کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌په‌له‌.. سه‌رله‌به‌یانی ئیمڕۆ "سۆران عومه‌ر" سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "رێگا" ده‌ستگیرکرا..تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

1989 بینراوە


 ئەنوەر حسین ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان
 " ئەمە فشارێكە بۆسەر رۆژنامەنوسان تاوەكو زیاتر دەمكوتیان بكەن و ئەو فەزا ئازادەی كە هەیە لەناوی بەرن"
 
 پاش ئەوەی سەعات 10 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 18/3/2009 "سۆران عومەر" سەرنوسەری گۆڤاری رێگاو بەرپرسی ئاژانسی كوردستان نیوز، لە شاری سلێمانی دەستگیركرا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پێی راگەیاندم كە فەرمانی زیندانیكردنی بۆ دەرچووەو دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی گەورەی سەرشەقام لە سلێمانی و پاشتریش رەوانە ئەكرێت بۆ پۆلیسخانەی رانیە، پاش ئەوە تەلەفۆنەكانی سۆران عومەر راگیران و زیندانی كرا و دادوەری لێكۆڵینەوەی پۆلیسی سەرا بڕیاری خۆی دا بۆ زیندانیكردنی ئەم رۆژنامەنوسە،  لەم بارەیەوە بەرێز "محمد تاهیر" بەرێوەبەری كەرتی پۆلیسی سەرای سلێمانی پێی راگەیاندین كە دەعواكەی كاك سۆران لە پۆلیسی رانیەوە بۆ ئێمە هاتووەو ئەمری گرتنی بۆ دەرچوەو دەبێت رەوانەبكرێت بۆ رانیەو دەستگیر بكرێت و لە بنكەی پۆلیسی سەراوە رەوانەی سجنی گەورەی سلێمانی كرا پاش لێكۆلینەوە.
 شایەنی باسە ئەم دەستگیركردنەی رۆژنامەنووس "سۆران عومەر" بە پشتبەستن بە تۆماركردنی داوایەكی یاسایی لە بنكەی پۆلیسی رانیە ئەنجامدراوە لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتێكی بەڵگەنامەیی لەسەر سەرۆكی شارەوانی چوارقورنە لە ژمارە 7ی گۆڤاری رێگا بەناونیشانی" لە بەرانبەر سێكس كردندا سەرۆك شارەوانیەك 4 پارچە زەوی بە ئافرەتێك ئەدات"  لەكاتێكدایە كە یاسای رۆژنامەنوسی لە كوردستان دەرچوەو پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمیش پەسەندیان كردووە كە نابێت رۆژنامەنوس دەستگیر بكرێت لەسەر كاری رۆژنامەنوسی و بەداخەوە ئەوە پێنجەمین رۆژنامەنوسە لە چەند مانگی رابردوودا پاش دەركردنی یاسای رۆژنامەنوسی دەستگیر دەكرێت لەلایەن دەسەڵاتی تەنفیزیەوە، لەم بارەیەوە بەرێز (ئەنوەر حسین) ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكیكار لە مافی رۆژنامەنوسان پێی راگەیاندین كە
 " بەداخەوە دادوەر بریاریدا بە زیندانیكردنی سۆران عومەر، ئێمە وەك سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بەتایبەتی ئەم بەیانیە من و كاك مستەفا ساڵح كریم زۆر هەوڵماندا زیندانیەكە راگرین بەڵام سوودی نەبوو، لە بنكەی پۆلیسی سەرای سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی سەرا و دادوەری لێكۆڵینەوە قسەمانكرد كە رۆژنامەنوس بە پێی یاسا نابێت بگیرێت و تەنها دەبێ غەرامە بكرێت بەڵام ئەوان بە حوجەی ئەوەی كە هەركەس ئەمری گرتنی هەبێت پێویستە بانگێشت بكرێ بۆ لێكۆڵینەوەو بگیرێت، بە بڕوای ئێمە ئەمەش بەشێكی ترە لەو فشارانەی كە ماوەیەكە بە شێوەیەكی ناشیرینانە حكومەتی هەرێم و دەزگاكانی دەستیان داوەتێ و من جارێكی تریش ئەیڵێم ئەمە رێزنەگرتنە لەو ئیمزایەی بارزانی و بێ ئیحتیرامیە بەرانبەر دەنگی پەرلەمانتارەكانی خۆیان كە ناتوانن سادەترین یاساو بریاری خۆیان جێبەجێ بكەن و رێزی لێ بگرن، خاڵێكی تریش ئەوەیە كە فشارێكە بۆسەر رۆژنامەنوسان تاوەكو زیاتر دەمكوتیان بكەن و ئەو فەزا ئازادەی كە هەیە لەناوی بەرن"
 ئەمجارەش پێشێلی یاسای رۆژنامەنوسی كراو یەكێك لە رۆژنامەنوسە سەربەخۆو بوێرەكان زیندانیكرا، ئێمە وەك كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی سەربەخۆو ئەهلی شاری سلێمانی رای ئەگەیەنین ئەگەر زیندانیكردنی سۆران عومەر درێژە بكێشێت ئەوا كەمپینێكی نارەزایەتی توند ساز ئەكەین و ناوەندو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ  لە تەواوی دونیادا ئاگادار ئەكەینەوە تا رۆژنامەنوسان نەكەونە بەر پێشێلكردن و سوكایەتی و رووبەرەكانی ئازادی رۆژنامەنوسی و رەخنەگرتن ئەوەندەی دیكە بەرتەسك نەبێتەوە، لەكاتێكدا ئەوە چەندەمین جارە رۆژنامەنوسان ئەگیرێن و زیندانی ئەكرێن و لێئەدرێن و ئەكوژرێن و پاكتاوی جەسەدی ئەكرێن كە بە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەنوسی مامەڵەیان لەگەڵدا ئەكرێت و دەسەڵاتیش بەردەوام بانگەشەی ئازادی و مەدەنیەت و دیموكراسی ئەكات، هیوادارین هەموومان هاودەنگ و هاو ئازارو هاوهزر بین سەبارەت بەم كەیسەو رەوشی خراپ و پاسیڤی رۆژنامەنوسی لە كوردستانی باشووردا.
 
-------------------------------------------------
 سەعات 10 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 18/3/2009 "سۆران عومەر" سەرنوسەری گۆڤاری رێگاو بەرپرسی ئاژانسی كوردستان نیوز، لە شاری سلێمانی دەستگیركراو بڕیارە بەدەستبەسەركراوی رەوانەی بنكەی پۆلیسی رانیە بكرێت، ئەم دەستگیركردنە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرای سلێمانیەوە ئەنجامدراوە، بە پشتبەستن بە تۆماركردنی داوایەكی یاسایی لە شاری رانیە لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتێكی بەڵگەنامەیی لەسەر سەرۆكی شارەوانی چوارقورنە لە ژمارە 7ی گۆڤاری رێگا بەناونیشانی" لە بەرانبەر سێكس كردندا سەرۆك شارەوانیەك 4 پارچە زەوی بە ئافرەتێك ئەدات" ئەم دەستگیركردنەش لەكاتێكدایە كە یاسای رۆژنامەنوسی لە كوردستان دەرچوەو پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمیش پەسەندیان كردووە كە نابێت رۆژنامەنوس دەستگیر بكرێت لەسەر كاری رۆژنامەنوسی،
لەم بارەیەوە بەرێز "سۆران عومەر" بەتەلەفۆن هەواڵەكەی پشتراست كردەوەو پێی راگەیاندین كە بەڵێ ئەم بەیانیە بەتەلەفۆن ئاگاداركرام لە بنكەی پۆلیسی سەرا لە سلێمانی و كە رۆشتمە ئەوێ دەستگیریانكردم بە هۆكاری بڵاوكردنەوەی نوسراوێك لە ژمارە 7ی گۆڤاری رێگا لەسەر سەرۆكی شارەوانی چوارقورنەو بریارە هەر ئەمرۆ رەوانەی بنكەی پۆلیسی رانیە بكرێم،
بۆیە داوا لە سەندیكاو گشت رۆژنامەنوسان و كەناڵەكانی راگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ ئەكەم لەسەر ئەم پێشێلكاریە بێدەنگ نەبن كە پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای رۆژنامەنوسی لە كوردستان.
[email protected]




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)