کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆرشى جووتیاران بەشێکى لەدژى پارتى بوو

Monday, 18/03/2013, 12:00







 شۆرشى جوتیارى لەدژى دەرەبەگایەتى و رووخانى سیستەمى پاشایەتى بوو لە عێراق هێنانە سەرتەختى عبدالکریم قاسم و فراوان بوونى دەسەڵاتى حزبى شیوعى بوو لەوکاتە.
 لەساڵى 1958 کە بەشۆرشى 58 ناسراوە کۆتایى سیستەمى دەسەڵاتى پاشایەتى بوو بۆ کۆمارى کە قۆناغێکى نوێ بوو لە ژیانى سیاسى کۆمەڵایەتى عێراق و کوردستان ، شۆرشى 58 تەنها گۆڕانکارى نەبوو لە سیستەمى سیاسى بەڵکوو گەورەترین گۆڕانکارى بوو لەژیانى جووتیارى و گەڕانەوەى زەوى بۆ جووتیاران.هۆکارەکانى شۆرشى جوتیارى :جووتیاران لەژێر دەستى دەربەگ و نەهامەتى ژیان و قورسى گوزەران دەست بەسەراگرتنى زەویەکانیان لەلایەن بنمەاڵەى بەگەگان جەگە لە وەرگرتنى سەرانە و باج و کارى رۆژانەشیان پێ دەکردن ، قورسترین ژیانى جوتیارى لەسەردەمى پاشایەتى و دەربەگ وبنەماڵەکان بوو کە هەمیشە ئامانجیان چەوسانەوەى جوتیار و خاوەن کارەکان بوو، کە زۆرجار چەندین کەسایەتى ناوچەکە بەتەنیا لەدژى نایەکسانى ونادادپەروەرى چەکیان هەڵگرتووە دژى دەربەگ وەستاونەتەوە کە ئەوکات پارتى دیموکراتى کوردستان بێ دەنگى بوو لەکارو کردارى دەرەبەگەکان چونکە لەبەرژەوەندى خۆى بووەبەشێکیش لەو داهاتەى بەردەکەوت .شیوعیەکان شۆرشى جوتیارى :حزبى شیوعى لەساڵى 58 توانى شۆرشى جوتیارى بکات دژى دەرەبەگ و سیستەمى سیاسى پاشایەتى و هێنانە سەرتەختى عبدالکریم قاسم بەڵام خۆى نەیتوانى کۆنترۆڵى عێراق بکات بەردەوام بێت لەرابەرایەتیکردنى جەماوەر وشەقامى عێراقى بەتایبەت چینى جوتیارو کرێکار کە هەمیشە بەئامانجى گەورەوە تەماشاى ئەو حزبەیان دەکرد بەڵام بەهۆى نەبوونى سەرکردەو سیاسیەتێکى گونجا بۆ گرتنە دەستى حکومەت حزبى شیوعى لەپاشەکشەبوو کە رۆژانە جەماوەر و جوتیار و کرێکارى لەدەست دەدا .
وازهێنانى جوتیاران لەپارتى و چوونیان بۆ ناوشیوعى :وەکو کەسایەتێکان و ئەوانەى بەشێکیان خۆیان ئەو ئازارەیان چەشتووە دەگێرنەوە کە سەرلق و بەرپرسانى پارتى لە ناوچەکە هۆکارگەلێک بوون بۆ بۆ وازهێنانى جوتیاران لەپارتى و رۆیشتنیان بۆ ناو حزبى شیوعى یەکێک لە کەسایەتیەکان دەگێرێتەوە دەڵێت : ئەوان لەناکو خۆیان دەخستە ماڵەکان و دەیانوتت دەعواتین بەبێ ئەوەى پرس بەخاوەن ماڵ بکەن نان خواردنیان دەدا بەسەریدا هەروەها دەڵێت نامەیەکیان دەنوسى ەیانووت بەپیاوى ماڵەکان بیبە بۆ فڵانە شوێن بۆمان کە پێیاوى مەڵەکە لەترسان دەیبرد ئەوانیش لەدواى رۆیشتنى پیاوەکە دەچوونە ماڵەکەوە ، یان بەزۆر داواىوڵاخ و ئاژەڵیان دەکرد ، بەم هۆیەوە بەشێکى زۆرى جوتیاران لەترسى گیانى خۆیان پەنایان دەبردە حزبى شیوعى دەبوون شیوعى بۆ ئەوەى خێزان و ماڵەکانیان پارێزراوبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە