کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ده‌رئه‌نجامی ئاشکرابوونی فه‌زیحه‌ی تاڵانیی نه‌وتی کوردستان ، سووکانه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعود به‌ پێچه‌وانه‌ی میلی کاتژمێر بادرا

Friday, 16/10/2009, 12:00


پاش ئاشکرابوونی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ی که‌ نێچیر له‌ ریگای ئاشتی کۆیله‌ هه‌ورامی ئه‌نجامدرا و فیلیکی گه‌وره‌ له‌ داهاتی هه‌ردوو گه‌لی نه‌رویجی و کورد ئه‌نجامدرا ، ده‌سه‌لاتی تاڵانچی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ویستیان له‌ رووی مه‌عنه‌وی سوود وه‌ربگرن له‌ رۆژه‌کانی پێش هه‌لبژاردن بۆ خاپاندنی خه‌لکی کوردستان له‌ مه‌راسیمیکی فێڵاوی سوکانی رۆیشتنی نه‌وتی خه‌لکی کوردستانیان به‌ ئاراسته‌ی میلی کاتژمیر بادا ، کردیانه‌ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ ، له‌ لایه‌کی دیکه‌ش پێشتر پشکێکی زۆری کۆمپانیای موفلیسی DNO یان کریبوو ، له‌ گه‌ل بادانی سووکانه‌که‌ و رازیبوونی حکومه‌تی عێراقی بۆ رۆیشتنی نه‌وته‌که‌ به‌ هه‌موو مه‌رجه‌کانی   ، پشکه‌کان له‌ بۆرسه‌ بووه‌ 8 کرۆن بۆ هه‌ر پشکێک ، ئینجا ده‌سه‌لاتی مافیا بایی 50 ملیۆن دۆلار به‌ نرخی کۆنه‌که‌ی پشکه‌کانی له‌ بازار ته‌ر‌حکرد و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیان قازانج کرد چووۆ حسابی بانکی نێچیر ، دیاره‌ ده‌بێ بووترێت ناوی ئه‌و کۆمپانیایه‌ تورکییه‌ له‌ کووله‌که‌ی ته‌ریشدا نه‌بوو ، بۆیه‌ بۆته‌ مایه‌ی سه‌رسووڕمانی بۆرسه‌ی ئۆسلۆ ئه‌گه‌ر باس له‌ کۆمپانیای ئاوا ده‌کرێت،به‌ هه‌رحال پاش ئه‌وه‌ی که‌ بۆ بۆرسه‌ ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی مافیای مه‌سعود هه‌مووی فیڵه‌ هیج په‌یوه‌ندی به‌راستییه‌وه‌ نییه‌ بۆیه‌ هه‌رزوو به‌خۆ که‌وتن و ئێستا ده‌ستیان به‌ لێکۆلینه‌وه‌ی جدیی کردووه‌ بۆ تۆمه‌تبارکردنی لایه‌نی گه‌نده‌ل و تالانچی و دادگاییکردنیان ، چونکه‌ ئه‌و مامه‌له‌یه‌ زه‌ره‌رێکی زۆری له‌ داهاتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویج داوه‌ و توشاری قه‌یرانی بێ متمانه‌یی کردووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی که‌ درۆ و تاڵانییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئاشکرابوو و بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ ناو ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن ئه‌مجاره‌ به‌ ناچاری سووکانه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعود له‌ ژێر فشاری حکومه‌تی عێراقی و نه‌رویجی به‌ پیجه‌وانی میلی کاتژمیر بادرا و نه‌وته‌که‌ راگیرا .
چ شووره‌ییه‌که‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردستان وه‌ک چۆن فێڵ و تالانیی له‌ خه‌لکی کورد ده‌کات ئاواش ده‌یه‌وێت له‌ کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکات ، ره‌نگه‌ بۆ خه‌لکی کوردستان هه‌تا ئێستا بۆیان چۆبێته‌سه‌ر ،به‌لام ناتوانن درێژه‌ بده‌ن تا سه‌ر فێڵ له‌ کۆمه‌لگای نێونه‌توه‌یی بکه‌ن.
ده‌یانجار پاره‌وپوولی خه‌لکی کوردستانیان دزییوه‌ و ئاشکرابووه‌ و وه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ریسوابوونه‌ ، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینرێت ئه‌و دوو سه‌ره‌ک مافیایه‌ له‌ نیو کۆمه‌لگای ده‌وڵه‌تی سه‌نگی سیاسییان نییه‌ و وه‌ک دوو دزی گه‌وره‌ سه‌یر ده‌کرێن..هه‌ردوێنی بوو مه‌سعود یه‌ک ملیار و دووسه‌دوپه‌نجا ملیۆن دۆلاری له‌ ئه‌ڵمانیا راگوێزی بانکه‌کانی سویسراکرد ، دنیا هه‌مووی ده‌زانێت پاره‌ی دزییه‌ وهی خۆی نییه‌!، ئێمه‌ شه‌رم ده‌که‌ین ئه‌وان وه‌ک نه‌بایان دیبێت نه‌ بۆران شه‌رم دایانناگرێت!.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ریسوابن ، چۆن له‌ مه‌حافیلی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نگی سیاسییان ده‌بێت و رێزیان لێ ده‌گیرێت. ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری نه‌ک هه‌ر بۆ باشوری کوردستان به‌لکو بۆ هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی دیکه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە