ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌ی که هێزه‌کانی بنه‌ماڵه به‌سه‌ر کوردیاندا هێنا، کوڕ‌و کچه ئازاکانی "یه‌په‌گه" له کۆبانی ئهیشۆنهوه!
Tuesday, 07/10/2014, 12:00
1471 بینراوە
بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردوستان، دواتریش تێکشکاندنه‌که‌ی به‌ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی و دواتریش ڕوودانی کاره‌ساتی ئاوه‌ره‌بوون ڕای جیهانی بۆ لای خه‌ڵکی کورد ڕاکێشا و ده‌روازه‌یه‌کی پشتگیری له جیهاندا له خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کورد کرایه‌وه. ئه‌وکات خه‌ڵكی کورد کارتی زۆر به‌هێزیان به‌ده‌سته‌وه بوو بۆ ڕزگاربوون و بیناکردنی کوردوستانێک که ببێته پاڵپشت بۆ به‌شه‌کانی تریش، به‌ڵام هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه دوو بنه‌ماڵه ناوچه‌ی سه‌وز و زه‌ردیان دروست کرد و دوور له هه‌موو معیارێکی نه‌ته‌وه‌ی و شۆڕشگێری لایه‌کیان بووه دارده‌ستی تورک و ئه‌وی تریشیان هی ئێران، سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تیش به‌کارهێنرا بۆ کڕینی خه‌ڵک و زه‌وی و زاریان، تاوای لیهات کوردی عێراق بووه شتێکی نامۆ له‌وه‌ی ڕابردووی: میلله‌تێک کرا به عه‌بدی کۆمه‌ڵێک که‌سانی دز، کران به‌عه‌بدی کۆمه‌ڵێک نه‌خوێنده‌واری سیاسی.
به‌پێچه‌وانه‌ی باشوور ، له باکورو ڕۆژئاوادا له ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌رده‌ستی "په که که" دا گڕوتینی شۆڕشگێری به‌ته‌واوه‌تی به‌هێز بووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی حیزبه بنه‌ماڵه‌یه‌کانی باشووره‌وه ، "په که که" ئه‌وه‌نده ڕێخراوه که له رووی دیسپلینه‌وه له‌جیهاندا که‌م وێنه‌یه، بۆ نموونه: "په که که" ئابوونه له هه‌موو که‌سێکی کورد وه‌رئه‌گرێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌که 1. هه‌ست به‌کوردبوونی خۆیان بکه‌ن و بزانن که به‌شێکن له شۆڕش؛ 2. تا له‌م ڕێگایه‌وه پێداویستیه‌کانی گه‌ریلا دابین بکه‌ن ؛ هه‌موو گه‌ریلاکان بێ جیاوازی به‌هره‌مه‌ندن له‌و شتانه‌ی که پێیان ئه‌درێت؛ هه‌موو گه‌ریلایه‌ک یه‌ک جۆر وێنه‌ی ئه‌ندامێتی هه‌یه که‌ئه‌ویش له‌به‌رده‌م ئاڵاکه‌دا گیراوه؛ هه‌موو یه‌کێک کاتژمێرێکی له‌ده‌ستدایه له‌کاتی شه‌ردا؛ کجان و کوڕانی کورد هاوشانی یه‌کن له هه‌موو شتێکدا، که شه‌هیدیش ئه‌بن یه‌ک جۆر بڕوانامه‌ی شه‌هید بوون ئه‌درێت به‌خێزانه‌کانیان ......هتد
ئه‌گه‌ر مقارهنهیهکی پێشمه‌رگه‌ی ئێستای باشوور (به‌تایبه‌تی پله باڵاکان) به باکور بکه‌یت جیاوازی زۆر سه‌یر ده‌بینی؛ له‌کاتێکدا گه‌ریلاکانی "په که که و یه په گه' ئه‌ڵێی ئاسکن ، ئه‌وانه‌ی لای خۆمان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ورگ زلی شل و شێواو، که له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدا ئه‌یان بینی هه‌رچی دیسپلین بێت نایبینیت تێیاندا. هه‌ر بۆیه‌ش به‌یارمه‌تی سوپای ئێران و جیهانیشه‌وه ناتوانن ناحیه‌یه‌ک له داعش بستێننه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده نا‌ئومێد بوون لێێان، ئێستا به‌ناچاری ئه‌فسه‌ره‌کانی خۆیان له به‌ره‌کانی جه‌نگدا له‌گه‌ڵیاندان بۆ ئه‌وه‌ی قیاده‌یان بکه‌ن و لهئاسمانیشدا به‌رده‌وام فڕۆکه‌کانیان وه‌ک واشه ئه‌سوڕێنه‌وه.
من دڵنیام ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆ سه‌ر کوبانی کردویه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ر باشووری بکردایه و له چه‌ند ڕۆژێکدا هه‌مووی ئه‌گرت(ئه‌گه‌ر یارمه‌تی هێزه‌کانی ئێران و ڕۆژئاوا نه‌بێت).
به‌رزانی هه‌میشه وه‌ک باڕۆکه خۆی گیڤ ئه‌کرده‌وه و هێڵی سووری بۆ ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه دائه‌نا، کهچئ ئه‌و نهپێشمهرگهی هه‌بوو نه دوامهرگه، هێزه‌کانی سوکایه‌تیه‌کیان به‌سه‌رناوی پێشمه‌رگه‌دا هێنا که‌له‌مێژوودا که‌م وێنه بووه.
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی هه‌میشه له ' په که که ' تۆقیوون، ئه‌وان ئه‌زانن که "په که که" ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ئه‌بن له هه‌موو کوردوستاندا و زوو یان دره‌نگ ته‌نگ به بنه‌ماڵه ههلئهچنن. هه‌ربۆیه‌ش به‌رده‌وام له پلاندان بۆ له‌ناو بردنیان، ئه‌ویش به ده‌ست تێکه‌ڵ کردن له‌گه‌ڵ تورکیادا دژی باکورو ڕۆژئاوا.
ئه‌وه بوو یه‌که‌م جار خه‌نده‌قیان لێدا تا ڕۆژئاوا بخه‌نه ژێر فشاره‌وه، به‌ڵام که ئه‌مه کاریگه‌ری نه‌بوو ئینجا به‌پلانی تورکیا له‌گه‌ڵ داعش ڕێکه‌وتن و پلانێکی جههنهمیان دانا که ئه‌بێت هه‌موو خه‌ڵکی کورد باجه‌که‌ی بدات، من نامه‌وێت لێره‌دا باسی هه‌موو پلانه‌که بکه‌م ، به‌ڵام به‌شێکی ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی داعش له ڕه‌بیعه‌و ا زوماره‌وه سه‌ربکه‌ونه سه‌ره‌وه و له‌وێوه له پشته‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی "یه په گه" له قامیشلی و حسه‌که، به‌ڵام داعش پلانه‌که‌ی گۆڕی و به ئه‌مری تورکیای کۆنه هاوڕێی به‌رزانی په‌لاماری ناوچه‌ی یه‌زیدیه‌کانی دا‌و به‌ره سنووری تورکیا ملی نا، تا بیانوو بۆ تورکیا بدۆزرێته‌وه‌و بڵێ سنوره‌کانم له مه‌ترسیدایه‌و هێزه‌کانی بنێرێته ناوچه‌ی موسڵ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ئه‌م جاره‌ش مه‌سعودی ڕزگار کرد،. تائێستاش تورکیا سووره له‌سه‌ر هاتنه ناوه‌و بۆ باشوور و ڕۆژئاوا ، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا نه‌بێت له جا‌و تروکانێکدا داگیری ئه‌کات و ئه‌یکاته ئه‌مری واقع.
ئه‌وه‌ی له باشوور ڕویدا ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وڵاتێکی تۆزێک پێشکه‌وتوودا ڕووی بدایه، یه‌کسه‌ر سه‌رۆک و دام و ده‌سته‌که‌ی ده‌ستیان له هه‌موو کارێکی سیاسی ئه‌کێشایه‌وه و هه‌موو به‌رپرسانی کاره‌ساته‌که‌ش ئهدرانه دادگا، که‌چی لای ئێمه نه‌که‌س مێشێک میوانی بوو، نه مێگهلهکهش باعهیهکیان لێ به‌رز بووه‌وه. ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ئه‌و پهڵهڕهشه له‌ته‌وێڵی هه‌موو کوردێکی باشوور بسڕێته‌وه ئه‌و کور و کجه ئازایانه‌ی کۆبانین، که به‌و خۆ ڕاگرتنه‌یان گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانێتیان تۆمار کرد و جارێکی تر ناوی کوردیان به‌رز کرده‌و. من چاوه‌ڕێم ئه‌کرد له‌کاتێکی ئاوادا (هیچ نه‌بیت وه‌ک پێزانینێک بۆ هاوکاریه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ شه‌نگال) هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌هاوکاری یه‌په‌گه بپه‌ڕنه‌وه بۆ قامیشلی و حسه‌که و هێرش بکه‌نه سه‌ر "ره‌قه" یان به‌ره و کۆبانی بکشێن بۆ رزگارکردنی له‌و گه‌مارۆیه‌ی داعش که به پاڵپشتی تورکیا به‌ڕێوه ئه‌چێت، که‌چی نه‌ک ئه‌مه ڕووی نه‌دا، هێشتا نێچیرڤان بارزانی ئه‌ڵێت "تورکیا پاڵپشتی داعش ناکات".
کاکه نه‌وه (نه‌وشیروان موسته‌فا) پێشتر چه‌ند ده‌سته واژه‌یه‌کی ناوداری هه‌بوو که ئه‌ی گووت" ماڵی به‌رزانی هه‌ر په‌نگ به کورد ئه‌ده‌ن و ئه‌بێت ئێمه‌ش رزگاریان بکه‌ین"؛ یان "ماڵی به‌رزانی له به‌عس خه‌ته‌ر ترن بۆ کورد"، که‌چی هه‌موو ئه‌مانه‌ی له بیر کرد‌و په‌یماننامه‌ی سێ ساڵ ده‌م داخستنی بۆ به‌رزانی مۆر کرد‌و، له‌م به‌زمه‌ی داعشدا برا به‌شی پارتی بوو. ئێستاش خۆی کردووه به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و وه‌ک ئه‌وانی تر ئه‌میش که‌م تازۆر شتێک ناڵێت له‌سه‌ر بارودۆخه‌که، تهلهفیزۆنهکهشی بۆته که‌ناڵی وه‌رزش و ته‌ندروستی، بهزهڕهبینیش بگه‌ڕێیت باسێکی له‌سه‌ر کۆبانی یان خیانه‌ته‌که‌ی مه‌سحود تیا نابینی.
ئه‌م شه‌و 67/10/2014 له‌هه‌موو جیهاندا گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌چێت دژی ئه‌وپلانه‌ی تورکیا و بێده‌نگیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی که دژی کۆبانی به‌ڕێ ده‌کرێت و پارتیش ژێر به‌ژێر تیایدا به‌شداره. تائێستا بیست و پێنج فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له جیهاندا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داگیر کراون، ئه‌مه جگه له مێترۆی شهفهندفهر و شوێنه گشتیه‌کانی تر، ئه‌وه‌ی بێده‌نگه حیزب و سیاسی و میدیاکانی باشوورن.
کۆبانی بووه داستانی خۆڕاگری، بووه وانه‌ی شۆڕشگێڕی، بووه نموونه‌یه‌ک بۆ یه‌کسانی ژنان به پیاوان.. زۆر زوو کاریگه‌ری ئه‌م به‌رخۆدانه مه‌زنه له‌سه‌ر ناوچه‌که ئه‌بینین. له‌ماه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوود هێزه‌کانی په‌که‌که سه‌لماندیان که تاقه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردن، وه هه‌ر زوو ده‌بینین که حیزبی وه‌ک پارتی و یه‌کیتی و گۆران و ئه‌وانی تریش لێره به‌دواوه چۆن ئه‌توێنه‌وه و لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ش جۆن وه‌ک گه‌ڵای دار له هه‌موو کوردوستاندا زیاد ئه‌که‌ن. له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئه‌وه به‌سه‌ر چوو کاری پێشمه‌رگه حیمایه کردنی مه‌سولی ورگ زلی نه‌خوێنده‌واری دز و بۆیاخکراو بێت، ئه‌بێت پێشمه‌رگه ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه. نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ پێشمه‌رگه ڕاسته‌قینه‌کانی میلله‌ت، سه‌رکه‌وتن بۆ کۆبانی.
07/10/2014