کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر من تاڵەبانى بومایە ! ئەزانن چیم دەكرد ؟

Friday, 22/05/2009, 12:00


ئەگەر من تۆ بومایە دوایى ئەوەى بۆم دەركەوت هەموو كەسە باشەكانى حیزبەكەم لێم ناڕازین و لێم دور ئەكەونەوە,  یەك تۆز حەیام به‌ خۆم هەبوایە، بێ سێ و دوو لەم حیزبەدا نەدەمام، ئەبوایە باش بتزانیایە ئەم هەموو وازهێنانە لە چییەوە سەرچاوەى گرتوە، بەڵام تۆ و بیركردنەوە كوجا مەرحەبا.
ئەگەر من تۆ بومایە ئەو كاتەى بە شەقامەكانى شارى سلێمانیدا دەسوڕامەوە و دەستم دەرهێنا بۆ سەلامكردن، به‌ڵام كەسێك ئامادە نەبوو بێجگە لە یەك پۆلیس وەڵامى سەلامەكەم بداتەوە، ئەوا هەر ئەو كاتە سەرى لوتى خۆم ڕەش ئەكرد و ئەڕۆیشتم و یاداشتەكانى خۆم دەنوسیەوە.
ئەگەر من تۆ بومایە ئەو كاتەى لە كۆبونەوەكاندا بە خەڵك ئەڵێم خەڵكینە دەنگ بدەن به‌ كاك مەسعود بۆ سەرۆكایەتى هەرێم و ئیش بۆ گەورەترین خائینى ئەم ووڵاتە ئەكەیت، ئەو كاتە ئەبێت ئەو زمانەى خۆتت ببڕیایە و خوێنى ئەو دەهەزار شەهیدەى شەڕى ناوخۆ، كە بە ناهەق بە كوشتانان دان، بە بەر چاوتا گوزەرى بكردایە و نەفرەتت لە خۆت بكردایە، كە ئیش بۆ خائینێك ئەكەیت.
ئەگەر من تاڵەبانى بومایە ئەو كاتەى ئیمزام لە سەر ئازادكردنى ئەو فڕۆكەوانە كرد، كە خوێنى پێنج هەزار كەسى هەڵەبجەى ڕشت و كیمیابارانى كردن، ئەو كاتە هەر بە نوكى ئەو قەڵەمە چاوى خۆم كوێر ئەكرد و ئەچوومە ناو شارى هەڵەبجەوە بۆ ئەوەى كەسوكارى شەهیدەكان تف بارانم بكەن.
ئەگەر من تاڵەبانى بوومایە ئەو كاتەى خۆم لە سكرتێرى گشتیەوە كرد بە سەرۆكى باندێك، ئەو كاتە وازم لە سیاسەت ئەهێنا.
ئەگەر من تاڵەبانى بومایە ئەو كاتەى ئەو هەموو فایلدارە لە حیزبەكەمدا دۆزرانەوە، ئیتر یان ئەوانم دەردەكرد یان خۆم وازم ئەهێنا، یان ئەو ڕۆژەى لە پلێنێومدا داوام كرد بە چەپڵە لەوان خۆش بن تفم ئەكردە ئەو ڕۆژەى خائین چوار دەورى دام.
ئەگەر من تاڵەبانى بوومایە مادام هەرچى گەندەڵ و دز و ناوگەڵپیسە خۆیان بە ستافى من ئەزانن،  ئیتر جارێكى تر خۆم بە یەكێتى نەدەزانى.
ئەگەر من تاڵەبانى بوومایە ئەو كاتەى یەكێتیم تەسلیم بە پارتى كرد و مەسعود سەرى تاکه‌ به‌ تاکه‌ی یه‌کێتیی بڕى ئەو كاتە خۆشم ڕوو ڕەش ئەكرد.
ئەگەر من تۆ بوومایە ئەو كاتەى لە ناو هەزاران كادیردا سەرۆكى حكومەتت دایەوە بە پارتى، ئەو كاتە ڕووى خۆم ڕەش ئەكرد.

بە داخەوە تاڵەبانى وەكو ئێمە بیر ناكاتەوە , ئێستا تاڵەبانى ناشیرینترین دەموچاوە كە بە سەر شەقامەكاندا ئەگەڕێ، كەس تاقەتى نییە سەلام بۆ ئەم سەرۆكە ورگ زله‌ دۆڕاوە بكات. ئەمە گەورەترین مەسیجى خەڵكى ئەم شارەیە دژى ئەم پیاوە خەڵەفاوە , بەڵام ئه‌و تێناگات، با بزانین كەى تێدەگات، خۆ من تاڵەبانى نیم، تا وەكو من تێبگات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە