کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کۆدی داڤینچی یان شێوی کۆتایی

Saturday, 03/08/2013, 12:00






بەرایی:
لێئۆ ناردۆ داوینچی نیگار کێشی بە ناو بانگی ئیتالیایی لە تابڵۆی بە ناو بابگی " شێوی کۆتایی " Last Supperدا پیامی گرینگی مێژوویی وئایینی لێ حەشار داوە و نوسەری بە ناو بانگی ئەمریکی بە ناوی " دان بڕاون " هاویشتویەتی سەر پەڕاوی خۆی و خامەی تێدا تاو داوە لەو پەڕتوکەدا رازی داوینچی وروخساری تابڵۆکەی بە شێوەیەکی بە توانا دەر خستوە لە گەڵ لایانگرانی حەزرەتی " مەسیح " دەدوێ بە بێ دڵە راوکێ و ترس .ئەو پەڕتوکە کرایە سناریو وفیلمی لێ ساز کرا کە هەموو جیهان دیتیان بە بێ ئەوەی کەس ئەنگوستی هەڕەشەی لەسەر بێ یا تانەو قسەی ناشیرینی پێ بگوترێ .
رەنگە تاکی کورد لە خۆی بپرسێ ئەو کۆدەی داوینچی پەردەی لەسەر لادا دڕاونی خامە رەنگین قەوزەی لەسەر لادا چۆن پەیوەندییەکی بە کۆمەڵگای کورد هەیە ؟چۆن دەبێ رەمز ورازێکی ئاوا مەزنی مێژوویی، ئایینی دەبێ واڵا بێ ووەکی کولتورێکی ئازایانە قامک لەسەر هێندێک رووداوی گرینگ دابنرێ تا بۆ دێمۆکراسی و ئازادی ببێتە وانە .
من لەسەر ئەو باوەڕەم دەست پێکی رێبازی ئایین بۆ مرۆو تا سەردەم هەم قازانجی هەبوە هەم لە بەرژەوەندی دەسەڵات دا بووە مژاری ئەو بابەتە بۆ لێکدانەوەی ئایین و کەسی کاریزمای ئایینی نییە ،لەوەش بترازێ بە هێچ شێوەیەک بێ حورمەتی بە ئایین ناگەیەنێ .دەقو راستی ئەو بابەتە رووی لە کۆمەڵگای کورد وسیاسەتی کورد وبە کار هێنانی ئایینی سیاسییە بۆ مەبەستی تایبەتی ولاسار .
من لە توانامدا نیە کە مێژووی سیاسی و ئایینی سەت ساڵی رابوردوومان یەکە بە یەکە شی کەمەوە و هەڵیسەنگێنم .بەڵام دەبێ رێگام پێ بدرێ قسەی دڵی خۆم بۆ تاکی بە حورمەتی کورد ئاواڵا کەم و لێی نەشارمەوە . چون بەداخەوە مێژووی سیاسی و ئایینی نەتەوەکەمان لێواو لێون لە پێدزیلکەو خۆ شاردنەوە .
رێزدار ، دانبڕاون ،ئەو نوسەرەیە کە توانی بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ بۆ تابڵۆی " شێوی ئاخر "لە شاکاری " داوینچی " رازو رەمزی ئەو نیگارە بە شێوەیەکی زانستی ، مێژوویی ، شیکاری بکاو پاشان بە رێگای فیلمی سینەمایی بە هەموو دونیا بڵێی : حەزرەتی مەسیح وێنەی هەموو مرۆوەکانی دیکە هاوسەرو بنە ماڵەی هەبووە خاوەنی منداڵ بووە. هەر چەند جیاوازی حەزرەتی مەسیح لە گەڵ پێغەمبەرانی دیکە حاشای لێ ناکرێ رێزی تایبەتی لە لایان لایەنگرانی خۆیدا هەیە وتەنانەت چەند ئایینی مێژوویی بە درێژەدەری ئایینی مەسیح دەژمێردرێ .
مەبەستی سەرەکی ئەو رستانە ئەوەیەکە ، لەوەتی لەبیرمە سەرگەورەکانی حیزبەکان بە تایبەت لە رۆژهەڵات کارو پیشەیان دروست کردنی کوردێک بووە (ئەویش سەقەت) کە وەکی رۆبۆت کاریان بۆ بکا گوێ لە مستیان بێ جەغزێکیان بۆ کێشاوینەوە خاڵی سیفریان لەسەر داناوە وبە دەوری ئەو جەغزەدا دەسوڕێنەوە دێنەوە سەر خاڵی سیفر ؟ ! سەرگەوەرەی حیزبەکان (هەتا نوسینی ئەو بابەتە ، جگە لە پژاک) لە قسەی زل و خۆ بە زلزانی وخۆ هەڵاواسین بە شەهیدی کورد چییان لە زاخاوی مێشکدا نەسواوە . بۆ ئاوایە ؟
یەک : بەرخۆدانی قەڵای دمدم بە دەستی کوردی خۆ فرۆش هەرەسی هێناو قزڵباشی سەفەوی لە سەر خاکی کورد بە زیندوویی کوردیان کوڵاندو خواردیان !
دوو: خەباتی شێخ عوبێدوللای نەهری لەگەڵ دەسەڵاتی کورد کوژی قاجارەکان فڕی بەسەر رزگاری نەتەوەییدا نەبووە . تەنیا بەرژەوەندی ئابوری و ناوچەیی گوتنی یەکەمی کردووە .
سێ : حەڕەکەتی " سمکۆی شکاک " رووداوێکی عەشیرەیی بووە پەڵەی رەشی ئەو کاتیش کوشتنی " ماشیمۆن " بووە کە تا داری قیامەت وەک قیلی کەوای سپی لەسەر شانمانە !
چوار : کەس جورئەتی هەیە بڵێ ، جەنابی پێشەوا قازی شەهید بە پێی کام باوەڕ متمانە ٤٥ ک،م ،(مەودای مهاباد / میاندواو / بەرەو پیلی ئەڕترشی رەزا شای قولدور چوو رێگای بۆ خۆش کرد دەستگیری بکاو پاشان ئاوا دڕندانە لەداری بدا !
پێنج : کوردی بوێر وراستبێژ هەیەبپرسێ پاش رووداوی مهاباد حیزبی دێمۆکڕات تا ئەو سەردەمە ١٥ کۆنگرە گیراوە کوا بەرهەمە ئەو خەباتە جگە لە درۆ ودەلەسەو شڵتاخ .
شەش : نزیکەی ١١ میلیون دۆڵاری خەڵک کاتی خۆی لەسەر ناوی دوکتور قاسملو و خێزانی دا بوو کەس متەقی لێوە نەهات پاشان خورا ؟ ! سەرە رای ئەوەش نەسرینی خێزانی قاسملو لە وتووێژێکدا کە ساڵی ٢٠١١ / ٢٠١٣ / بڵاو بۆوە بەشێوەیەکی سەیەر باسی گریلاکانی پژاک دەکا و دەڵێ : پژاک نۆکەری پکک ن، نەدایکت کوردە نە بابت ئەوەش جوابی چاکەی خەڵکی رۆژهەڵاتە .
حەوت : دوکتور قاسملو ئاوا تێدا چووو شەهید کرا ، ئەدی بۆ دوکتور شەڕەف کەندی وای بەسەر هات بۆ چی دەرسو لێ وەنەگرت ؟ ئەو رۆکە ئەگەر چەکدارەکانی شا خوڵامی هەولێر نەبێ سواری سەری یەک دبن و بە شەڕە چەقۆوو داری دەستی یەکتر لەناودەبەن .
نە دێمۆکڕاتن نە لایەنگری زەحمەت کێش (هیچ نین) خۆ خودای نەخواستە داونچی و دان بڕاونیش نین ئەدی ێۆن لە داهاتو دەڕوانن ؟(بەراورد کردنو لە گەڵ وانە لەلای من گوناحە) .
دانبڕاونی ئەمریکی بوێرانە ئەو پەڕتوکەی نوسی ، کاتی خۆی داوینچی زۆر وەستایانە توانی پەیامی خۆی بدا . بەڵام ئێوە ترسنۆکن ،لایەگران و لاڕێن ، بەرهەمی زارو تەنیا قسەی بێ مانای وەکی ،جاش ، جاشی میللی ، سەرقافڵەی جاشان ،جاشە پیرە ، لادەر ،بەزیو ،دژە رەنجدەر و.......... ئەو وشانە شیاوی کوردی راستەقینە نین .
لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی نەتەوەکەمان ودرکاندنی راستیەکان لە لەی ئێوە تاوانە رەخنەتان پێ هێڵی سورە ،چون نازانن زامستانی ئەو خاکە رەنگینە بە درۆ ودەلەسە لێک دابڕان دوور لە زانست و خۆ پەروەردەکردن ساڕێژ نابێ .منداڵەکانی ئێمەتان لەسەر چی بە کوشت دا؟ جواب بدەنەوە .ئەو رۆژە دادێ بنە ماڵەی شەهیدان یەخەتان بگرێ لێپرسینەوەتان لەگەڵ بکا .بەسسە دەست هەڵگرن ووەدوای کاری خۆتان کەون .لێگەڕین با جلدوور جلی خۆی بدوورێ ئێوەش کورتانی خۆتان بدوورن .

جەعفەر/ کەریمی
ت/ فەنلاند / ٣/ ٧/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە