کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی راستییه‌کی گرنگی درکاند!.

Thursday, 25/08/2011, 12:00


پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی مه‌سعود بارزانی، که‌ خۆی له‌ درکاندنی راستییه‌کدا ده‌بینێته‌وه‌ ، له‌ مه‌ڕ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی هه‌ردوو کۆماری خوێن بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی کوردان ، ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی دووڕوویانه‌ی تورکیا و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا بده‌م.
کاتێ خوێنی مرۆڤه‌کان به‌ناهه‌ق ده‌رێژێنرێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌سه‌دی سوریا و مناڵ و پیر له‌ پای داواکردن بۆ ژیانیکی پڕ له‌ که‌رامه‌ت ، هیچ جیاوزییه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ خوێنرشتنی مرۆڤه‌کان له‌ کوردستاندا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان.به‌ هه‌موو پێودانگه‌کان خوێنی مرۆڤ هێلی سووره‌ که‌ رژا ، شه‌رعییه‌تی خوێنڕێژ له‌ هه‌ر ئاستێکدا بێت نامێنێت. ئه‌و گۆته‌یه‌ هی هه‌موو شۆڕشوانانی سوریا و میسر و یه‌مه‌ن و ئه‌وانی دیکه‌ن.چه‌نده‌ ئه‌سه‌د شه‌رعییه‌تی له‌ده‌ستداوه‌ ، ئه‌ردۆگانیش ئه‌وه‌نده‌ . ئه‌ردۆگان فرمێسکی درۆینه‌ بۆ مناڵانی حیمس و حه‌ما ده‌ریژێت ، که‌چی له‌ولاوه‌ به‌ پیرۆزبایی ئه‌مه‌ریکا خوێنی گونده‌وانانی بناری قه‌ندیل خه‌ڵتانی خاک و دوکه‌ڵ ده‌کات.
سه‌یری ئه‌م یوتوبه‌ بکه‌ن:


http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=5647&LinkID=8
حاڵی حازر به‌ هه‌ڵوێسته‌ دژه‌ مرۆییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ لوتکه‌ی بێویژدانی دنیای سه‌رمایه‌دارییه‌دایه‌‌ ، کوێر بووه‌، ده‌یه‌وێت ئه‌و بێویژدانییه‌ی به‌سه‌ر کوردا تاقی بکاته‌وه‌.ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی هێزه‌ شۆڕشوانه‌کانی په‌که‌که‌ و به‌ده‌په‌ و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی باشور و باکوری رۆژهه‌ڵات بکرێت ، جێگای خۆی ده‌بێت ، چونکه‌ ئه‌و هه‌موو ده‌زگا و راگه‌یاندنانه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆ نێوخۆ کارده‌که‌ن کار بۆ رای گشتی ده‌ره‌وه‌ ناکه‌ن. گه‌لۆ سه‌یر نییه‌ به‌و هه‌موو ته‌له‌فزیۆن و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ندی ته‌نسیقیاتی شۆڕشوانانی سوریایان پێنه‌کرێت!.
گومانی تێدا نییه‌ که‌ناڵی" الجه‌زیره‌" که‌ناڵێکی پڕ بینه‌ر و کاریگه‌ره‌ ، نه‌توانراوه‌ ئێشو ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و تاواناکانی ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ شاشه‌کانیدا ببینرێت. ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ ره‌خنه‌یه‌کی جددییه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵبه‌کانی دڕنده‌یه‌کی وه‌ک ئه‌ردۆگان ببینرێت ، خۆمان به‌تانها کیفیایه‌ت نابێ بیبینین ، به‌ڵکو پێویست ده‌کات دنیا بیبینێت، با ته‌نها بۆ خۆمان نه‌کروزیینه‌وه‌!. چه‌نده‌ دنیای گلۆبالیزم و راگه‌یاندنی خێرا سیسته‌مه‌کانی فه‌رمانره‌وایی خێری لێ ده‌بینن ، ئه‌وه‌نده‌ش بگره‌ زیاتر گه‌لان. کێ موباره‌کی له‌ قه‌فه‌سێ نا ، مه‌گه‌ر فێسبووک نه‌بوو؟!.
ئێستا ئه‌گه‌ر بێمه‌وه‌ سه‌ر لایه‌کی دیکه‌ی نێو ماڵی کوردان ، ده‌بێ لا له‌ به‌ڵایه‌ک ، له‌ سه‌ره‌تانێکی نێو جه‌سته‌ی کوردان بکه‌م . جه‌لال تاڵه‌بانی له‌شه‌ری ناوخۆ ، هه‌روه‌ها پێشتریش ، ئه‌و راستییه‌ درکاند کاتێ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ شێرپه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی کوردانی چواند.
مه‌سعود هێزێکی وه‌ک په‌که‌که‌ که‌ ساڵه‌هایه‌ بۆ ئازادی مرۆڤی کورد تێده‌کۆشیت ، ده‌شوبهێنێت به‌ ئه‌نساروئیسلام ، کاتێ ده‌لێت پێویست ناکات له‌ قه‌ندیل نه‌ ئه‌وانی لێبێت نه‌ ئه‌نساروئیسلام.
ئه‌نساولئیسلام روون نییه‌ چی ده‌وێت ، مرۆڤکوشتن ئامانجییه‌تی ، کاتێکیش بیه‌وێت بێته‌ قه‌ندیل له‌ غیابی په‌که‌که‌ ، به‌ فه‌رمانی کۆماری تیرۆر دێت و پرستان پێ ناکات. مه‌سعود جار جاره‌ خۆی له‌ بیر ده‌کات و نازانێت که‌سێکه‌ بێ ئیراده‌یه‌  به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی تیرۆری تورکیا و ئێران، به‌کورتی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی ته‌زویره‌ ، له‌وه‌ش زیاتر له‌و دیمانه‌ییدا که‌ "رووداو" بڵاوی کرۆته‌وه‌ ، له‌ کاتێکی گونجاودا راستییه‌کی پێووتین ، ئه‌ویش بریتییه‌ لوه‌ی پێمان ده‌ڵێت‌: ئێمه‌ نه‌گۆڕاوین تالانچین و هه‌ر خاوه‌ن ئه‌و که‌سێتیه‌ن که‌ هه‌میشه‌ جاشایه‌تی وه‌ک ئامانج و وه‌سیله‌ به‌کار ده‌به‌ین ، وه‌بیرتان ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌ین جاشی داگیرکاری کوردستانین ، 31ی ئاب ترۆپکی ئه‌و جاشایه‌تییه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی سوریا و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئیران و ئۆردۆگانی تورکیا ،به‌ مناڵ کوشتن پێکه‌وه‌ یادی 31ی ئاب ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە