ئاگاداری بروسكه‌ی ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی مه‌سعود بووم، كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وریان هه‌بووه‌ یه‌كی سه‌یاره‌یه‌كی ئه‌وكات مۆنیكایان بده‌نی و، وه‌ریان گرتوو، ئه‌وه‌بوو نه‌زهه‌ت حالی یان به‌ هۆی ئه‌و داستانه‌ خۆیانویه‌وه‌ گیرایه‌وه‌ بۆ سه‌ڵاحه‌دین و، ئه‌ستیره‌ی به‌ختی كرایه‌وه‌ بووه‌ كوره گه‌وره‌ی مه‌سعود و به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌لاحه‌دین كه‌سه‌رپه‌رشتی هه‌موو نوسینگه‌كانی پاراستنی لقه‌كانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌و، جگه‌ له‌ هه‌واڵگری و به‌رگری و ئاسایشی گشتی..
قۆناغی دووه‌می تاوانه‌كانی نه‌زهه‌ت حالی ڕیسوا كردنی نه‌یاره‌كانی بوو له‌ناو پاراستندا؟!!!!
نه‌زهه‌ت حالی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر ڕق و كینه‌و بوغزی به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولڵا قه‌ڵادزێی هه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وكات محه‌مه‌د عه‌بدولڵا سه‌رپه‌رشتی هۆبه‌ی له‌شفرۆشی ده‌كردو، ٤ جار سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی به‌و دیارده‌وه‌ گرتبوو، محه‌مه‌دیش ناوی ده‌ركردبوو له‌ناو پاراستن، ئه‌وه‌بوو محه‌مه‌دی لاداو، كردیانه‌ به‌رپرسی هۆبه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و، له‌وێش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هیناو زیاتر له‌ ١٢ باندی گه‌وره‌ی ده‌ستگیركرد، كه‌ ٢ جاریان سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی سه‌رپه‌رشتی باندیكی قاچاخچی هینانی تلیاكی له‌ حاجی هۆمه‌رانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو نه‌زهه‌ت مه‌وقیفی زۆر لاواز ببووو خه‌ریك بوو جارێكی دیكه‌ ڕیسوا بكرێت، به‌ڵام نه‌زهه‌ت حالی گه‌وره‌ترین پیلانی دانا بۆ محه‌مه‌د عه‌بدولڵا كه‌ به‌ بڕوانامه‌ی ته‌زویر له‌ كۆلێژی یاسا ده‌یخویندو، نه‌زهه‌ت هه‌موو به‌ڵگه‌و بروانامه‌ ساخته‌كاریه‌كانی محه‌مه‌د عه‌بدولڵای له‌ ریگه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی هاولاتی له‌ هه‌ولێر بلاوكرده‌وه‌ ئه‌وكات من مامۆستا عابد سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتیم ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دین ئیختراقی رۆژنامه‌ی هاولاتی كردووه‌ و به‌ پاره‌ با‌به‌ت بلاوده‌كاته‌وه‌و، ئه‌وه‌بوو محه‌مه‌د عه‌بدوللا له‌لایه‌ك له‌ كۆلێژ ده‌ركراو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ پاراستن لادراو ئیستا وه‌ك ئه‌فسه‌ریك له‌ ئاسایش ده‌وام ده‌كا!
پیلانی دووه‌می نه‌زهه‌ت حالی به‌رامبه‌ر به‌ عابد بارزانی!
نه‌زهه‌ت زۆر گیری خواردبوو به‌ده‌ست عابده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسی هۆبه‌ی له‌شفرۆشی بوو، له‌به‌ر وریای و زیره‌كی ماوه‌یه‌ك ئه‌و دیارده‌یه‌ كه‌مكرابووه‌و، زیانیكی زۆری به‌ به‌رپرسانی ئه‌منی و پاراستن و ئاسایش گه‌یاندبوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ پاره‌یان ده‌ست ده‌كه‌وت ، له‌لاكه‌ی دیكه‌وه‌ خۆشیان راییانده‌بوارد!
نه‌زهه‌ت پیلانیكی بۆ عابد دانا، گوایه‌ پاره‌ی وه‌رگرتووه‌و دیارده‌ی له‌شفرۆشی زیادی كردووه‌ به‌ هاوكاری ٣ كه‌س ئه‌م كاره‌ی كرد، یه‌كیان كاوه‌ی محه‌مه‌د موسا و سه‌باح مزوری و محه‌مه‌د میرزای ئاسایشی گشتی، به‌ راپۆرتێكی پیلانگیڕی له‌لای مه‌سعود و مه‌سرۆری تیرۆرست عابد بارزانی یان ده‌ركرد، تا ئیستا خۆی نه‌گرتۆته‌وه‌!
پیلانی سێ یه‌می نه‌زهه‌ت حالی به‌رامبه‌ر به‌كر عه‌بدولقادر نه‌ورۆڵی به‌رپرسی هه‌واڵگری سوپای سلێمانی!
نه‌زهه‌ت حالی زۆر هه‌وڵی دابوو تا به‌كری عه‌بدولقادر قه‌ناعه‌ت پیبكاو واز له‌ هه‌والگری بهینیت و كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بكات، چونكه‌ به‌كر زۆر پیاویكی ئه‌منی و سیاسی و له‌ دروست كردنی خانه‌ی سیخوری له‌ناو یه‌كیتی و ئیسلامیه‌كاندا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینابوو، ئه‌وه‌بوو له‌ هه‌موو شوینیك باس باسی تواناكی به‌كربوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاكۆ چاوشین و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان و ئه‌كره‌م دێكۆنی و حسێن كه‌لاری و مه‌لا عه‌لی زمناكۆ ڕیقیان ڵێده‌بووه‌و، نه‌زهه‌ت حالی ناردی به‌ دوای حسین كه‌لاری قائیمقامی بنه‌سڵاوه‌ و داوایی لێكرد هه‌ول بدات به‌ هاوكاری هاوژین ناویك كه‌ هه‌ورامی یه‌و بیوه‌ژنه‌ و خزمی سه‌رباز هه‌ورامی یه‌و به‌رێوه‌به‌ری نفوسی ئاواره‌كان بوو، تا قه‌ناعه‌ت به‌ به‌كر بكه‌ن به‌ هه‌ویه‌ی ساخته‌ ١٠٠ پارچه‌ زه‌وی وه‌ربگرن و به‌لام به‌كر بكه‌نه‌ برا گه‌وره‌ ئاكۆ چاوشین ده‌وری سه‌ره‌كی بینی ئه‌وكات له‌گه‌ل نه‌زهه‌ت حالی نیوانیان زۆر خۆش بوو وه‌ك ئیستا نه‌بوو كه‌ له‌ كه‌میندان بۆ یه‌كتری!
دوای مانگیك هه‌موو كاره‌كانیان ته‌واو كردوو،
ئه‌و ئیواره‌یه‌ زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س ده‌بووین له‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دین نه‌زهه‌ت حالی وتی سبه‌ێنیێ له‌ رۆژنامه‌ی هاولاتی ته‌واوی به‌ڵگه‌ ساخته‌كانی به‌كر عه‌بدولقادر نه‌وڕۆلی بلاو ده‌كریته‌وه‌و بۆ هه‌تا كوتای ریسوا ده‌كریت و زیندانیش ده‌كریت، ئه‌وه‌بوو رۆژی دواتر قسه‌كانی نه‌زهه‌ت خالی هاته‌ دیی و گه‌وره‌ترین ده‌نگۆی نایه‌وه‌، 
تا ئه‌وه‌ی نه‌زهه‌ت وتی ده‌بینن لێدوانی كاك ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ی جیگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ش بلاو ده‌كریته‌وه‌ هه‌روا ش ده‌رچوو،ئینجا زانیمان كه‌ له‌ نووسینگه‌ی هاولاتی ئیختراق كراوه‌ به‌ پاره‌!
بڕوانن ته‌نها به‌كری عه‌بدولقادر ده‌ستگیركراو زیندانی كراو ریسوا كرا، حسین كه‌لاری كه‌له‌ به‌رده‌م دادوه‌ری پاراستندا وتبووی، به‌لی من زه‌ویه‌كانم داوه‌تی و هه‌ویه‌كانیشم بۆ ئاماده‌كردووه‌و، هاوژین هه‌ر نه‌چووه‌لای دادوه‌رو، ماوه‌یه‌ك به‌ركر زیندانی كراو، به‌ڵام دوای ئازاد كرا!! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ پیلان نه‌بووه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سیكی وه‌ك نه‌زهه‌ت حالی سه‌رپه‌رشتی كردوون ئه‌ی چۆن ده‌بی ٣ كه‌س تاوانباربن، ته‌نها یه‌كیان بگیریت و ئه‌وانی دیكه‌ میشێك میوانیان نه‌بێ!
پیلانی چواره‌می نه‌زهه‌ت حالی دژ به‌ ئاریز عه‌بدولای ئه‌ندام په‌رله‌مانی پیشوو!
ئه‌مجاریه‌ان نه‌زهه‌ت حالی نووسینگه‌ی ئاوینه‌ی ئیختراق كرد به‌ پاره‌ كه‌ ئاری هه‌رسینی به‌رپرسی نووسینگه‌ی بوو، رۆژانه‌ هه‌والمان بۆ ده‌هات كه‌ ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌زش و لاوان له‌گه‌ڵ ئاری هه‌رسینی له‌ شیراتۆن و چوارچارا ده‌خوان و ده‌خۆنه‌وه‌و، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌ها به‌رواری كه‌وتوبووه‌ به‌ر شاڵاوی ڕاگییاندن و په‌رله‌مانتارانی یه‌كیتییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئاریز عه‌بدولا، ئیواره‌یه‌كیان نه‌زهه‌ت حالی ئاری هه‌رسنی بانگ كرد و، زه‌رفێكی گه‌وره‌ی دایه‌ دوای نه‌زهه‌ت گووتی: ئاری هه‌رسینی له‌ ئاوینه‌ بۆ خۆمان كارده‌كات و، گۆتی: شه‌ری ئاریز و گشت یه‌كیتیه‌كانی پێده‌كه‌ین ئه‌وكات ته‌ها به‌رواری له‌ هه‌موو وه‌زیره‌كانی پارتی زیاتر پاراستن پشتیوانی ده‌كردو، به‌هۆی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌ها به‌رواری به‌ناوی گه‌نجانه وه‌ له‌م لاوه‌ بۆ ده‌هات بۆ نه‌زهه‌ت حالی یش ده‌بركردبوو، له‌ گوندی ئینگلیزی و شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا و، ئه‌وه‌ندی من ئاگاداربم ١٣ جار نه‌زهه‌ت شه‌وانه‌ له‌لای ته‌ها به‌رواری مابووه‌وه‌ و، تا به‌یانی شێكسیان كردبوو له‌گه‌ل خواردنه‌وه‌!
پیلانی پینجه‌می نه‌زهه‌ت حالی له‌ تیرۆر كردنی شه‌هیدانی قه‌له‌م سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسماندا!
ڕۆژێك پیش شه‌هید كردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ نه‌جات حه‌سه‌ن و هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فاو هه‌لۆ ی به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوكی پارتی و عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له‌لای نه‌زهه‌ت حالی بوون، زیاتر له‌ ٤ سه‌عات مابونه‌وه‌و، له‌كاته‌دا گشت كادیرانی بادینیه‌كانیشیان ده‌ركردبوو له‌ هۆبه‌كانیان تا ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بن، به‌لام هه‌ر شه‌و ئه‌وه‌مان زانی كه‌ یه‌كیك ده‌كوژرێت له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌بوو هه‌واڵی تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌مان بیست!
پێش ٣ رۆژ له‌ ڕفاندنی شه‌هیدی سه‌رده‌شت عوسمان ، ماموستا قاسم و نه‌زهه‌ت حالی و عیسمه‌ت ئه‌رگووشی كه‌ به‌ دوو سه‌یاره‌ی جۆری ئۆبامای جام ره‌ش له‌ سه‌لاحه‌دین بۆ هه‌ولیر دابه‌زیبوون، یه‌كیك له‌ پاسه‌وانه‌كان ئه‌وه‌ی دركاندبوو، كه‌ ٢٣ جار به‌ربه‌رده‌م ماڵێكدا و كۆلیژی ئاداب هاتۆچۆمان كردووه‌، ئیمه‌ نازانین بۆچی ئه‌وه‌نده‌ هاتۆچۆمان به‌و دوو شوینه‌دا كردووه‌، ئه‌وه‌بوو رۆژی ٤ هه‌واڵی ڕفاندن و رۆژی دواتریش كوشتنی ئه‌و سه‌رده‌شت عوسمانه‌ ده‌نگی دایه‌وه‌و، پاراستن هه‌موومانی خسته‌ ئینزاره‌وه‌ تا ئاماده‌ی وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌واله‌كانبین گه‌ر دژی پاراستن كرا، ئه‌وه‌بوو، محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی جیگری هه‌واڵگری گشتی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م پاراستندا گووتی، عه‌مه‌لیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوونه‌بوو!
كاردیكی پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە