پارتی لە خەڵك خەساندنەوە بۆ حیزب کڕین
Monday, 08/04/2013, 12:00
پارتی حیزبێکە خاڵی یە لەهەموو ئامانجە نیشتمانی ونەتەوەیی یەکان خاڵی یە لە مەعریفەت لەمێژووی دروست بوونیەوە تاکو ئێستا بێجگە لە خیانەت و جاشایەتی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان ودروست کردنی کارەسات و قەیران بۆ میللەتی کورد بچوکترین دەست کەوتی نەتەوەیی بۆ خەڵکی کوردستان دەستە بەر نەکردووە. بنەماڵەی بارزانی ئەگەرچی دەستکەوتی نەتەوەییان نەبووە بۆ کورد بەڵام بۆ پارتی و بنەمالەکەی خۆیان بەردەوام سیاسەتیان کردووەو هیچ شتێکیان بە حەرام نەزانیوە بۆ ڕزگاری حیزب و بنەماڵەکەی خۆیان لە کارەسات و قەیران ٣١ی ئاب بەنمونە.
یەکێتی و پارتی هەردوکیان پارەی نەوتی کوردستان و بۆدجەی میللەت دەدزن بەلام بەرپرسەکانی یەکێتی خانوو ڤێللاو کۆمپانیای پێ دەکڕن کەچی پارتی پارەکانیان کۆدەکەنەوەو لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا وەلای حیزبەکان بۆخۆیان دەکڕن.
پەشیمان بوونەوەی یەکێتی لە ڕێککەوتننامەی دەباشان هەروا بێ هۆکار نەبووە بەڵکو ئەو هەواڵەی (کەی ئێن ئێن) KNN کە بڵاوی کردەوە لەسەر کۆبونەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانی زۆر ڕاست بوو. پارتی کاتێك زانی کە بزوتنەوەی گۆڕان خەریکە لە یەکێتی نزیك دەبێتەوەوهیچ دوور نەبوو کەوا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا هەردوکیان بەیەك لیست دابەزن و ئەمەش دەبووە هۆی پەراوێز خستنی پارتی و پەیماننامەی ستراتیژیش هەڵدەوەشێنرایەوە. یەکسەر پارتی پارەی دزراوی میللەتی وەکو ڤیتۆ بەکار هێناو یەکەم هەنگاو کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پێ تاقی کردەوە چونکە کۆسرەت ڕەسوڵ یەکەم سەرکردەی یەکێتی یە کە بە پارەو دەسەڵات هەڵدەخەڵەتێ هەروەکو چەندین جار هەڵوێستی لە تاڵەبانی وەرگرتووەوکاتێك لەگەڵیدا دانیشتنی کردووە بەپارەو دەسەڵات پەشیمانی کردۆتەوەو خیانەتی لە هاوەڵەکانی خۆی کردووە. پارتی سیاسەت دەکات و یەکێتیش پارە کۆدەکاتەوە پارتی دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەی سەقامگیر دەکات ودەیچەسپێنێت یەکێتیش دەسەڵاتی خۆیان دەدۆڕێنن و لەدەستی دەدەن . یەکێتی لەنەوەدەکاندا شکستی سەربازی بە پارتی هێناو ناچاری کرد دوژمن پەلکێشی کوردستان بکات و ٣١ی ئابی پێ تۆمارکرد، بەڵام یەکێتی دوای ١٧ ساڵ لە خیانەتە ئەوەتا ئەمڕۆ ئەویش هەمان خیانەت ئەنجام دەدات بەڵام خیانەتێکی سیاسی واتە درێژدەدان بە پەیماننامەی ستراتیژی و درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی تر کە ئەمە پێچەوانەی ڕەشنوسی دەستووری هەرێم و یاساکانی پەرلەمانی کوردستانە. سەرانی یەکێتی ئێستا خەریکی کۆمپانیاو خۆدەوڵەمەندکردنن ووازیان لە سیاسەت ولە ستراتیژی نیشتمانی نەتەوەیی هێناوە. کەچی پارتی بنەماڵە بە پێچەوانەوە هەم پارە دەدزێت و هەم حیزب و بنەماڵەکەی لە لێك ترازان و تیاچون دەپارێزێت . پارتی کێشەی دووساڵ درێژکردنەوەی بارزانی نیە بەڵکو مەسعود بارزانی هەرگیز دەست بەرداری کورسی دەسەڵات نابێت و دەیەوێت حوکمی کوردستان بکاتە مەلیکیەت شێوەی میرنشینەکانی کەنداو .بەڵام خوێنەرانی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە کەوا بەرپرسانی یەکێتی بەپارەو دەسەڵات سوڵحیان لەگەڵ پارتیدا کردووە بەتایبەتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کە ڕیکەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ بارزانیدا کردووە بارزانی کۆسرەتی بە سێ بەرژەوەندی ڕازی کردووە ..:
١/ پارتی کۆسرەت وەکو سکرتێری گشتی یەکێتی بناسێنێت و دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەرێمی بۆ زیاتر بکات.
٢/ پشکێکی پارەی نەوتی هەرێمی بداتێ.
٣/ کوڕەکەی لەحکومەتی داهاتودا بکات بە وەزیر.
ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیەکانی تری یەکێتی هەریەکەو بەڵێنی جیاجایان پێ دراوە بەرامبەر بە ڕازیبونیان بە دروست کردنی حکومەتی داهات و درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر.
ئەوەی کە ماوە ئۆپۆزیسیۆنە واتە ٣ حیزبەکە یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی وگۆڕانن یەکەم و دووەم زۆر حەزیان بە مساوە مەو ڕێککەوتنن لەگەڵ پارتیدا چونکە پێشتر چەندین جار لە دەسەڵات بەشدار بون و لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا.
ئەوەی کەماوە بزوتنەوەی گۆڕانە کە تاکو ئێستا خۆڕاگر بووەو خۆی نەفرۆشتووە ئەگەر بێت و لە ژێر هەرپاساو بیانوویەکدا دەنگ بۆ درێژ کردنەوەی وادەی دەسەڵاتی بارزانی بدەن بەڕای من دوا بزمار لەتابووتی خۆیان دەدەن.
پارتی سیاسەت دەکات نزیکەی چوار ساڵە ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەتی گۆڕان پاکێج و پرۆژە دەخەنە بەردەم پەرلەمان سەرۆکی هەرێم بەڵام تاکو ئێستا یەك دانەیان جێ بەجێ نەکراوەو گوێ یان لێ نەگیراوە . مەسعود بارزانی ئەو پاکێجانەی هەرهەموو هەڵگرتووە ئێستا بە مەرج و دەستکەوتی خۆی وبنەماڵەکەی بە ئۆپۆزیسیۆنی دەگۆڕێتەوە لەوانە گەڕانەوەی ڕەشنوسی دەستور بۆ بەرلەمان وگۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی .
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم پارتی تەنها تاکی کۆمەڵگای کوردی نەخەساندوەو بە پارە گەمژە نەکردووە بەڵکو وا خەریکە وەلای حیزبەکانیش بە پارەو کورسی وئیمتیازاتی حکومی دەکڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست