کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یه‌كیتی داوای دۆرخستنه‌وه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی یان له‌نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه‌

Saturday, 16/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 2 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌ئیدریس له‌ نووسینگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ‌كه ‌ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، یه‌كیتی به‌نهێنی داوایان له‌نێچیره‌ڤان بارزانی كردبوو، ‌که‌ سه‌رباز هه‌ورامی له‌ نووسینگه‌ی خۆی دوربخاته‌وه‌، چونكه ‌ناونا‌تۆره‌ و گه‌نده‌ڵیی زۆری به‌دواوه‌یه‌ و ئێستاش كه‌ كراوه‌ته ‌ڕاویژكار ڕۆڵی جیبه‌جێكار و به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ ده‌بینێت، خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ولیریه‌كان نیگه‌رانن له‌بوونی كه‌سانی وه‌ك سه‌رباز هه‌ورامی و نوری سنجاری و عزه‌ت مه‌لا علی بارزانی و ره‌شید تاهیر . تا ئه‌وه‌یی نه‌یانشاردۆته‌وه ‌له‌ ناو پارتییشدا ئه‌وانه ‌كه‌سانی مه‌نبوز و مه‌كروهن و خۆشه‌ویست نین.
سه‌رچاوه‌یه‌، كه ‌ئه‌وه‌شی باسكردووه ‌نیچیره‌ڤان بارزانی تێكه‌تووه ‌ئێستا نازانیت چ كارێك بكات، چونكه‌ هه‌مان داواكاری له ‌مه‌سعود بارزانییه‌وه ‌هه‌بووه ‌له ‌رابردوودا و ئێستاش یه‌كیتی!
سه‌رباز هه‌ورامی له ‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بری 22 ملێۆن دۆلاری له‌ بودجه‌ی ده‌نگ نه‌درا و بۆ كاروباری پرۆژه‌كانی نێچیره‌ڤان له ‌دارایی حكومه‌ت به ‌ناوی نێچیره‌ڤانه‌‌وه ‌راكیشاوه ‌بۆ ته‌واو كردن و دامه‌زراندنی و نویكردنه‌وه‌ی بانكه ‌ئیفلاسه‌كه‌ی (ئه‌میرالد) و ئیستا جارێكی دیكه ‌سه‌رباز هه‌ورامی به‌نیازه ‌به‌ناوی گروپی كۆمپانیاكانی سه‌لاحه‌دینه‌وه ‌كه ‌موڵكی نیچیره‌ڤان بارزانییه ‌و عه‌بدولمته‌لیب بارزانی كراوه‌ته ‌به‌ریوه‌به‌ری گشتی زیندوو بكاته‌وه ‌بۆ پاره‌خواردنی هاوڵاتیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی دووساڵ له‌مه‌و پێش له‌و بانكه‌كردویه‌تی كه ‌بری 50 ملێۆن دۆلاری خه‌ڵكی و بازرگانانی هه‌ولێری قوتدا، ئێستاش یه‌كیتی مه‌ترسی هه‌ره‌س هینانی كابینه‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی یان هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ‌داواكراون دوربخرێنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە