کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوەکانی مه‌كته‌بى سياسى یەکێتیی و کۆیلەکانی پارتیی و بارزانی

Sunday, 30/06/2013, 12:00


له‌دواى ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناو په‌ڕله‌ماندا با سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنى پێشوو چ ئيعازێكيان به‌لايه‌نگره‌كانيان دا ئه‌وان بۆيان جێبه‌جێبكه‌ن، چونكه‌ ئێستا دۆستان و لايه‌نگرانى يه‌كێتى چاك له‌و مه‌رامه‌ى هه‌ندێك له‌سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌يان گه‌يشتوون، كه‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ستراتيژى حيزبه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ پارتيدا ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى پياوه‌ گه‌وره‌كان و بازرگانه‌كانى ناو يه‌كێتيدايه‌ و هيچ حسابێك بۆ حه‌زو خۆزگه‌ى ئه‌وان نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش ڕاستييه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و هه‌ر يه‌كێتييه‌ك ده‌دوێنيت ئه‌م قسه‌يه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.
سه‌ركرده‌كانى مه‌كته‌بى سياسى به‌تايبه‌تى سه‌ركرده‌ سه‌ربازييه‌كان بۆيه‌ ده‌يانه‌وێ درێژه‌ به‌مانه‌وه‌ى ڕێكه‌وتننامه‌ى ستراتيژى بده‌ن، بۆئه‌وه‌ى دواى نه‌مانى يه‌كێتى يان له‌ده‌ستدانى شه‌رعييه‌تيان لاى دۆستان و لايه‌نگرانى يه‌كێتى و شاربه‌ده‌ركردنيان، ئه‌وا بتوانن شوێنێک بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، تا داڵدەی خۆیانی تێدا بدەن كه‌ تا دواى يه‌كێتى خۆيانى تيادا مه‌ڵاس بده‌ن، له‌ئێستاو ئه‌مڕۆشدا پارتى بۆته‌ شوێنى داڵده‌دانى جاش و به‌عسى و پياوكوژو دز و ڕێگرو ميلله‌تفرۆشانى تر.
شه‌رعييه‌تدان به‌درێژكردنه‌وه‌ى ‌ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بارزانى جگه‌ له‌ سوودمه‌ندبوونى پارتى و به‌شێك له‌ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى هيچ سوودێكى ترى نييه‌ بۆ قاعيده‌ و زۆرێك له‌سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى، بارزانى ئه‌گه‌ر له ‌ڕووى ياساييشه‌وه‌ نه‌توانێت ياساشكێنى بكات و خۆى كانديدبكاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى، ئه‌وا ئه‌م درێژكرنه‌وه‌ى دوو ساڵه‌ بۆ خۆى ئه‌و فێڵه ياساييه‌‌يه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێمانده‌كرد پارتى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بارزانى بيدۆزێته‌وه، چونكه‌ پارتى له‌ئێستادا جگه‌ له‌ مه‌سعود بارزانى هيچ كانديدێكى ترى نييه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى، مه‌سعود به‌م هه‌نگاوه‌ى توانى دوو خاڵى گه‌وره‌ بۆ خۆدى خێزانه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ربكات، يه‌كه‌ميان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نايه‌وێ كانديد له‌كوڕه‌كانى خۆى ده‌ربچێت و بچێته‌ ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ى، چونكه‌ له‌م كاته‌دا نێچر‌ڤانى برازاى له‌مه‌سرورى كوڕى له‌پێشتره‌ له‌ڕووى ته‌مه‌نيه‌وه‌، به‌ڵام مه‌سعود نايه‌وێ نێچيرڤان كانديدبكات بۆ ئه‌و پۆسته‌و هه‌موو بنه‌ماڵه‌‌ى بارزانى ده‌كات به‌قوربانى كوڕه‌كانى، دووه‌ميشيان ده‌يه‌وێ هه‌ر له‌خودى خێزانه‌كه‌ى خۆى ته‌نورێكى تر گه‌رم بكات، چونكه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌ى خۆى‌ ته‌مه‌نى مه‌سرورى كوڕى ده‌گه‌يه‌نێته‌ 40 ساڵ كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌و مه‌رجێكى كانديدكردنى هه‌ر هاوڵاتييه‌كيش بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نابێت ته‌مه‌نى له‌ 40 ساڵ كه‌متر بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە