کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاو هه‌ڵوێست

Friday, 02/07/2010, 12:00



به‌ڕێزێك به‌ناوی به‌ختیار فه‌ره‌ج که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێ له‌نووسینگه‌ی ئینته‌رنێته‌ له‌ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م، شاری سلێمانی،شاری پێشه‌نگ و هه‌میشه‌ زیندوو که‌ هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی جوامێرانه‌ی نواندوه‌ سه‌باره‌ت به‌و تۆپبارانه‌ به‌رده‌وامه‌‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌وتی ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گوندوو شارۆچکه‌کانی کوردوستانمان به‌پڕو بیانووی ناشایسته‌و ناڕاسته‌وه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌یکات، که‌به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین زیانی گیانی لێکه‌وتۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بۆته‌ مایه‌ی دڵه‌ ڕاوکێ و چۆڵکردنی ئه‌و گوندانه‌و زه‌ره‌رێکی زۆر به‌ ئابووری وکشتوکاڵ و مه‌ڕو ماڵاتی گوندنشینه‌کان که‌وتوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ بارێکی ده‌روونی خراپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌جێ هێشتوه‌

ئه‌م به‌ڕێزه‌ بڕیاری داوه‌ چی تر کاڵاو به‌رهه‌می ووڵاتی ئێرانی له‌بازاڕه‌کانی کوردوستاندا نه‌کڕێت و بایکۆتی مامه‌ڵه‌کردنی داوه‌ به‌هه‌ر که‌لوپه‌لێکی ئێرانی که‌ دێنه‌ کوردوستانه‌وه‌، دیاره‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کاکه‌ به‌ختیارو نووسینگه‌که‌ی گه‌لێ مه‌ردانه‌یه‌و پێوسته‌ هه‌موان پشتگیری لێ بکه‌‌ین، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ئه‌م هێرش و تۆپبارانکردنه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم وه‌یان ڕاستر بڵێن، به‌ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو ئۆردۆگان و مه‌سعود و جه‌لال ئه‌م کاره‌ ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانی سڤیلی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ئه‌درێ.

بۆیه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ده‌م ئه‌م په‌یام و هه‌ڵوێسته‌ی کاکه‌ به‌ختیارو هاوشێوه‌کانیان دێن و ، له‌هه‌مان کاتدا مایه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌ حکومه‌تی ئێران و تورکیاو مه‌سعودو جه‌لالی به‌کرێ گیراو مه‌حکوم ئه‌که‌ین.
ئێمه‌ لێره‌دا ڕوی ده‌ممان ئه‌که‌ینه‌ هه‌موو گه‌لی کورد و داوایان لێ ئه‌که‌ین که‌ بایکۆتی هه‌موو کاڵایه‌کی ئێرانی و تورکی بکه‌ن و به‌کاری مه‌هێنن، به‌م کاره‌ که‌مێ له‌ئازاره‌کانی خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌رو لێقه‌وماوانی ئه‌م تۆپبارانه‌ ئه‌که‌ینه‌وه‌.

له‌هه‌مان کاتدا داوا له‌ هه‌موو ئه‌و پیاوه‌‌ ئایینیانه‌ ئه‌که‌ین له‌پێش هه‌مویانه‌وه‌ ، مه‌لا کرێکار که‌بیسه‌لمێنێ ئه‌و ئایینی ئیسلامی له‌خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کاردێنێ و به‌توندی ئه‌م کارانه‌ی ئێران و تورکیا مه‌حکوم بکات. هه‌روه‌ها په‌یام و ماسجمان بۆ هه‌موو کوردێك له‌م جیهانه‌ به‌گشتی و کوردوستانیانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، که‌ چیدی تر شت و مه‌ك له‌هیچ دوکانێکی ئێرانی و تورکی نه‌کڕن و به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤی تردا بگه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌تی به‌دوای گۆشتی حه‌ڵاڵ و کۆشه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ها پێوسته‌ کامپه‌ینێکی گه‌وره‌ هه‌ر له‌خۆپیشاندان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌رپابکرێ ، چ له‌ئاستی کۆمه‌ڵگاو ڕه‌وه‌ندی کورد، وه‌یان له‌ئاستی خێزانی هه‌ر یه‌که‌مان بۆ ئه‌م کاره‌ . هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ نه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ئێرانی و تورك له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م گه‌ردوونه‌ ئه‌رکێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر کوردایه‌تی و هوشیاری سیاسیمانه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە