سەرۆكى هەرێمى كوردتان وەبیرت دێنمەوە
Wednesday, 21/07/2010, 12:00
وەبیرت دێنمەوە كە جەنابت بووت بە سەرۆكى هەرێمى كوردستان سوێندت خوارد كە هەموو خەلكى كوردستان وەك یەك سەیر بكەیت بەرژەوەندى خەلكى كوردستان بپارێزى, ئێستا جەنابتان سەرۆكى هەرێمى كوردستانن نەوەك سەرۆكى سەرى رەش چونكە خەلكى كوردستان دەنگیان پێداویت نەك ئەوچەند كەسەى سەرى رەش ,
دەمەوێ وەبیرت بێنمەوە كەلەهەلبژاردنەكانى ئەنجومەنى كوردستان لەگەل پێشمەرگەى دێرینى كوردتان لە هۆلى مامۆستا سەعد كۆبوویەوەو زۆرت بەبەژن و بالاى پێشمەرگە دا هەلگووت وەچەندین بەلێنت پێدان بەتایبەتى بەخشینى مەدالیاى سەرۆكایەتى هەرێم بۆپێشمەرگەى دێرینى كوردستان ,وەبیرت دێنمەوە زۆرك لە پێشمەرگەكان نامەیان نووسى بۆتان بەلام وەلامتان نەبوو بەتایبەتى پێشمەرگەكانى یەكێتى وەپێشمەرگەكانى پارتیش ئاگادارنیم ,وە بیرت دێنمەوە كەزۆربەى هەرەزۆرى زەوى و زارى ئەم كوردستانە ژێرسایەى جەنابتان داگیر كراوە ئەوانەى لەژێردەسەلاتى پارتیە ئەگەر ئاگاشت لێنیە ئەوە ,,,(سەرى رەش) خانووەكانى سەررێگاى هاوینەهەوارى پیرمام كەخۆت بریارى رووخاندنیت دا بەلام پاشگەز بوویتەوە ,
وەبیر دێنمەوە تائێستا دەستت نەبڕیوە چونكە بەلێنت دابوو كە ئەگەر تەوقە بكەى لەگەل (جلال تالەبانى) دەستەكانت دەبرى ,وەبیرت دێنمەوە هەندێك گەرەك هەیە لە هەولێر تاكوئێستا ناتوانن خانووەكانیان نوژەن بكەنەوە تاوەكو كۆپانیایەكى بنەمالەكەتان بیكات بە ڤێلاى گەورە گەورە وەهیچیش بۆ خەلكى ناو گەرەكەكە نەكراوە ,وەبیرت دێنمەوە تا ئَستا جیاوازى بەرچاو هەیە لەنێوان خەلكى پارتى و ناپارتى لەهەموو دەزگاكانى سنوورى پارتى,وەبیرت دێنمەوە تائێستا لە ئاسایشى جەنابتان هەندێ كەسى بێتاوان گیراون وەبیرتان دێنمەوە كەبازگەكانتان بۆتە هۆى نارەحەتى خەلكى كوردستان وە بەتایبتى گەشتیارانى باشوورى عیراق, وەبیرت دێنمەوە تاكو ئێستا كۆنترین خزمەت گوزارى ئیدارى لەكوردستان پیادە دەكرێ و رۆتین بۆتەهۆى گرفتى گەورە بۆهاولاتیان ,وە بیرت دێنمەوە كە كوشتنى (سەردەشت عوسمان) لەلایەن كورەكەت ,وە لەلایەن كێ بردراوە بۆ موسل ولەوێ فرێدراوە, وەبیرتان دێنمەوە خەلك ئەم راستیە دەزانن بەلام چاوەرێى هەلێك دەكەن بۆئەوەى هەموو ئەوشتانەى كەباسم كرد لەقورگتانیان دەربێنن وەبیرت دێنمەوە كە (ێدام حسێن) زۆر لە ئیوە بەهێزتر بوو خۆشتان دیتتان چى بەسەر هات , وەبیرت دێنمەوە ئەم رۆژەش هیواى كۆمەلێك خەلكى كوردستانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست