به‌رزانی دووپاتیده‌کاته‌وه زیندانه‌سیاسیه‌کان له‌ناوبراون
Saturday, 26/01/2013, 12:00
له‌م ڕۆژانه کۆمه‌ڵی ئیسلامی باس وچاره‌نووسی چه‌ند ئه‌ندامێکیان ورووژاند وجارێکیتر داوای له ده‌سه‌ڵاتی کوردی کرد که چاره‌نووسیان ئاشکرابکات.
مه‌سعودبه‌رزانی له ئه‌وروپاوه وه‌ڵامی پرسه‌که‌ی کۆمه‌ڵ ده‌داته‌وه. به‌رزانی جارێکی‌تر خه‌م وناڕه‌زایی له کوردستان دێنێته‌ئاراوه وده‌ڵێت هیچ زندانی سیاسی نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها وه‌ڵامی کۆمه‌ڵی ئیسلامییه، نه‌ک ته‌نها کۆمه‌ڵ به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێ کوڕ وباکیان ده‌که‌ن که له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌ستگیرکراون بێهیواده‌کات.
شایانی باسه که ده‌یان کورد له‌شه‌ڕی ناوخۆدا له‌لایه‌ن ئه‌م موجرمانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، که به زوڵم وناحه‌ق وناڕه‌وا به‌خۆیان ده‌ڵێن ڕابه‌ر وسه‌رکرده‌ی کورد ده‌ستگیرکراون وه‌کوودیاره، وه‌کوو بارزانی به‌فه‌خر وسه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌ڵێت که‌زندانی سیاسیمان نییه‌۰
له ئه‌وروپا له‌چاوپێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌رپرسدا، مه‌سعودبه‌زانی به‌ناهه‌ق ودرۆ وچه‌واشه، باس له دیموکراتییه‌تی هه‌رێم ده‌کات، دیموکراتی عه‌یار بیست‌ودوو ودووپاتی ده‌کاته‌وه که له‌زندانه‌کاندا،زیندانه به‌دناو وتاریک وشاراوه‌کانی هه‌رێمدا هیچ سیاسی نییه، که‌واته نه‌ماون وله‌ناوبراون.
ئه‌گه‌رچی ئه‌روپایه‌کان واساکار نین به درۆی به‌رزانی باوه‌ڕبکه‌ن وبخه‌ڵه‌تێن، به‌رزانی جارێکی‌تر پرسه وتازیه‌ی له‌کوردستان نوێکرده‌وه، به‌رگی ڕه‌شی له‌به‌رکرد.
قسه‌کانی به‌رزانی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه چه‌ند دژ ودوژمنی ڕای جیاوازن، کوشتن وله‌ناوبردن به‌تاکه ڕێ، به‌تاکه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ڕایه‌کی جیاواز وبیرێکی ئازاد ده‌بینن.
ئه‌وه‌تا به‌رزانی به‌توندی ئیدانه‌ی به‌کارهێنانی هێز له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عیراق دژ به خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سونه ده‌کات له‌کاتێکدا خۆی وچه‌کداره دڕنده‌کانی کوردستانیان، منداڵانیان خه‌ڵتانی خوێنکرد.
قسه‌کانی به‌رزانی که به سنگ ده‌رپه‌ڕینه‌وه باس له دیموکراتییه‌ت ده‌کات، ئه‌وه‌مان بۆ دووپاتده‌کاته‌وه که دیموکراتیه‌تیش وه‌کوو زندانه سیاسییه‌کان ته‌نها ناوی ماوه، ئه‌ویشیان تیرۆرکرد وله‌ناوبرد، دیموکراتیه‌تیان وه‌کوو گیراوێکی سیاسی به‌بلۆک به‌سته‌وه وخستیانه ناو گۆمێکی ئاو وسه‌رنوگومیانکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست