منیش ئەزانم كۆسرەت دووپۆستى گەورەى هەیە
Saturday, 31/10/2009, 12:00
ئەوە لاى كەس شاراوە نیە بە هۆى ئەو پەت پەتێنەى كۆسرەت ئەیكات تاڵەبانى هەندێ كەسى بەرامبەرى داناوە بۆ ئەوەى بەردەوام چاودێرى بكەن و لێى بدەن و بچوكى بكەنەوە , ڕاستە كۆسرەت جێگرى تاڵەبانیە بەڵام بەردەوام تاڵەبانى چاودێرى ئەكات و لە لایەك بە سەعدى و ئەرسەلان و مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانى لێى ئەدات و لە لایەكیش بۆ ئەوەى كۆسرەت تەرەنەبێت و بەم لاو ئەو لادا نەڕوات بە پۆستى جێگرى خۆى دایناوە و باڵى كردوە , لە گۆڤارى لڤیندا بابەتێكى لەم شێوەیەنوسرابوو , لاوەند نەوزادیش وەڵامى داوەتەوە , لاوەند لە كوردستانى نوێى ڕۆژى 23/10/2009 دا نوسێنێكى بەناوى ((لەبەر كاك كۆسرەت نا لەبەر ئەوانى تر)) نوسیوە, لاوەند نەوزاد واى پیشان داوە ئەمانەى كە دەنوسرێ هەمووى قسەى گیرفانە و بۆ تێكدانى ئەو ئارامیەیە كە هەیە لەناو یەكێتیدا , لاوەند باش ئەزانێ كەخۆى یەكێكە لەوانەى بە فیتى ئازاد جوندیانى ئەو پەڕى دژایەتى ئەو كەسانەى ئەكرد كە نزیكى كۆسرەت بوون ئەوە ئەوانەى كە دەركران لە ڕاگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر شایەتى ئەو ڕاستیەن كە تۆ چیت كردوە بەرامبەر بەو برادەرانە , كەچى لێرەدا ئەڵێ ((كاك كۆسره‌ت پێویستی به‌وه‌یه دوو یان ده یان بیست كادیری نزیكی خۆی له‌ڕاگه‌یاندن هه‌بێت، له‌كاتێكدا هه‌موو راگه‌یاندنی یه‌كێتی نزیكی كاك كۆسره‌تن، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر)) ئەمەت هەر زۆر ناڕاستە چونكە ئێوە ئازاد جوندیانى قوڕمیشى كردون تەنانەت نەتان هێشت وێنەكانى كۆسرەت بە ژوورەكانى ڕاگەیاندنى هەولێرەوە بێت , ئیتر دۆستایەتى و نزیكى چی ؟ لاوەند ئەڵێ ((دوو سه‌ركرده هه‌ن كه له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌لاتی عیراق و كوردستان دان، مام جه‌لال كه‌سه‌رۆك كۆماری عیراقه، كاك مه‌سعود بارزانی كه‌سه‌رۆكی هه‌رێمه، باشه، له‌ناو حزب كاك كۆسره‌ت جێگری مام جه‌لال-ه وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی، له‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش جێگری كاك مه‌سعود بارزانی-یه، بۆیه ده‌پرسم: به‌چ پێوه‌رێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لاتی كاك كۆسره‌ت سنووردار كراوه یان هه‌وڵ ده‌درێت سنووردار بكرێت)) وەنەبێت ئێمەش نەزانین ئەمڕۆ كۆسرەت جێگرى تاڵەبانى و مەسعودە بەڵام چۆن جێگرێك ,ئەگەر بەڕاستى جێگرى مەسعود بوایە و پۆستەكەى كارتۆنى نیە ئەبوایە وەكو چۆن پەرلەمان متمانەى دا بە ئازاد بەروارى وەكو جێگر ئەبوایە ئەمەشیان بۆ كۆسرەت بكردایە چونكە لێرە تەوافوق هەیە , كەواتە جێگریەكەى كۆسرەت كارتۆنیە و بەقەدئەوەى ئازادبڕ ناكات , كوا شوێنى , كوا ئیشى , ؟ تەنانەت ئەو كاتانەى مەسعود ئەچێتە دەرەوەى كوردستان ناهێڵن كۆسرەت دەورى خۆى ببینێ وەكو جێگر , جێگریەكەى تاڵەبانیش هەروایە ئەم پۆستەشى تەنها دڵ ڕ‌ازى كردنە , ئەوەتا كۆسرەت بڕیار ئەدات مەلا بەختیارو ئەرسەلان بایز ناهێڵن جێ بەجێ بكرێ , تەنانەت لێپرسراوى مەڵبەندێك ناهێڵێ یەك بڕیارى كۆسرەت سەر بگرێ , لە هەموو مەڵبەندەكانیشا ئەو پەڕى دژایەتى نزیكەكانى كۆسرەت ئەكرێ , ڕاستە كۆسرەت بە پۆستى كارتۆنى گەورەیە بەڵام بە كردەوە وا نیە , دیارە لاوەند نەوزاد ئەیەوێت وا نیشان بدات كە ئەوانەى ئەنوسرێن وانیە بەڵام ئێمە خۆمان زۆر لە نزیكەوە ئاگادارین كە چەندە دژایەتى كۆسرەت و نزیكەكانى ئەكرێ , یەك نمونەى بچوكت بۆ دەنوسم پار كۆسرەت هەندێ لەو كادرانەى مەڵبەندى سلێمانى كە بەحساب سەر بەون بردبونى بۆلاى تاڵەبانى بۆ كۆبونەوە , دوایى بەرزانى ئەحە سمێڵ بانگى كردبون و پێى ووتبون چۆن لە جەماعەتى نەوشیروان ئەدەم ئاوا و خراپ تریش لە ئێوە دەدەم , خەتى گشتى جارێ ئیشیان بە كۆسرەتە ئەگینا تۆڵەى هەمووى لێ دەكەنەوە و وەكو بەرزان ووتبوى خراپ لێیان ئەدەن ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست