گۆرانخوازەکان، واز لە ریکلامکردن بهێنن بۆ نەوشیروان مستەفا
Sunday, 09/03/2014, 12:00
1853 بینراوە
هەندێ سیمای بزوتنەوەی گۆران ، کەهەوادارەکانیان پێ دەجوليین
١/گوتە و سادەیەکانی ژیانی نەوشیروان مستەفایە
٢/ کەنالی کەی ئین ئین
٣/ هەندێ رەفتاری پەرلەمانتارەکانیان
٤/ هەندی کادیری گەنجیان هیناوەتە ناو گۆرەپانی سیاسی کەبوێرانە رەخنە دەگرن
بەلام لەتەک ئەوە وەرە سەیر بکە بەدەیان هەزار ئەندام و هەواداریان هەیە ، نەپەروەردە نەئیرادەیەکی بۆدروست دەکەن ، کەخۆی رۆلی لەروداوسەرکردەبون دروست بکات ، وەک ئەوەی لەقۆناخی شاخ ، زۆرینەی کادیری رێکخستنی حزبەکان ، خويندکاران لەزانکۆ ، پێشمەرگە ، زیندانی ، رێکخستنی نهینی ...هەریەکەی رۆژانە داستان و بەرخودانی گەورەیان بۆ گەلەکەمان تۆمار دەکرد ، بەرادەیەک ململانێ بوو لەسەر گیان فیداکاری ، کەبەعس لەئاستی گەلەکەمان دۆش دادامابوو
بەلام ئەی ئیستا !! ئەوەی ئیرادە و گیانی بەرەنگاری و دورستبونەوەی کەسیتیەکی بەهیزە ، لەناو حزب ، لەوپەری سستی دایە.
هەر حزبەی هەلساوە بەسەدان و هەزاران کادیری لەبارەگاکان پەستاو و خەساندوە . بەکورتی بارەگای حزبەکان هیچ جیاوازی نماوە لەگەل دیوەخانەکان
دەبێت بلێم ئەو وبوێریە و کارو چالاکی جەماوەری و مەیدانی بۆ بیروباوەرەکانی خۆیان لەدوای راپەرینەوە من لەپکک و کۆمنستی کارگەریم لەکوردستان و ئەورپا بینیوە . وەلەئەورپا لەناو ريکخراوی چاک و گروپی ١٧ شوبات و کوردستان فوروم و چەتری ئازادی و دەزگای ناسنامە وريکخراوی ئازادی دانیمارک و هولەندا بەپلەی جیاوا دەبینم ، بەلام لەناو هەموو حزبەکانی تر لوتکەی بێ بروا یی و بێ ئیرادەیی و چەقین دەبینم
گەر ليرە باس لەگۆران بکەین کەلەهەموان رادیکالانە تر رەخنە لەدەسەلات دەگرێ ، ، بەلام کام باژیروانەکانی لە هەولێر و سلێمانی ودهۆک کارو چالاکیەکی مەیدانی و جەماوەری ڕۆژێک بەناوی بزوتنەوەکەیان کردویەتی!؟
راستە ئەوان خەلک هوشیار دەکەنەوە و دەچەقن بەرامبەر دەسەلات ، بەلام ئەمە خالی کۆتایی ململانێی نیە . چونکە زۆر ڕیگای تر هەیە کەدەکرێت بێ خوێن ڕشتن ململانیش لەگەل دەسەلات بکەیت.
ئەگەر پاساوی باژێروانەکانی کوردستانیشیان "تەزکیە بکەین "کەدەسەلات هەول دەدات ئازاریان لەسەر بچوکترین کار و چالاکی بدات بەلام خۆ لەو ئەورپایە بەرفراوان و بوارەی بۆ فشارو کارو چالاکی هەیە ، بۆچ ناتوانن کارو چالاکی سەرتاسەری ئەنجام بدەن!؟
ئاخر ئەو جەماوەر و هەوادارەی ئیوە هەتانە ئەگەر کاریان پێ بکەن دلنیام دەیان پاشەکشەی گەورە بە دەسەلات لەناوەوەی کوردستانیش دەکەن ؟
هاورام لەگەلتان کەی ئین ئین و هەوادارانتان لەهەموو ولاتێک چالاکانە بەشداری لەهەموو کارو چالاکیەک دەکەن و پالپشتەکی مەعنەوین بەلام پرسیاری ئیمە کارو چالاکی خۆمالی خۆتانە!؟
لیرەدا نمونەی چاودیری کوردساید دەهینمەوە کە من تا سالی ٢٠١٠ بەئاکتیڤی کارم تیا دەکرد
راستە بەناوی جاک گشتی بەیانامە و کارو چالاکی سەرتاسەریمان دەکرد ، بەرادەیەک لەسالانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ کۆنترۆلی شەقام و نارەزایەتیەکانی ئەورپامان ، بەلام هەر کۆمیتەیەکی ئەورێکخراوە تایبەتمەندی خۆی هەبوو ، بەنمونە ئیمە لەسوید ، دۆسیەی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروا و جینۆساید و خۆپیشاندانمان دژ بەدەسەلات بەبەردەوامی دەجولاند لەشەقام و ناوەندە سویدیەکان ، کەچی چەند کۆمیەتەیەکی ترمان هەبوو وەک وەزارەتی شەهیدان کاریان تەنیا لەسەر دۆسیەی هەلەنجە و ئەنفال بوو
من ئەمە نابینم لەناو بزوتنەوەی گۆران بەگشتی و ئەورپایان بەتایبەتی، هەموو کارو چالاکیەکانیان وەک میتۆدی پارتی و یەکیتیەکان لە کۆر و سیمنار و فەیسبوک و ململانێ بەنوسین و کۆبۆنەوەی بەردەوام و بلاوکردنەوەی وێنەی کۆبونەوەکانیانە لەپەیجەکانیان دەسوريتەوە
دەزانم ترسیان لەوە هەیە کەهەیبەتی بزوتنەوەکەیان بجوک نیشان بدرێ ، بەوەی خەلک کەم بەشداری کارو چالاکیەکانیان بکات ، بەتایبەتی ئیستا ئیمە لەسەردەمێکین جگە لەپکک هیچ لایەنێکی تر ناتوانی خەلک کۆبکاتەوە بۆ خۆپیشاندان ، بەتایبەتی خەلکی باشور بەهۆی رەفتاری دەسەلات روبەروی بێ هیوایی وە فشەکەری سیاسی بۆتەوە (داوا دەکات بەلام خۆی کاری بۆناکات)
بەلام کيشە هەرگیز کەمی ئەندام نیە ، بەلکو میتۆدی کارکردن و فیکرەی کارو چالاکیەکان گرنگە بەنمونە من ٢٢ سالە کارو چالاکی رەخنەیی لەکوردستان وئەورپا بەرامبەر ئەو دەسەلاتە دەکەم ، هیچیان بەئاستی ئەو خۆپیشاندانەی بروکسل و چونە کۆرەکەی بارزانی لەناو پەرلەمانی ئەورپی، نامەیەکی بەهێز نەبوو بۆ دەسەلات ؟
ئەمە جگە لەوەی مرۆڤ و ڕێکخراو دەبێت بروای بەو وتەیە هەبێت چولەکەیەکی دەست باشترە لە ١٠ سەرتێل
. هاوکات بەراشکاوی دەلێم هەوادارانی گۆران لەئەورپاش هێشتا ئەو بوێریە یان نیە شەری دەستە ویەخە لەگەل پارتی ویەکیتی بەشيوەی مەدەنیش بکەن ، من دوای ئەو خۆپیشاندانەی بروکسل وچەندین روداوی تر هەست پێ دەکەم ئەم بزوتنەوەیە دەبێت کادیرو ئەندامەکانی زیاتر فێرە رادیکال بون لەدروشم هەولێست وەرگرتن بکات . ئاخر ئەگەر سەیر بکەین کۆمەلەی رەنجدەران ، پکک ، شوعی لەقۆناخی ململانێ لەگەل دەولەتە داگیرکەرەکانی عێراق ، بەهۆی فیداکاری و قوربانیدان توانیان گەشە بکەن
تا بەخۆدی بزوتنەوەی گۆرانیشەوە
ئەوەی وای کرد خەلک لییان کۆبیتەوە ، توندی گوتاری سیاسیانە لەچاو هەموو پارتەکانی دەرەوەی دەسەلات
باشە بۆ رێکخراوەکانی وەک گروپی ١٧ شوبات وچاک و جەتری ئازادی و کوردستان فوروم ڕيکخراوە مەدەنیەکانی فینلەندا و دانیمارک و سیوسرا .هولەندا بتوانن لەو ئەورپایە پاشەکشەی گەورە بەو دەسەلاتە بکەن بۆچ گۆران بەو ريکخستنە گەورەی ناتوانێ کارو چالاکی سەرتاسەری لەئەورپا بکات ؟ راستە ئەندامی ئەوان لەگەلمانن ، بەلام من ئەو رێکخستنەم لەدەست دابێت لەئەورپا ، بوارنادەم یەک بەرپرسی پارتی ویەکیتی بێ رسوابون بگەرێنەوە کوردستان
لەهەموی ناخۆشتریان بەردەوام وێنەی سادە و گوتارەکانی دەبتە بەهێزترین دەرمانی سپێناخی ئەندامەکانیان ، کەدەبێت بلێین راستە ئەو رەفتارەی نەوشیروان (سادەیەکانی بەرپرسەکانی تری رسوا دەکات) وە گوتار ولێدوانەکانی کاردانەوەی دەسەلات بەخۆی دادەهینێ ، بەلام هەستیش ناکەن هەموو کارتان لەو ئەورپایە بۆتە وێنە و گوتارەکانی نەوشیروان ؟ هەست ناکەن بەمە بەدەستی خۆتان دیکتاتۆرەک بۆئایندە دروست دەکەن ؟ هەست ناکەن دەبێت رەفتارە سیاسی و بەرنامەی حزبەکانتان ببتە پێوەری یەکەمی هەلسەنگاندن کەبریاردەری یەکەم و کۆتایی
هەر نەوشیروان مستەفایە ؟