ئەمەریکا پشتگیرى DTP دەکات
Saturday, 20/06/2009, 12:00
باڵوێزى ئەمەریکا لەئەنقەرە سەردانى دیاربەکرى کردو وتى "ئەمەر یکا لەپێناو چارەسەر کردى کێشەى کورددا لەتورکیا پشتگیرى لە DTP دەکات"
بەپێى ئاژانسەکانى هەوال جێمس جێفرى باڵوێزى ئەمەریکا لەئەنقەرە لەم سەردانەیدا کە لەگەلڕ عوسمان بایدەمیرى سەرۆکى شارەوانى دیاربەکردا کۆبۆتەوە داواى لەلایەنە سیاسییەکانى تورکیا کردووە لەپێناو چارەسەر کردنى کێشەى کوردا پشتیوانى لەهەوڵەکانى DTP بکەن.
هەروەها ناوبراو لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە وڵاتەکەى دەستوەرناداتە پرسى کوردەوە، بەڵام پشتیوانى لەهەموو هەوڵێکى ئاشتیخوازانە دەکەن بەمەبەستى چارەسەر کردنى کێشەى کورد، چونکە ئەم پرسە بەتوندوتیژىو شەڕ بەچارەسەر کردن ناگات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست