کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچى دژایەتى رادیۆى نەوا ئەكرێت ؟

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1489 بینراوە


بۆچى لەم كاتەدا دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى وتاڵەبانى بە پلان كەوتنە دژایەتى كردنى (رادیۆى نەوا) ؟ ئەم سیناریۆیە زۆر ئاشكرایە لاى خەڵكى كوردستان چونكە زۆرباش میللەت حاڵى بووە لە راگەیاندنەكانى پارتى ویەكیتى كە تەنها سێ ئامانج وستراتیژیان هەبووە بۆ خەڵك كە :
یەكەم : كوێراندن دووەم : گەوجاندن سێیەم : تۆقاندن
من وەك هاوڵاتیەكى بەئاگاى شارى سلێمانى تەنها باسى رادیۆكانیان ئەكەم باس لە هیچ راگەیاندنەكانى ترى یەكیتى وپارتى ناكەم كەلەم شارەدا چەند رادیۆیەكى یەكێتى رۆژانە پەخش ئەكەن كە ئەمە هەندێكیانە (رادیۆى دەنگى خاك ,دەنگى مەڵبەند ,دەنگى مەدەنیەت ,دەنگى گەلى كوردستان ..هتد) وەهەندیك رادیۆى پارتیش (دەنگى كوردستان ,زاگرۆس ..هتد) .
ئەم بەناو رادیۆیانە كە بەسەدان هەزار دۆلاریان تیادا سەرف ئەكرێت تەنها بۆ یەك مانگ بۆ خۆلكرنە چاوى هاوڵایتان وكوێر كردنیان لە هەموو ئەو هەقیقەتانەى كە حیزبەكانیان ژێربەژێر جێبەجى ئەكەن وە خەڵكانێك ئەهێنە ناو بەرنامەكانیانەوە كە تەنها كارى ئەوەیە بەشان وباڵى كارە قَیزەونەكانى مەسئولە شەرواڵپسەكانیاندا هەڵبدەن وە هەرەوەها شاردنەوەى دزینى سەرەوەت وسامانى ئەو خەڵكە و شەرعیەت دان بە دزى ورۆژانە بە لێشاو دۆلار ئەچێتە گیرفانیانەوە كە هەمووى هەق و مافە میللەتە ! وە بۆ هەر بۆنەیەكى ناشیرینى حیزبەكانیان ئەم رادیۆ فاشیلانە ئەو رۆژە لە 7ى بەیانیەوە تا 12 شەو بەس دەهۆڵ كوتان وزۆرنا ژەنین پیشەیانە ! بەبێ ئەوەى حورمەت لە راو بۆچونى هاوڵاتیان بگرن كە رۆژانە بەهەزاران پرسەو كارەسات وناهامەتى یەخەى هاوڵاتیانى گرتوە بە هۆى گەندەڵى ئیدارى وبێ سەروبەرى حیزبەكانیانەوە ,تەنانەت كارمەندەكانیش لە خشتە براون نازانن رۆژێك دێت كە ئەوپەرى ئابرچونە كە رۆژێك كارمەندى ئەم رادیۆ فاشیلانە بوون !
كارنامەیەكى ترى بەرنامەكانیان بۆ گەوج كردنى هاوڵاتیانە لە بانگەشە كردن بۆ ریكلامەكانیان و ساغكرنەوەى شتومەكى بازرگانى مەسئولە دزەكانیان لە هەموو كوچەو كۆڵانێك بۆ ئەوەى گیرفانى ئەو میللەتەى پى بەتاڵ بكەنەوە وە هەتا ئەو مەوادە ئێكسپایەرانەى هێناویانەتە كوردستانەوە بەزوترین كات ساغ بێتەوە بیكەن بە قورگى منداڵانى بێ تاواندا .
كارنامەیەكەترى ئەم رادیۆ فاشیلانە تۆقاندنى هاوڵاتیانە بەدەسەڵاتە مافیایەكەى حیزبەكانیان بەچەندین بەرنامەى پردرۆى شاخدار لەسەر بوونى خەتەرى گەورە لەسەر نەتەوەى كورد هەیە لەلایەن دوژمنانیەوە ! كە لە كاتێكدا لە غەیرى گەورەترین خەتەر لەسەر ئەم میللەتە گەندەڵى دەسەڵاتى حیزەبەكانیانە وهیچ خەتەرێكى تر لە ئارادا نیە !
رادیۆى نەوا لەبەرامبەر ئەم هەموو چەواشەكارى و ناهەقى ونا عەدالەتیەى بە سەرجەم هاوڵاتیان ئەكرێت بە كۆمەڵێك بەرنامەى زیندوكە هەمووى لە خەمى هاوڵاتیانداو رۆژانە توانى پەردە هەڵمالێت بەروى چەواشەكاریەكانى رادیۆكانى حیزبەكان ,وە ئیمرۆ بووە بە باشترین مینبەرى دەنگى نارەزایەتى سەرجەم چین وتوێژەكان كۆمەڵگاى كوردى لەسەر تاسەرى كوردستاندا كە لە هەموو بوارەكانى ژیان وگورزەانى هاوڵاتیان ئەكۆڵێتەوە بە رێگایەكى شارستانیانەو دورلە دەستێوەردانى هیچ حیزبێكەوە ,وە كەس نیە ئیمرۆ لە كوردستاندا ئەو شاهیدیە نەدات كە رادیۆرى نەوا حەشرێكى باش بە دەسەڵاتى ناعەدالەتى حكومەت وحیزبەكان دەكات لە ئاشكرا كردنى رووى چەواشەكارانەیان وگەوجكردنى هاوڵاتیان بۆیە دەسەڵاتى پارتى ویەكێتى ئیمرۆ كەوتونەتە بەهانە بە رادیۆى نەوا ,لەم چەند رۆژەى پێشودا چەند بورجێكى ئەم رادیویەیان بەئەنقەست داخست كە بورجى (كەلار وشاخى ساراو بغداد) بوو ئەمە لەكاتێكدایە وەكو هەواڵەكەى بڵاوكرایەوە كە رادیۆى نەوا لە گرێبەستى یاسایدایە لەگەڵ دەزگاى راگەیاندى ى.ن.ك كە ئازاد جوندیانى علوج بەرێوەى دەبات ,ئەم یاسا شكاندنەى ئازاد علوج بەبَى گەرانەوە بۆ یاساو دادگایەك خۆى لە خۆیدا كارێكى مافیایانەیە وئەوپەرى دوژمناتیەتى كردنە بەئازادى رۆژنامەگەرو دەنگى سەربەخۆ !!
وە لەبەرنامەیەكى ترى رادیۆى نەوا لە مایكى ئازاد كچە شەهیدێكى كەمئەندام بەدەمى خۆى باسى ئەو سوكایەتیەى كرد لە سەردانیدا بۆ لاى سەرۆكى پەرلەمان وە سكرتیرەكەى سەرۆكى پەرلەمان مەرجى سێكس كرنى بۆ دانا بوو ئینجا دەتوانێت هاوكاریەكەى وەربگرێت !!!!! ئەم بابە تە ئێستا لەسەر زارى گەورەى و بچوكى كوردستانە كە ئەمە چ تاوانێكە بە كچە شەهیدێكى كەمئەندام كراوە ؟؟؟؟
بەڵام هەر زوو دەزگاكانى راگەیاندنى هەردوو بنەماڵەى مافیا كەوتنە پاساو هێنانەوە لەرۆژنامەو رادیۆكانیانەوە بەڵام هەقیقەتەكە وەك خۆى بونى هەیە و ناتوانن چیتر نە خەڵك كوێر بكەن ! نە گەوجى بكەن ! نە بیتۆقێنن ! چونكە ئەو كارە هەر لەوان ئەوەشێتەوە بەودەلیلەى لەم ووڵاتەدا زۆرئاسایە بە تۆقاندن ئەوكچە شەهیدەیان پەشیمانیان كردبێتەوە یاخود بە جۆرێك لە جۆرەكانى تر بە پۆست وسامانێك كوێرى بكەن لەبەرامبەر بێدەنگ بوونى وە ئەگەرى دووەمیش ئەوەیە ئەگەر وانیە وراست نیە ئەوە دیارە كە دروستكراوى پلانەكانى خۆیانە بۆ ئەوەى بە هۆى ئەم كارەوە تۆمەتێك بۆ رادیۆى نەوا دروست بكەن لەترسى رۆڵى گەوەرى رادیۆى نەوا لەناو هاوڵاتیاندا لەم سەروبەندەى هەڵبژاردنەكاندا !!!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)