پیرەژنێک حوکمی سلێمانی ئەکات و کەسیش ناتوانێت فزە بکات.
Sunday, 24/11/2013, 12:00
1317 بینراوە
هەرچەند کوردستانپۆستیی ،ئازیز گشت کات پێشەنگ بووە، بەدوادا چونی کردبێت بۆ هەر شتێک ،بەڕاستی پێش هەمو رۆژنامەکان،چونکە کوردستان پۆست لە لای دوژمنەکانیشی خۆشەویستە و ئەوانیش لەکاتی تەنگانەدا پەنای بۆ ئەبەن. بۆیە لە زۆر کاتدا زانیاری لەوانەوە پێئەگات کە لەناو دڵی حیزبەکانەوەن.
ئەوەی کە زۆر جێگەی ڕاستیە و هەموو ئەقڵ و مەنتیقێکیش هەر وا ئەڵیت. چۆن؟
ئەو زانیاریانەی کوردستانپۆست، هەتا ئیستا ڕاستترینن.
هەفتەی رابردوو گوێم لە (کەی ئێن ئێن) گرتبوو بەڕێزێک پەیوەندی پێوە کردن. وتی وڵاتێک کە پیرەژنێک حوکمی بکات هەر ئاوا ئەبێت.
قسەی ئەو بەرێزە زۆر ڕاستە، بۆیە منیش دەپرسم: ئایا یەکێک کە پارێزەری جەلال تالەبانی بووبێت. نابێت چەندین جار مەشقی پێکرابێت، کە چۆن خۆی و جەلال بپارێزیت؟
لە سەر زانیارییەکانی کوردستانپۆست، کە هاوڕێیەکی خۆی وتویەتی دێم بە شوێنتا بتبەم بۆ فرۆکەخانە، کەسەعات ٤،١٧دەقیقەدا
کە چووە بە شوێنیدا.بێگومان سەروەر زانیویەتی بە بێ چەک دەرگای بۆ کردوەتەوە، بەبێ ترس، باشە ئەو کەسانەی تر لە لایەن کێوە نێرراون؟
بۆجی بەبێترس سەروەر دەرگای کردوەتەوە بەو نیوەشەوە؟
ئایا ئەوانەی کە سەروەریان کوشتووە مەشق پێکراوی دەزگایێک نەبوون کە بۆ ئەوشتانە ئامادە کراون؟
بۆچی ینک هەوڵی دا ئەو کەسانە بە دز بداتە قەلەم ، چ حیکمەتێکی تیایە؟
وەکو خۆیان ئەڵێن ئەم عەقید سەروەرە هیچ دوژمنی نەبووە. ئەو لە ١٩٩٤ لەگەڵ جەلال تاڵەبانیە مەجالی ئەوەی نەبووە کە تێکەڵاوی خەڵک بکات، کە چوونەتە سەر ئەو ماڵەی کە گوایا ئەوە ئەو سەروەرەی کوشتوە، ئەوەدرۆیێکی زلە وەکو درۆکانی ینک چەندین ساڵە گوێمانی پێ کەر بوو.ئەو کوڕە برای شیری سەروەرە.لەکاتی جەنازەکەشیا لەگەڵی بوە!.
بۆ ئەو کورەیان کوشت؟ ئەی بۆ نەیان ئەتوانی بیگرن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن؟ ئەوەش هەر درۆیە کە ئەو ئاسایشە کە ئەو کورە کوشتبێتی.
ئاسایشەکەش هەر جەماعەتی دژە تیرۆر خۆیان کوشتوویانە. بۆ ئەوەی بڵێن ،ئەو کورە مقاوەمەی کردوە. ئەو کورە برای شیری سەروەر بوە.
جەماعەتی دژە تیرۆر کە چوونەتە ژوورەوە ڕاستەوخۆ کوڕەکەیان کوشتوەو، قاوغە فیشەکاکانیشیان کۆکردوەتەوە. خوێنەکەشیان بە ژنی کوڕەکە خۆی پاک کردوەتەوە.
ئەم کردەوانە زەمانی ملازم مەحسینمان ئەهێنێتەوە بیر.کە ئەچوونە سەر مالان.
ئەو سیناریۆیانەی کە هێرۆ درووستیان ئەکا بە عەمری خوا زۆر ئاشکرانوو هیچ زانیارێکی ئەو تویان تیا نیە. پەنا بەخوائەبێت لەمەولا هەموومان لەم پیرە ژنە بترسین کەنوستین با سیلاحەکەمان لە ژیر سەرماندا بێت ،بە حەزەریشەوەدەرگا بکەینەوە.
هێرۆ با باش بزانیت ئەمە لەقە فرێی پێش مردنتە.خەلکی سلێمانی گەیشیوەتە سەر کونە لووتیان هەر ئەوەندەت زانی قەبرەکەی باوکیتشیان تەقاندەوە بە گردەکەشەوە.
ئەندامێکی کۆنی یەکێتیی