پارتی و یەکیتی هۆکاری سەرەکین لە رۆیشتنی هاوڵاتیانی کورد بۆ نێو ریزەکانی داعش!!!!!
Saturday, 31/01/2015, 12:00
2482 بینراوە
تکایە هەڵە تێمەگەن ئەمەی نوسیمە بەرگریکردن نیە لە تیرۆرستان ئەمە راستی ئەو دۆخەیە کە لە هەریمی کوردستان دەگوزەرێت
ئەو کوردانەی کە لە هەریمی باشوری کوردستانەوە دەچنە نێو ریزەکانی داعش ئەوا لە ئەنجامی هەڵقوڵانی خۆشەویستی نیە لە ناخیان بۆ رێکخراوێکی تیرۆرستیی وەك و داعش . چونکە هاوڵاتیانی کوردستان بە موسڵمان و بە ناموسڵمانەوە ئەو راستیە دەزانن کە ئەم رێکخراوە بە تەواوەتی ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و دژی رێز گرتنە لە مرۆڤەکان ،،یاخود لە پابەندبوونیان نیە بە دینی پیرۆزی ئیسلامەوەکە هەڵ خەڵەتابن بە نیوی ئاینەوە روویان لە ریزەکانی ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە کردبێت ،،نەخێر ،، بەڵکو هۆکاری سەرەکی چونی هاوڵاتیانی کورد بۆ نێو ریزەکانی داعش سیستەمی خراپ بەکار هێنانی دەسەڵات و سیاسیەتی هەڵەی پارتی و یەکیتیە لە ماوەی بیست و سێ ساڵی دەسەڵاتداریان نەیان توانیوە متمانەی هاوڵاتیان بۆ دەسەڵاتی خۆبەرێو بەری لە هەرێمی باشوری کوردستان بەدەست بهێنن بە پێچەوانەوە کە بە تەواوەتی خەڵکی باشوری کوردستان بیزار بووە لە دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی بۆیە ئەگەر بمان ئەویت دیاردەی بن بر کردنی چونی هاوڵاتیانی کورد بۆ نیو ریزەکانی داعش ئەنجام دەین دەبێت بەخۆشی یان بە ناخۆشی بیت بە پارتی و یەکیتی بڵێین تکایە لە دەسەڵات بکشێنەوە ئێوە ناتوانن خۆشەویستی نیشتمان فیری هاوڵاتیانی کوردستان بکەن ،، چونکە زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئێوە بە خۆسەپێن و قۆرخ کاری و بازرگان و مافیا و چەتە دەزانێت کاتیك ئێوەی حکومران و وڵات بەرێوەدەبەن نەتانتوانیوە بەو هەموو داهاتی ژیر زەوی و داهاتی خاڵە سنوریانەوە موچەو پیداویستیەکانی هاوڵاتیان کوردستان دابین بکەن ئەی چیتان لی چاوەر وان بکەین ؟؟؟ ،،،
کاتێك منی هاوڵاتی لە وڵاتێك یان لە هەریمێك دا دەژیم گرەنتی پاراستنی ژیانم نیەو لە تەواوی خزمەت گوزاریە سەرەتایەکان بیبەشبم !! جگە لە بەرەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە چی رێگایەکی تر هەیە من پیدا هەنگاو بنێم ؟؟؟
هەرێمیك کارەبای پێویستی پی دابین نەکریت !!!
هەرێمێك ئاوی شرینی هاوڵاتیانی سەد لەسەد پیدابین نەکرێت!!!
هەرێمیك موچەی فەرمان بەرانی پێدابین نەکرێت بە مەرجێك نەوت فرۆشیش بێت و خاوەنی چەند خاڵێکی سنوری پر داهات بێت!!!
هەرێمێك دوای ٢٣ ساڵ یەك ئیدارە نەبێت !!!
هەرێمێك دوای ٢٣ساڵ هیزیکی حکومی تۆکمەی چەكداری نەبێت
خاوەنی هێزی حیزبی بێیت !!!
هەرێمێك بە پێش چاوەی هاوڵاتیانەوە داهاتوو سەروەت و سامانی نیشتمانەی دوو بنەماڵە هەراجی بکەن لە بازاریکی شاراوەدا من چۆن ئینتمایەکم بۆ ئەو دەسەڵاتە هەبێت؟؟
ئاخر خۆ ئەگەر ئەم ریكخراوە تیرۆرستیە ئازاری هاوڵاتیانی نەدایە لە دوای داگیر کردنی هەر شار و شارۆچکەیەك تەنها لیپرسینەوەی لەگەڵ دەسەڵاتداران بکردایە ئیستا لەمێش بوو لە سەر پەرلەمانی باشوری کوردستان ئاڵای رەشی شەم شەمە کویرەکان هەڵدرابوو چونکە هەر هاوڵاتیانی کوردستان دەچون دەستی ئەو داگیر کەرەیان دەگرت و دەیان هینا بۆ گۆرینی حکومرانی لە حکومەتی زەرد و سەوزەوە بۆ حکومەتی رەشی تاریکی هەر هاوشێوەی حکوم رانی پێشو ،،،
تۆ کاتیك دڵم پێت خۆش دەبێت کە بڵێم بەسنیە کوردەو حکومرانە کە بنەماڵەی من و بنەماڵەی ئەوی دەسەڵات دار یەکسانە لە ئاستی یاسا ،هاوسەنگەلە هەژاری و دەوڵەمەندی هاو شێوەیە لە هەبوونی کارەبا لەماڵەکانمان دا ،، موچەی من و موچەی ئەوی دەسەڵات دار لە وەزارەتەکانە نەکا موچەی ئەو لە بیرە نەوت و خاڵە سوریەکانەوە بێت و هی منیش لە شانو بازوی باوکە هەژارە جوتیارەکەم بێت ،،
جەنابی دەسەڵێت لە هەرێمی کوردستان پێم ناڵی من چ خۆشەویستیەکم بۆ تۆ و دەسەڵاتە پر لە کەموو کوریەکەت هەبێت ،
تۆی بازرگان جگە لە گیرفانی خۆت و مانەوەی بنەماڵەکەت لە دەسەڵات بیر لە هیچی تر ناکەیتەوە ،،
ئیستا کە هاوڵاتیان سەرەرای تورەیەکی زۆر بێ دەنگن لە بەر نالەباری باروو دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بارودۆخی کوردستان بەتایبەتی بێ هەڵوێستن،،
ئەگینا تورەی لە دەسەڵاتی ئێوە لای هاوڵاتیانی کوردستان لە لوتکەدایە ..
ئەو هاوڵاتیانیە کە چونەتە نێو ریزەکانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە دڵنیا بە تورەی لە دەسەڵاتی ئێوە پاڵنەری سەرەکی بوو بۆ چونی ئەوان بۆ نێو ئەو رێكخراوە تیرۆرستە
نەکا خۆت بە هەڵدا ببیەی و بڵی چوونی ئەو کوردانە بۆ نێو ئەو ریك خراوە لە خۆشەویستیان بۆ ئاین یان بۆ ریكخراوی تیرۆرستیەکەی داعشە ..
جا هیوادارم بەخۆتانا بچنەوە سیاسەتی ئێوەی حکومران لە باشوری کوردستان هەڵەیەوە پر لە کەموو کوریە ئەگەر بەردەوام بن لە درێژە دان بە و سیاسەتە هەڵانە ئەوا بەبێ شك بەرەوە هەڵدێر هەنگاو بەخۆتان و بە ئێمەی هاوڵاتیانیس لە باشوری کوردستان دەنێن و جارێکی تر خاکی کوردستان دایكی نیشتمان بریندار دەکەنەوە