کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامە هاتەوە

Monday, 07/03/2011, 12:00



مەرحەبا مامە ... دیمانەت بەخێر .... دەمێ بوو دیارنەبوویت
نازانم بە میوانی هاتوویت ؟... یان هاتوویتەوە.؟.... بەدەنگ کوڕو کاڵی ووڵاتەوە هاتوویت ؟
هاتوویت وە‌ك مام یان ....؟
من بیرمە دڵنیاشم تۆش بیرتە جارێك ...دووان یان چەند جارێك کە تەشریفت هێنایەوە کوردوستان ئەو کات هەموو دەڤەری سلێمانی بە مامە مامە هاتین بەرەو پیرت بیرمان نەبوو یان نەمانوویست لێکی دەینەوە ئەمە چ سیناریۆیەکە بە خەڵك دەکرێت .. ئەوجارە لە پەروێزخانەوە ئامدیو بویت و هەر لەوێوە تا سلێمانی عەرز وبەرز نەی ئەگرت ...مامە مامە من بیرمە ئەگەر تۆش لەبەر مەشغەڵەتی ئیش و کاری عێراقی عەرەبی و راپەڕاندنی کارەکانت وەك سەرکردەیەکی عەرەبی مەجالت هەبوو لەوانەیە بیرت مابێ ئەوێ کاتێ بەدرێژایی ڕێگاکە خەڵکی بەشمەینەتی ئەم دەڤەرە خۆشەویستیان بۆ فەرش کردبوویت وخەڵکم لێدەناسی بەدرێژایی ڕێگەکە ڕایدەکرد لەگەڵ ئۆتۆمۆبیلەکانتا .... ئەوێ کاتێ ئەوەی لەخۆشەویستیدا بوو ئەوێ تریان لە رقی ڕکابەرەکەت بوو خۆت ئەزانی چ ڕۆژێ بوو.
ئەمێستاکە هاتیتەوە کەس بە کەسی نەزانی .. کەس نەهات بۆ پێشوازیت .. یەکسەر نەهاتیتە نێو خەڵك وموریدەکانت هەموو شتەکان تێکەڵ و پێکەڵ بوون سەرەوو خواربون جاری نەهاتیتە لای میللەت قسەت بۆ نەکردن لەڕێوە چوویتە لای ڕکابەرەکۆنەکانت ئەوانەی سلێمانی دڵی زویر کردن و ئەوانیش سلێمانیان کوشت و سلێمانیان بریندار کرد... چوویت بۆ دەست خۆشی تەقەکردنیان لە گەنجانی سلێمانی ؟ .... چویت بۆ دانانی پلان یان پیلان بۆ سەرکووتکردنی خۆپیشاندان ؟ بۆ هێرشکردنە سەریان وابزانم ئەو دەمامکانەی هێزەکانتان بەکاریان هێنابوو لە (سەری زۆر ڕەش)ەوە لەگەڵ خۆت لەگەڵ پیلانەکەدا ‌هێناتان هەربۆیە یەکسەر ئەمری پیرمامت بەخێرایی جێبەجێ کردو لەیەکەم شەودا کەفەرمووبووت دەبێت ئەم خۆ پیشاندانە کۆتایی بێت ... دەبایە مامە دەستی میهرەبانی بەسەر ئەوگانجانەدا بهێنایە ... لەوە ئەچێ هەرچی سەرۆکە لەیەك بچن بن عەلی لە موبارەك ئەویشل ە علی ێالح و ... تۆ ئەتەوێت لاسایی ئەوان بکەیتەوە؟ خۆ ئەبێت پێشت ناخۆشنەبێت گەلەکانیش لاسایی یەکدی بکەنەوە و سەرەنجامیش یەك بێت؟
کەواتە ئێستا بۆم دەرکەوت بۆچی کەس نەهات بەرەو پیرت .. بۆچی بێن ؟ بێن چی بکەن ؟خۆ تۆ هیچی خێرت پێیە بۆیان لە سووتانی خێمە و گرتن و لێدان زیاتر؟ خوا خرابتر نەدات بەدەست ئێوەوە بزانیین چی خرابترتان پێیە؟
جا نازانم ئەم جارە بە فڕۆکە هاتیتەوە؟ ئەگەر بە ئۆتۆمۆبیل هاتیتەوە خەڵك بێزارتر دەبێت چونکە قافڵەی ئۆتۆمۆبیلەکانت و چەك و جبەخانەکانیان لە زێرەڤانی دەچن و سلێمانی دەمێکە کارتی سووری بۆ دەرهێناون جا ووریابە مامە...
ئەگەر بچینەوە سەر یەکەم هاتنەوەت و ئێستا دووبارەی بکەیتەوە دڵنیات دەکەم جەنابی سەرۆك خەڵکی ئەم دەڤەرە ئەم جارە بەدرێژایی ڕێگاکە کەس ڕانەوەستێت بۆ پێشوازیت وە هەر لە پەروێزخانەوە تا پیرمام و(سەری زۆر ڕەش) لە باتی خۆشەویستی دڕکی ڕق و بێزاری لە سەر ڕێگاکەت فەرشدەکەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە