كۆسرەت عاجز بووە و هەڕەشەش ئەكات
Friday, 24/04/2009, 12:00
1649 بینراوە
لە دوا كۆبونەوە ى مەكتەبى سیاسى یەكێتیدا كە پیرە ڕێوى فێڵباز تاڵەبانى فشارى خستۆتە سەر مەكتەبى سیاسى بۆ ئەوەى لە سەرەتاى مانگى 6/2009 كۆنگرەى سێ یەم ببەستێ و لەو كۆنگرەیەشدا بڕیار لە سەر دەركردنى كاك نەوشیروان و ئەو هەڤاڵانەى تر بدەن و یەكێتى نیشتمانى بكەن بە یەكێتى جەلالیەكان و لە هەموو ئەوانەى قسە دەكەن و ڕەخنە دەگرن ڕزگاریان بێت و یەكێتى داشۆرن لەو ئەركەى بۆى دروست بوو , ئەم بڕیارە كۆسرەتى توڕە كردوە چونكە كۆسرەت باش ئەزانێ ئێستا لە مەكتەبى سیاسیدا هیچ پشتگیریەكى نەماوە و ئەم كۆنگرەیە تەختى ئەكەن یان زۆر بچوكى ئەكەنەوە و ئەمە بە ڕاستى بەرنامەى تاڵەبانیە , بۆیە كۆسرەت لە ترسى ئەم ترسەى هەیەتى ئەمجارەش پەتایى عاجز بونى گرتەوە و لە كۆبونەوەكەدا كە باس لە كاك نەوشیروان كراوە كۆسرەت لەمە توڕە بوە و ووتویەتى زیانێكى زۆر گەورەیە لە یەكێتى و كێشەكان قوڵتر دەبێتەوە و یەكێتى توشى گەورەترین ئەزمە دەبێت و كێشەكان لە باتى چارەسەر قوڵتر دەبێتەوە , تاڵەبانى ئەیەوێت مەكتەبى سیاسى بڕیار بدات و كۆسرەتیش پێ لە سەر ئەوە دادەگرێ با كۆمیتەى سەركردایەتى بڕیارى كۆنگرە بدات بەڵام تاڵەبانى ڕازى نابێت كۆسرەت ئەزانێً كەس لە مەكتەبى سیاسى هیچ پیاوە چەكلێكى نەماوە پشتگیرى لێ بكات بەڵام لە كۆمیتەى سەركردایەتى بۆ كۆسرەت باشترە بۆیە تاڵەبانیش لەم فێڵەى كۆسرەت ئەزانێً بۆیە ئەویش ڕازى نابێت , ئیتر كۆسرەت عاجز ئەبێت , كۆسرەت وتویەتى كۆنگرە بەو پەلە پەلە ناكرێ , با دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى ئەم جارە كۆنگرە ببەستین , لەو كاتەوە كۆسرەت عاجزە بەڵام كۆسرەت جێگاى سیقە نیە ئەگەر ڕاست دەكات با ئیتر نەچێتەوە ناو مەكتەبى سیاسى و وازبهێنێ سەروەریەك بۆ خۆى تۆمار بكات چونكە ئەو مەملەكەتەى تاڵەبانى و باندەكەى لە سەر گەندەڵى و دزى و خیانەت و داوێن پیسى بنیاتیان ناوە ر ِوخانى زۆر نزیكە و خۆشت لەو زەلكاوەى تاڵەبانى دروستى كردوە دەردەچێت , بۆیە تا ئێستا كۆسرەت بڕیارەى داوە نە بەشدارى ئەو كۆنگرەیە دەكات و نە ئامادەشە كارى بۆ بكات , و بە تاڵەبانى و مەكتەب سیاسیەكەى مامەى ووتوە من لە ئێستاوە بەشدارى ناكەم و نە ئامادەشم كارى بۆ بكەم و ناشهێڵم سەر بگرێ ,ماوەیەك لەمەو پێش هەردوو كوڕەكەى كۆسرەت و ئەو لێپرسراوى مەڵبەندانەى سەر بە كۆسرەتن چونەتە لاى كۆسرەت و هانیان داوە با لیستى خۆى هەبێت یان هیچ نەبێت واز لە ئەم جەلالیانە بهێنێ و لەناو جەلالیەكاندا نەمێنێتەوەچونكە بە مانەوەى سوكتر ئەبێت و كوڕەكەى پێى وتوە ڕەوتى ئیشى ئێمە زیاتر بەلاى لیستى گۆڕاندایە نەك ئەم لیستى دزو گەندەڵ و داوێن پیسانە , هەقە ئیتر كۆسرەت ڕیزى ئەو جەلالیە گڵاوانە بەجێ بهێڵێت و هەڵویستى هەبێت , خۆت ترست هەیە ئەمانە بەرنامەیان چیە و ئەوەى منیش بیستومە لە سەر تۆ واباشە لە ئێستا ببیتە خاوەن هەڵوێستێكى گەورە و ئەمجارەش مەیكە بەجارەكانى تر , ئەو هەموو عاجز بونە بێ هەڵوێستێكى پۆڵاینى پتەو زیان دەكەیت ئەگەر سور نەبیت لە سەرى ,سەیرە كوڕەكانت و هاوەڵە نزیكەكانى خۆت هەستیان پێ كردوە كەچى تۆ گوێشى نادەیتێ , هەقە ئەمجارە خاوەنى هەڵوێستێكى پتەو بیت , بزانە تاڵەبانى نیازى خراپە كەسى بە دەستەوە نەهێشتویت تۆ یان ئەبێت بگەڕێیتەوە ناو ڕیزى گەل یان سوكایەتى زیاتر و كەوتنى حەتمى تاڵەبانى قبوڵ بكەیت , تكا دەكەین با تاڵەبانى سود مەند نەبێت لە دەنگەكانت وەرە دەرەوە و خاوەن هەڵویست بە