کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ردی نوری دیوێکی تری هه‌ڵکه‌وت زاهیر

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1489 بینراوە


برواناکه‌م له‌ هیچ زه‌مانێکد هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ خه‌ڵکی ناشیرین و به‌تاڵ و گه‌نده‌ڵ و دزو ماستاوچیی و هیچ و پووچ ده‌رکه‌وتبێتن و پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتبێت و خه‌ڵاتکرابێتنو گه‌وره‌کرابێتنه‌وه‌ نه‌گبه‌تێکه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا که‌ رۆژی پیاوی سووکه‌ڵه‌و بێبه‌هره‌و هیچوو پووچه‌ هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی دارزاندووه‌ ئه‌وه‌نییه‌ هه‌ر بوونی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی بێره‌وشت و دزو گه‌نده‌ڵ خه‌می سه‌ردڵمان بێت، نا هه‌ر بوارێک ده‌گریت کۆمه‌لێک که‌سی سووک و به‌تاڵ و بێبه‌هره‌ داگیریان کردووه‌و بوونه‌ته‌ مۆرانه‌و رێگا به‌که‌سی ترناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی نه‌ده‌مێ هه‌موومان ده‌زانین به‌هۆی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی بێره‌وشت و دزو گه‌نده‌ڵه‌وه‌ ئه‌زموونی کوردستان له‌ کوژانه‌وه‌دایه‌، هه‌روه‌ها ده‌بینین به‌ هۆی چوار میکرۆبی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌وه‌ حاڵی شڕی گۆرانی و موسیکی چه‌ند جوانه‌. شیعری کوردیش له‌ دۆخێکدایه‌ له‌ گۆرانی و موسیکی کوردی حاڵی شرتره‌ به‌هۆی کۆمه‌ڵێک منداڵ و تواڵه‌وه‌ که‌ خۆیان لێبووه‌ته‌ شاعیرو نالی و مه‌حویی و ساڵم و کوردیی و هێمن و بۆدلێرو سوهراب و شاملوو کێ و کێی تر به‌ شاکرد نازانن، لێره‌دا ده‌مه‌وێت تازه‌ترین به‌ناو شاعیری شیعری گۆرانی بخه‌مه‌ پێش چاو که‌ کۆمه‌لێک سایتی سووکی وه‌ک کورستانێت و پاراستننێت ریکلامی بۆده‌که‌ن و به‌درۆ گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌م به‌ناو شاعیره‌ هه‌ردی نوری،یه‌ تابڵێیت که‌سێکی بێئاگایه‌و تائێستا چوارکتێبی نه‌خوێندۆته‌وه‌و دوو شیعری بڵاونه‌کردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌ چوار پێنج تۆپه‌ڵه‌ قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌ که‌ کراونه‌ته‌ گۆرانی و هه‌ر به‌ ئه‌م قسه‌ قۆڕانه‌ئ هه‌ردی نوری و ئاوازه‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئاوا گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی تۆزی به‌هه‌وادا کراو که‌س نازانێ ئه‌م به‌ناو گۆرانی بێژو به‌ناو ماعیرانه‌ ئه‌م چه‌قه‌ چه‌ق ومنجه‌ منجه‌ چییه‌ دروستیان کردووه‌. ئه‌م هه‌ردی نوری یه‌ له‌ دوو دێردا دێرێکی دزیوه‌و به‌و حاڵه‌وه‌ تائێستا نه‌یتوانییوه‌ شیعرێک بنووسێت که‌ وێنه‌یه‌ که‌مێک خه‌یاڵی تێدابێت. تائێستا کۆمه‌ڵێک ره‌خنه‌ی به‌جێ له‌ هه‌ردی نوری گیراوه‌ که‌چی ئه‌میش وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیری هاوپیشه‌ی خۆی که‌ڕکردووه‌و له‌ دیدارێکدا له‌ پاراستن نێتدا ده‌ڵێت کاتم نییه‌ وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌بده‌مه‌وه‌ چونکه‌ هیچ توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه‌،هیوادارم دیداره‌که‌ی هه‌ردی نوری بخوێننه‌وه‌ له‌ کوردستاننێتدا که‌ ته‌نها یه‌ک رسته‌ی جوانی کوردی تێدا نییه‌ که‌ له‌قسه‌ی شاعیر بکات ئیتر نازانم بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سووکه‌ڵه‌ و مراهیق ده‌یانوێت له‌ به‌لاش گه‌وره‌ی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م هه‌ردی نوری یه‌ چه‌ند بێبه‌هره‌یه‌ فه‌رموو ئه‌م به‌ناو شیعره‌ی بخوننه‌وه‌.

نهێنی!!
ویستم بنوم تارمای تۆ له‌ ژوره‌که‌م سه‌مای ‌کرد
خه‌و بینای به‌جێهێشتم له‌ گه‌ڵ یاد شینم ئه‌کرد
موحتاج بووم به‌ خۆشه‌ویستیت ده‌نگم نوسا هێند نزام کرد
بومه‌ ده‌رویشی ته‌کیه‌ی تۆ بۆ ئه‌وین زکرم ‌کـرد
به‌ڵام بیر نه‌که‌ی گه‌ر هاتوو دڵۆپێک ئاو به‌ نهێنی
له‌ ئـاسمانتا که‌وتـه‌ خوارو نمه‌نمه‌ تـه‌ڕی کـردی
دڵنیابه‌ بـاران نـیه‌ ئاسمانی تۆ ڕووی سـاماڵه‌

هه‌رکه‌سێک ئه‌م چه‌ند دێره‌ی هه‌ردی نوری بخوێنێته‌وه‌ ده‌زانێت چه‌ند که‌سێکی بێ به‌هره‌و به‌تاڵ له‌ بواری شیعر نووسیندا ئیتر بۆ بووده‌ڵه‌کان گه‌وره‌ده‌کرێنه‌وه‌و که‌سانی به‌تواناو به‌هره‌دار پشتگوێ ده‌خرێن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)