کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگ ..مه‌سعود بارزانی ،له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێککه‌وتنێک مۆر ده‌کات.

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری خۆی بۆ لای به‌شار ئه‌سه‌د ناردووه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردۆته‌وه له‌ دژی خۆپیشانده‌ران و هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر له‌ سوریا رووبدات ، هه‌موو ئه‌و پارت و رێکخراوه‌‌ کارتۆنیانه‌ی باشوری بچووک(کوردستانی سوریا)‌یشیان که‌ سه‌ر به‌خۆیانن ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ دژی شه‌قام بن و هیچ به‌یاننامه‌ بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی سوریا ده‌رنبرن و تا پێیان ده‌کرێت شه‌قامی کوردی بێ ده‌نگ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایی وتی؛ هۆکاری پشتیوانییه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ دوو هۆکاری سه‌ره‌کی گه‌رانده‌وه‌:
1- ئه‌ردۆگان فه‌رمانی به‌ مه‌سعود داوه‌ وه‌ک چۆن له‌ دژی کوردانی باکوری کوردستان ده‌بێ رۆل بگێرێت ، ئاواش ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵی خۆی چڕ بکاته‌وه‌ بۆ کپکردنی شه‌قامی کوردی له‌و پارچه‌یه‌(باشوری بچووک) ، ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ره‌وشی سوریا تێک نه‌چێت ، نه‌بادا بۆ کوردستانی سوریا‌(باشوری بچووک) مۆدێلیکی باشتر له‌وه‌ی باشور بێته‌ کایه‌وه ، که‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی ستراتیژییه‌ بۆ بوونی تورکیا وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک‌.
ئه‌ردۆگان له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی  تورکیای له‌گه‌ڵ سوریا  کردووه و وتویه‌تی: هێمنی ره‌وشی سوریا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ تورکیاوه‌ هه‌یه‌.‌
2- مه‌سعود بارزانی نایه‌وێت مۆدێڵی میسر و تونس ئاوا نزیک بێته‌وه‌ و بێت بۆ توخوبی سنوری باشوری کوردستان ، ئیستا ئه‌وان گره‌و له‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و لیبیا ده‌که‌ن ، ده‌یانه‌وێت له‌ویدا ئیراده‌ی گه‌لان تێکبشکێت ، هه‌ر تێکشکانێکی قه‌زافی و به‌ تێکشانی خۆیان ده‌زانن . بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ هه‌موو هیزێکیانه‌وه‌ له‌ پشت تێکشکاندنی ئیراده‌ی گه‌لانن که‌ له‌ دژی سیسته‌مه‌ هاوشێوه‌کانی خۆیان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا کارایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە