"سەراپا كەركوك بەرپرسیارە لەو نەهامەتیانەی بەسەری دێت!!
Wednesday, 27/10/2010, 12:00
نیگەرانی من لەوەدایە دەیان جارە لەكەركوك بەوهەموو دەزگا سیخوریەوئاسایش وپاراستن وپۆڵیس وسەربازو دەیان بازگەو هێزی فرەنەتەوە و دژە تیرۆر وپیشمەرگەو هیتد...بەزمانی "جۆكەر هیچیان نەهێشتوتەوە بۆقسەكردن لەم بەرنامەولەم ڕۆژنامەو ناومیدیاو سەرشەقامی گشتی ،تا كار لە كار نەترازێت كەس پێت ناڵێت مامە كەرت بەچەند،نەرەوەایە ئەم بێ سەرەوبەرەیە نەئینسانیە بەبەرچاوتەوەخوێنی نەوەكەت برژی هەرمانگەو پۆڵێك گەنجی خاوەن منداڵ ببنەقوربانی، بەوەدەست پێ دەكەم دەپرسم لەئێوە ڕۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ یەك بابەت یان هەواڵێك بەهەڵە بنوسێت تخواشەقترێنی ناكەن؟تخوا(5)مڵوێنێكی ڵێ ناسەنن؟بۆ بەس ڕۆژنامەنوس دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت باشە بۆهێزەكانی ئەمریكی یەك سەربازیان بكوژرێت دنیا دەزانیت سەدجار دادگا بانگی دەكات ولێی دەپرسێتەوە،دەپرسن بۆچاوت لەڕوڵەكەی گەلەكەت نەبوو؟ كەموو كوری چی بوو؟دەزگا سیخوریەكانت خەوتبون!دەڵێم بووكە گۆی بگرەوخەسوو لەگەڵ تۆمەلەناو چەرگەی شاری كەركوك مەفرەزەیەك چەكداری نەناسراو هەڵ بكوتێتەسەر بازارێك دەسترێژ ی تەقەكردن لەهاوڵاتی وپۆلیسی دوكان برین ،كەس فریایان نەكەوێت!یان ئەوباندە دەربازبن تخوا كامتان ناڵێن كەركوكیەكان خۆیان دزن!! خۆیان ئەو بەرپرسانەیان داناوە خۆیان چارەنوسیان داوەتە دەست قەدەر توخوا كامتان ناڵێن كەركوكیەكان چی دەكەن لەناوشارێكی پرزبڵ وبێ پرۆژەی حزب جزبێنە!!ئەوەی ڵای من سەیرە وناوی دەنێن قودسی كوردستان ناڵێن شاری (شەراكەت)ی حزب وكوتلەی سایی،پر ئەجندای دەستی دەرەكی،ساحەی مڵ ملانێی تۆپ تۆپێن كەركوكیەكانیش تۆپەكەن وئێوەش یانەكان!تخوا بەرێوبەرایەتی بەشی پەروەردەی كەركوكی بەشی كوردی بە(7)ملوێن دیناری ئەم چاپەبێ خێرووبەرە دەجێتەرێوە؟تخوا منەتكردنە یان خێر پرۆژە بكریّت بنوسرێت لەسەرئەركی فڵان وفیسان كراوە؟تخوا دووبارە ئتیفاقی سیاسی بكرێت لەناوئتیفاقەكە دووبارە كەركوك ومادەی 140 بنوسرێتەوە بڵێن بەرێز سەروك كوتلە بۆمان جێ بەجی دەكەیت ؟بەلێ!ئیه!بابە لە گەڵتاین بەئەوە ڕازین، كورەبابە ئەوە خەسپە لەسەری چونكە ئەوە مادەیەكی دەستوریە بۆ هەمیشە كەركوك بچوك بكرێتەوە ئێوە باوەرتان بەبەرپرسێك نەبێً بۆ دایەنێن یان بۆبەشداری لەگەڵ دەكەین!یان لەشارێكد بێ ساحێبی گەیشتۆتە ئورادەیە پاسەپۆرتیك بە(20)وەرەقە دروست بكرێت بۆهاووڵاتی یان تەیدسەكنێك بەكارتێك بكرێت یان دامەزراندن نەبێت یان هیچ ئاوردانەوەیەك لەفەقیرێك نەبێت یان ئەوشارەپر سەیارەی چام تاریكی پر بەرپرسە كەس نەوێرێت بلێ كاكە بەردەم پات خوارە كێیە كارئاسانی بۆ تیرۆر دەكا،یان كولانێكی ئەوكەركوكە نیە بەكۆنكرێت نەگیرا بێت لەئاسمانەوەهاتن ئەوباندە لەكۆی (400)ڕۆژنامەنوسی كارا تاوانی كێیە كارەسات رووبدات نا دەسەڵاتەكەیە چاوەشۆری كردوین بە بەرتیڵ وپارەخواردن كەمن نمونەی ڕۆژنامەنوسی خەمخۆرو خۆبەخش میللەتەكەی خۆی خۆش بوێت بڵێت ئامانجی كاركردنم دروستكردنەی بەرەی نیشتیمانیە نەك دروست كردنی بەرەی حزبی،بابە دیارە هەقی تێ هەڵدانمانە مەڵاومەوڵانە نیە ئێستا ڕاستی بلێ ،هەموویان لەخوابەزیاد بێت بەوشەی نەرم نەرم پێمان دەلێن"بڵێن امیین نۆرەی ئێمەشە كەركوكەكان.
www.reraw.com[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست