یەكێتی لەكەركوك بەرەو پوكانەوەی زیاتر دەچێ
Saturday, 23/07/2011, 12:00
دیارە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق یەكێتی 5 كورسی و پارتی یەك كورسی و گۆران هیچ بەرانبەر بە6 كورسی لیستی عێراقیە كە دواتر دەركەوت یەكێتی كڵاوی كردبووە سەر پارتی و رێكەوتنی ژێر بە ژێری لەگەڵ عێراقیە كردبوو دژی پارتی و گۆران بە هەموو هێزی خیانەتی لە هاوپەیمانیەكانی خۆشی كردبوو , كاندیدەكانی یەكێتی بەڵێنی زۆریان بە خەڵكی كەركوك دابوو بەڵام ئەو كاندیدانەی رۆژانە درۆیان بۆخەڵكی كەركوك دەكرد هەر بۆ رۆژی دواتر كەس نەیانی بینیەوە و مۆبایلەكانیان داخست بەروی خەڵكی كەركوكدا . سەرجەم كاندیدەكان درۆیان لەگەڵ كەركوكدا كرد , مەلا سیروان لەمزگەوتەكەی خۆی كاتێ مەلابوو ئەیووت مەسئولەكان ئەگەر دزنین بۆ پاسەوانیان بەدواوەیە و جادەكان دەگرن بە كۆنكریت و بەربەست بەڵام ئێستا جەنابی نەك رێگای گرتووە و پاسەوانەكانی شەلاتی و چەقۆ هەڵكێش و حەب خۆرن و شەخسیەتی خۆشی دیارە كە مەلاكان دەڵێن :- دكتۆراكەی لە (لێسانەوەی ئەندامی زاوزێی میینەو نێرینەدا) هێناوە كەلەرۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوی كردبۆوە . یان بەڵێنی تاپوكردنی خانووە تەجاوزەكانیان دابوو بەڵام بەپێچەوانەوە ماڵە هەژارەكانیان ڕوخان كە ئەبوایە شەرمەزار بونایە كە بەسەدان تەجاوزی بازرگانی كراوە لەرێگای سلێمانی و هەولێر و لە ناو كركوك كە سەرجەمیان سەر بە بەرپرسەكانی هەردوو حیزبە مافیاكەن و كەس ناوێرێ بچێت بەلایانەوە و تەنانەت مەكتەبی سیاسی پارتی تەجاوزەو لەسەر چەقی دەروازەی كەركوك هەولێر لەناو شارە ئەوەتا ئێستا توركمانەكانیشیان فێر كرد ئەوانیش بەشی خۆیان بەزیادەوە لە كەركوك دابڕی و عەرەبەكانیش دەستیان پێ كرد نازانم باسی چیتان بكەین ئەوەی چاكەبێت لەكەركوك نیانە تەنیا ئەوانەی ملكەچی خۆیانن بە پارەو ئیمتیازات گرتویانن ئەویش بەمیزانیەی حكومەتی هەرێم هەر لە بەخشینەوەی پارەو سەیارەو پاسەوان و دابەشكردنی زەوی و دزینی نەوت و بڕینەوەی موچە بەناوی هەردوو حیزبەوە و ....هتد كە هەمووی نایاساییە و ناشەرعی یە و ئۆپۆزیسیون كوێرە بەرانبەر بەو كارە ناشەرعیانە و لەترسی هێزی ئاسایش و دەزگاسیخورەكانیان وكە مەزەندە دەكری بە زیاتر لە 10 هەزاركەس , تەنیا بۆ خەڵكی دژ بەخۆیان بەكاردێن . بۆیە ئۆپۆزیسیۆنی ترسنۆكی كەركوك ناوێرن باسی بكەن یان ئەوانیش شەریكەبەشن لەكەركوك . لەئێستادا پرۆسەی چاكسازی و ئەو بارو زروفەی لەكوردستانە هەندێ ئیمتیازاتی ئەندامی حیزبەكانی كەم كردۆتەوە بەتایبەتی ی.ن.ك وەك نەسریەو حیمایەو موچە , لەئێستادا بریارە پاسەوانی ئەندامەكانی یەكیتی كەم بكرێتەوە و ئەمەش ناڕەزاییەكی زۆری لێ كەوتۆتەوە كە لیًبرسراوی مەڵبەند بەناعەدالەتی ئەیكات و فەرق و جیاوازیەكی زۆر دەكات هەندێكیان پاسەوانی ناوێت بەلام بۆی داناوە مانگانە موچەكەیان لەگەڵ بەش دەكەن و ئەوانەی باسەوانیان دەوێ نەی داوە پێیان بۆیە بریاری چونە ماڵەوەیان داوە و چی تركارنەكەن و بەو ناعەدالەتیە و تەمەنای لەناوچونی حیزبەكەیان دەكەن هەندێكیان ترسی تەسفیەكردنیان هەیە و یان تیرۆریستان زەفەریان پێ بەرن كەلەماوەی دوای پرۆسەوە كاری زۆریان كردوە بۆ حیزبەكانیان و ناشتوانن وەك خەڵكی ئاسایی بژین بۆیە چاوەڕوان دەكرێ ئەم دوو حیزبە پێگەی جەماوەریان لە دەست دابێ و ئەگەر لەم چاك سازیەدا حیزب و حكومەت لێك جیا بكرێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست