" چوارێنەکانم " بەشی هەشت " (لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد)
Tuesday, 07/01/2014, 12:00
گەر رێکە جیهان دەبێ مەی تامی بێ
ئەو چەرخە بە خۆشی بگەڕێ وئارامی بێ
تۆ دێیە دنی هەر وەکو خڕنۆکی گێژ
هەر خول دەفڕی تا سەرەتی مەرگت بێ .
دۆستی وەکو مەی ناخوازم ساتێ
خول بم لە خۆچم وگێژیم داتێ
هەر تاوێ لە چرکە ساتی تەمە نم
بۆ تۆیە وڵات تا کو مە رگم گاتێ .
مەی بێنە تەمەن کورتە درێژە بە مە چی
نێچیرەژیان داڵی مەرگ وەک ڕاوچی
تا دێتە سەرم تەقەی کۆتاییم لێ بکا
تۆ زیز مە بە وەرە لام مەی چی .
پێت وایە قومارە ئەو ژینە رابە
تێبکۆشە و راپەڕە ئازاوچا بە
کاروانی تەمەن دەگاتە مەنزڵ خێرا
بۆ بەرهەمی ئەو ڕێگوزەرە وریا بە
بیستومە دەڵێن بەهەشت حۆری تێدا
ئاوی ڕەزو جۆگە لەی مەی تێدا
بۆ چی من نەغدی خۆم بکەمە قەرز
کوا ئەو کارە قازانجی منی تێدا .
دەزانی چاوەڕێتم ڕێ دەگۆڕی
لە من نا روو لە هەرلایە دەنۆڕی
گوناهی من ئەوینی پاکە بۆ تۆ
بە دڵ یار بە نە کو لایەنی زۆری .
مەی گێڕ وەرەلادە دەستی من لاڕێیە
گوێ هەڵخە لە بۆم هەزاران دەردم پێیە
مەی کوا مەیەکەت دەڵێی بێ تینە ئێستا
پاشی لەشی سارد لە کوێ مەییم حەوجێیە .
دەزانم چەرخی چەپ تۆ سپڵە کاری
لە کردارو گوتەش نا راستو خواری
هەموو دەرگای هومێدت گاڵە دالێم
وەکو رێوی لە فێڵی خێچو خواری .
لە چوار وەرزی ژیان حاڵم پەشێوە
بە لێشاو نەشتەری ژینم بە ڕێوە
ئەگەر بست بست بچێنم گوڵو گرڵزار
لە جیاتی گوڵ هەموو چقڵم بە پێوە .
بە بێ تۆ کوا بەهار تامو بەرامی
لە هاوینیش گەڕێ کەکرەیە تامی
هەموو رەنگێک لە پاییزرەش دەنوێنێ
تەزووی زستان مەڵێ بەد کارە زامی .
جەعفەر / کەریمی
تورکو / فەنلەند
٢٠٠٩ ی/ زایینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست